چارەنوسی دیمبڵی لەگەڵ بەرشەۆنە یەكلایی دەبێتەوە

وەرزش

03/08/2021‌ 455 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عوسمان دیمبڵی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ چەند ساڵی ئاییندە گرێبەست لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە نوێ دەكاتەوە.

دیمبڵی لە ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئیسپانییەكە كۆتایی پێدێت، چەند مانگێك پێش ئێستا دەنگۆی ئەوە هەبوو عوسمان دیمبڵی گرێبەستەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێ ناكاتەوە و بۆ ساڵی ئاییندە بە خۆڕایی یانەكە جێدەهێڵێت.

ئەو كارتی فشارەی دیمبڵی بەكاریدەهێنێت لە دژی یانەكەی بۆ ئەوەیە یانەكە یاخود یانەی داهاتووی ئەو یاریزانە موچەی باشتری پێبدات.

بەڵام رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی نوسیویەتی، لە ئێستادا بارودۆخەكە گۆڕاوە، دیمبڵی دەیەوێت بۆ چەند ساڵێكی تر لە یانەی بەرشەلۆنە بمێنێتەوە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت دیمبڵی بۆ ساڵێك یاخود دوو ساڵ گرێبەستی ئەو یاریزانە نوێ بكاتەوە.

رەنج رەسول