بەرشەلۆنە چیتر پێویستی بە برایتوایت نییە

وەرزش

02/08/2021‌ 471 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

راپۆرتێكی رۆژنامەی كەتەلۆنی بڵاویكردوەتەوە، پاش هاتنی سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و ممفیس دیپای هۆڵەندی بۆ یانەی بەرشەلۆنە، یانەكە چیتر پێویستی بە برایتوایت نییە.

بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامە كەتەلۆنییەكە، بەرشەلۆنە هیچ فشارێك لە مارتن برایتوایتی دانیماركی ناكات بۆ ئەوەی یانەكە جێبهێڵێت، بەڵكو بڕیارەكە بۆ یاریزانەكە خۆی جێدەهێڵێت.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە، یانەی وێست هامی ئینگلیزی دەیەوێت برایتوایت بگوازێتەوە بۆ سەنگەرەكانی خۆی و گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بكات.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، بەڵام برایتوایت دەیەوێت لە یانە كەتەلۆنییەكە بمێنێتەوە و تا كۆتایی گرێبەستەكەی كە لە ساڵی 2024 كۆتایی پێدێت لە یانە ئیسپانییەكە بەردەوام بێت.

برایتوایت لە ساڵی 2020 لە یانەی لیگانیسەوە رووی لە یانەی بەرشەلۆنە كرد، گواستنەوەی برایتوایت بۆ بەرشەلۆنە بۆ پڕكردنەوەی شوێنی عوسمان دیمبڵی فەڕەنسی بوو كە پێكانێكی درێژخایەنی هەبوو.

رەنج رەسول