مانچستەر سیتی بە ناچاری خەونەكەی لە گۆڕ دەنێت

وەرزش

02/08/2021‌ 116 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

خەونی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بەدەستهێنانی هەردوو یاریزانی ئینگلتەرا هاری كین و جاك گریلیشە،بەڵام یانەكە دەبێت بە ناچاری دەست لە داواكردنی یەكێك لەو دوو یاریزانە ببێت.

رۆژنامە وەرزشییەكان نوسیویانە، یانەی مانچستەر سیتی خەونی ئەوەیە بۆ پێكهاتەی ئەمساڵ لە باڵی لای چەپ ریاز موحریزی جەزائیری و لە دڵی هێرشبەر هاری كینی یاریزانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی و لە باڵی لای راست جاك گریلیشی یاریزانی یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی یاری بكەن.

پێگەی winwin sport Arabic بڵاویكردووەتەوە، یانەی مانچستەر سیتی ناتوانێت ئەو خەونەی بەدیبهێنێت و هۆكارەكەیشی گرانی نرخی یاریزانەكانە.

پێگە ئەلیكترۆنییەكە ئاماژەی بەوە كردووە، یانەی تۆتنهام بۆ ئەوەی دەستبەرداری هاری كین ببێت بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی ئەوێت، هاوكات مانچستەر سیتی بۆ بەدەستهێنانی جاك گریلیش بڕی 117 ملیۆن یۆرۆی پێشكەش كردووە.

هاری كین و جاك گریلیش بەهۆی ئەو ئاستەی بەرزەی لە وەرزی رابردوو بۆ یانەكانیان و لە جامی یۆرۆ بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پێشكەشیان كردووە، زۆرێك لە یانە گەورەكانی جیهان لەوانە مانچستەر سیتی دەیانەوێت ئەو دوو یاریزانە بەدەستبهێنن.

رەنج رەسول

بەپەلە