ماركۆ ئەسینسۆ ئیسپانیای گەیاندە یاری كۆتایی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ

وەرزش

03/08/2021‌ 566 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە ركابەرییەكانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی ساڵی 2020، لە یاری پێش كۆتایی تۆپی پێ هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یابان رووبەڕووی یەكتر بوونەوە و ئیسپانیا بە گۆڵێكی بێ وەڵام سەركەوتنی بەدەستهێنا.

یارییەكە گەیشتە كاتی زیاد كراو، نیوەی یەكەم و دووەمی یارییەكە بە یەكسانبوونی بێ كۆڵ كۆتایی پێهات، پاشان لە خولەكی 115 ئسینسۆ گۆڵێكی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا تۆمار كرد.

جێطەی باسە بەم سەركەوتنە هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی لە خاكی یابان لە هەڵبژاردەی یابان بباتەوە و بگاتە كۆتا یاری ئۆڵۆمپیادی ساڵی 2020.

رەنج رەسول