پاریس سان جێرمان جەنگی دژ مباپێ دەستپێكرد

وەرزش

03/08/2021‌ 253 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پرۆگرامێكی ئیسپانی نوێترین پێشهاتەكانی سەبارەت بە كیلیان مبپاپێی فەڕەنسی و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی خستەڕوو

یانەی پاریس سان جێرمان بۆ ئەوەی فشار لەسەر مباپێ دروست بكات ئەو یاریزانەی بۆ یاری سوپەری فەڕەنسی بەرامبەر لیل بانگێشت نەكردووە.

بە گوێرەی بەرنامەی شیرنگیتۆی ئیسپانی، یانە فەڕەنسییەكە هەڕەشەی ئەوەی لە مباپێ كردووە كە بۆ وەرزی نوێ لەسەر كورسی یەدەگ ئەو یاریزانە دادەنیشێنێـت و یاری پێ ناكات.

مباپێ لە ساڵی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان كۆتایی پێدێت و تا ئێستا سەرجەم پێشكەشكردنەكانی یانەكەی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی رەت كردووەتەوە.

لە ئێستادا دوو ئەگەر بۆ یانە فەڕەنسییەكە ماوە، یان دەبێت بە 100 ملیۆن دۆلار دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت، یاخود لە ساڵی داهاتوو بەشێوەیەكی خۆڕایی یانەكە جێدەهێڵێت.