بزانە خواردنی سندی لەبەیانیاندا چی بەسەر جەستەدا دەهێنێت؟

تەندروستی

25/07/2021‌ 824 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمەڵەی ئەڵمانیی بۆ خۆراکپێدان دەڵێت خواردنی سندی لەبەیانیاندا گەلێک سوودی تەندرووستیی گەورەی بۆ جەستە هەیە، جگە لەوەی خواردنی یارمەتی دابەزاندنی کێشی جەستە دەدات.

کۆمەڵەکە روونیکردۆتەوە کە خواردنی ئەو میوەیە لەبەیانیاندا وادەکات کەسەکە بتوانێت بەزوویی لەخەو هەڵبستێت، جگە لەوەی یارمەتی بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین دەدات کە بە هۆڕمۆنی دڵخۆشیی ناسراوە و وادەکات کەسەکە رۆژەکەی بە مۆدێکی باش دەستپێبکات.

باس لەوەشکراوە کە لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە خواردنی نیو دانە لە سندی بەر لە ژەمەکان، یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی چەوری ناو سک و کۆلیسترۆڵ دەدات.

هۆکاری ئەوەش بۆئەوە گەڕێنراوەتەوە کە سندی یارمەتی خێرا هەرسبوون و هەستکردن بە تێری لەڕێگای ئاوسانی گەدەوە دەدات، ئەمەش وادەکات کەسەکە بڕێکی کەمتر لە خواردن بخوات، هەروەک بڕێکی زۆر لە پۆتاسیۆمی تێدایە کە یارمەتی دەردانی ژەهرەکان لە جەستەدا دەدات.

لەپاڵ خاسیەتە باشەکانی سندی، دەبێت لەکاتی خواردنی ئەو میوەیە ئاگاداری ئەوەبین کە هەندێک لە پێکهاتەکانی کاریگەریی دەرمانەکان کەمدەکاتەوە، ئەمەش وادەکات پێویست بکات لەوبارەیەوە راوێژ بە پزیشک بکرێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی