شارپرێس:
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق بڕیاریداوه، 10 هه‌تا 25 ملیۆن دینار بداته خانه‌واده‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حسین كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نگیدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت هه‌لی كار بڕه‌خسێنێت بۆ یه‌ك كه‌س له‌هه‌ر خانه‌واده‌یه‌كی قوربانیانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حسێن.
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له كۆنگره‌ی هه‌فتانه‌یدا كه له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجامی ده‌دات وتیشی"ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا له10بۆ 25 ملیۆن بداته كه‌سوكاری شه‌هیدانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حسێن.
به‌هۆی سوتانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حسیه‌ن له‌پارێزگای زیقار له عێراق زیاتر له 60 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداو ژماریه‌كی تر برینداربوون.
ئ.ق