شارپرێس:
ماوەی سێ ڕۆژە هێڵی ئینتەرنێت لەشاری سلێمانی توشی کێشە بوە، کۆمپانیای (ئای کیو) وەک یەکێک لەکۆمپانیا سەرەکیەکانی دابینکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت دانی بەوەدانا، کێشەکە بونی هەیەو لەهەوڵی چارەسەرکردندان.
کێشەی هێڵی ئینتەرنێت لەشاری سلێمانی پێدەنێتە ڕۆژی سێیەمەوەو تائێستا بەچارەسەرنەکراوی ماوەتەوە، بەشێوەیەک سەرجەم پەخشە ڕاستەوخۆکانی نێو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، کێشەیان بۆ دروستدەبێتو بەپچڕ پچڕی دەگاتە وەرگر.
شارپرێس پەیوەندی بەکۆمپانیای ئای کیو بۆ خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت کرد، ئەوان دانیان بەوەدانا کێشەکە بونی هەیەو وتیان:"تیمی ئەندازیاریی کۆمپانیاکە لەهەوڵی چارەسەرکردنیدان".
دروستبونی کێشە بۆ بەشداربوانی ئینتەرنێت لەکاتێکدایە، بەهۆی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، ڕۆژانى یەکشەممەو چوارشەممە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک هێڵی ئینتەرنێت ڕادەوەستێتو هیچ کۆمپانیایەکیش قەرەبوی بەشداربوەکانی ناکاتەوە لەبەرامبەر ئەو ڕاوەستانە.
شارپرێس پەیوەندی بەدیلان ڕەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، ناوبراو جەختیکردەوە، گبەشی یاسایی وەزارەت بەدواداچون بۆ ئەو کێشەیە دەکات کە لەسلێمانی دروستبوە".