شارپرێس:
ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى یه‌كێتى‌و هاوكات یه‌كێك له‌سه‌ركرده دێرینه‌كانى یه‌كێتى له‌دوو په‌یامى جیادا نیگه‌رانى‌و توڕه‌یی خۆیان نه‌شاردۆته‌وه له‌هاوسه‌رۆكانى ئه‌و حزبه به‌هۆى ئه‌و دۆخه‌ى وا نزیكه‌ى مانگێكه به‌رۆكى گرتون، له‌په‌یامێكیشدا بۆ كوڕانى تاڵه‌بانى هاتوه، "داواتان لێده‌كه‌ین هەڤاڵان (بافڵ‌و قوباد) بەتوڕەبون، کارى دروست جێبەجێناکرێت"، ته‌ئكید له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه، "دڵتان پێمان بسوتێ، پاشان بەر تف‌و نەفرەتی گەلەكەمان دەکەون".
له‌په‌یامێكدا عومه‌ر شێخ موس ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان نوسیویه‌تى:"تكا لەهاوسەرۆكەكان دەكەم كۆتایی بەم ڕەوشە بهێنن".
لەبارەی كێشەی هاوسەرۆكانى یه‌كێتیشه‌وه وتویه‌تى:"هەموو خەڵك، جەماوەر، ئەندامان، كادران‌و پێشمەرگەی یه‌كێتیش داوادەكەن كێشەكان لەڕێگای دەزگاكانی حزبی، به‌دیالۆگ‌و بەشێوەیەكی ئاشتیانەو عاقڵانە چارەسەربكرێن".
له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێت:"وەكو ئەندامێكی دەستەی دامەزرێنەری یه‌كێتى، تكا لەهەمولایەنی پەیوەندیدار دەكەم كە بەزوترینكات كۆتایی بەم ڕەوشە بهێنن‌و ڕێگه‌ی هاوكاریی‌و بەیەكەوە ئیشكردن هەڵبژێرن".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه عه‌لى بچكۆل یه‌كێك له‌سه‌ركرده دێرینه‌كانى یه‌كێتى له‌په‌یامێكدا توڕه‌یی خۆى ئاشكراكردوه‌و به‌هه‌ردوو هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى وتوه، "تکایە چاکی مەکەن باخراپتر نەبێ‌و بچنه سه‌ركردایه‌تى له‌وێ نه‌خۆشیه‌كه‌تان چاره‌سه‌ربكه‌ن".
هاوكات ڕ‌وى له‌سەرکردایەتی حزبه‌كه‌شى كردوه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه، "سڵاوێکی پڕ لەتوڕەبون بۆ هەموتان".
وتوشیه‌تى:"هه‌ڤاڵان (بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی‌و لاهور شێخ جەنگی) بەڕێزان تکایە هەموتان لەسەرکردایەتی یەکیتیدا کۆببنەوەو لەوێدا نەخۆشیەکەتان چارەسەربکەن".
عه‌لى بچكۆل ده‌ڵێت:"من وەکو پێشمەرگەیەکی دێرین لەماوەی هەردوو قۆناغی شۆڕشی ئەیلول‌و نوێ‌دا واتە لەداڵەوە بۆداڵ، لەگەڵ هەموتاندا لەسەنگەردابوم بۆیە ڕێگه بەخۆم دەدەم تکادەکەم، له‌برى فرمێسک‌و ماندوبون‌و پێڵاو دڕان‌و خوێنڕشتنی ئەو هەموو هاوڕێیانه‌مان، داواتان لێبکەم هەڤاڵان (بافڵ‌و قوباد) بەتوڕەبون کارى دروست جێبەجێناکرێت".
ئه‌و باسى له‌وه‌شكردوه، "جەنابی مام جەلال دەیفەرموو مرۆڤ کە توڕەبو هۆشی باش ئیشناکات، بۆیە تکادەکەم ڕێگای ڕێکخستن بگرن‌و لەناوماڵی خۆتاندا بەکۆی بەرپرسانەوەو لەسەر خۆ‌و بەپەرۆشەوە کێشەکە چارەسەربکەن، ئێمەو شەهیدان‌و کۆمەڵانی خەڵک‌و شەهیدەکانیش ڕێزتان لێناگرین، ئاگر لەخەرمانمان بەرمەدەن".
له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێت:"تکایە دڵتان پێمان بسوتێ، پاشان بەر تف‌و نەفرەتی گەلەكەمان دەکەون، چاوەڕوانی هیمەتانین بۆ چارەسه‌ری ژیرانەو حزبیانە نەک بەهەڵچون‌و په‌لاماردانى یەکتری".
ش.هـ