شارپرێس:
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاشكرایده‌كات، ئه‌و دوو لیوایه‌ی فەرماندەیی ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنی عێراق بڕیاری لێداوه كه پێكدێن له‌سوپاو پێشمه‌رگه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست به‌مه‌شق‌و ڕاهێنان ده‌كه‌ن.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ‌و پێشمەرگە لەفەرماندەیی ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنی عێراق ئاشكرایكردوه، هه‌ولێرو بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتن‌و بڕیاریشوایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو لیوا هاوبه‌شه‌كه‌ی سوپا‌و پێشمه‌رگه كه بڕیار له‌پێكهێنانیان دراوه ده‌ست به‌مه‌شق‌و ڕاهێنان بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی وتووە، دوای كۆتاییهاتنی مه‌شق‌و ڕاهێنانی پێشمه‌رگه‌و سوپا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و دوو لیوا هاوبه‌شه‌دا، دواتر به‌گوێره‌ی پێویستی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌دا دابه‌شده‌كرێن.
بۆ میدیای فه‌رمی پارتی، لیوا عه‌بدولخاق وتویه‌تی، له‌پێكهێنانی ئه‌و دوو لیوایه‌دا هیچ كه‌سێكی نوێیان بۆ دانامه‌زرێن‌و له‌هێزه‌كانی ئێستای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق پێكده‌هێنرێن.
لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه له‌كاتێكدایه چوار ژوری ھاوبەشی پێشمەرگەو سوپا بۆ ناوچە کوردستانییەکان دروستکران‌و بڕیاریشوایه دوو لیوای ھاوبەشی دیکە بۆ ئەو ناوچانە دروستبکرێن کە ئەمریکا ڕاسته‌وخۆ سەرپەرشتیی ئەو دوو لیوایە دەکات‌و پێداویستییە سه‌ربازیی‌و لۆجستی‌و داراییه‌كانیان پێده‌دات.