شارپرێس:
ژورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر چوار بڕیارى نوێى ده‌ركردو جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر هه‌ستیارى‌و مه‌ترسیدارى دۆخى كۆرۆنا له‌و پارێزگایه، ئاشكراشیده‌كات، به‌ستنى ماسك كراوه‌ته ناچاریى‌و هه‌ر هاوڵاتیه‌كیش نه‌یبه‌ستێت له‌بازاڕو شوێنه گشتیه‌كان، ئه‌وا سزا ده‌درێت.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "لەپێناو پاراستنی سه‌لامه‌تى ته‌ندروستیى گشتیى شاره‌كه‌مان‌و به‌رگرتن له‌و دۆخە نه‌خوازراوه‌ى به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندى خێراى زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتۆته ئاراوه‌و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ مه‌ترسیه‌كانى بۆ سه‌رگیانى هاوڵاتییان لەهەڵکشاندایە".
ده‌قى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ژورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر
لەپێناو پاراستنی سه‌لامه‌تى ته‌ندروستیى گشتیى شاره‌كه‌مان‌و به‌رگرتن له‌و دۆخە نه‌خوازراوه‌ى به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندى خێراى زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتۆته ئاراوه‌و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ مه‌ترسیه‌كانى بۆ سه‌رگیانى هاوڵاتییان لەهەڵکشاندایە، ژورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر، گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ى خواره‌وه:
یه‌كه‌م: دۆخەکە هەستیارەو ڕەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارەو زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناش لەهەڵکشان‌و تەشەنەسەندندایەو بۆته مه‌ترسى بۆسه‌ر گیانى هاوڵاتییان، بۆیه داوا له‌هاوڵاتییانی شارەکەمان ده‌كه‌ین لەپێناو پاراستنی خۆیان‌و تەندروستی‌و سەلامەتی گشتیی، پابەندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن‌و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ماسك).
دوه‌م: له‌ئه‌مڕۆوه ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر، ته‌واوى هێزه‌كانى ناوخۆ‌و تیمه‌كانى قائیمقامیه‌ته‌كان‌و شاره‌وانییه‌كانى ڕاسپاردووه، چاودێریى‌و به‌دواداچوونى ورد بۆ سه‌رجه‌م شوێنه گشتییه‌كان، مزگه‌وت، كڵێسا، شوێنه ئاینییه پیرۆزه‌كان، بازرگانی، مۆڵ، چێشتخانه، كافتریاكان، سه‌نته‌رى بازاڕ، بازاڕه میللیه‌كان، ماركێت، مینى ماركێت، سەمونخانەو نانەواخانەکان، سه‌رتاشخانه، هۆڵه وه‌رزشیه‌كان، نۆرینگه‌و سه‌نته‌رو كۆمه‌ڵگه پزیشكییه‌كان، سارده‌مه‌نى، چایه‌خانه، ڕێستۆرانتى باخچه‌كان‌و شوێنه‌كانى هاوشێوه‌یان، شوفێرانى تاكسى، بارهه‌ڵگر، ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت.. بكه‌ن، هه‌ركه‌سێك (ماسك)ى نه‌به‌ستابێت، ڕێككارى یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر.
سێیه‌م: سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌بێت ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان‌و ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى جێبه‌جێبكه‌ن به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ماسك)و دروستنه‌كردنى گردبوونه‌وه‌و قه‌ره‌باڵغى، هه‌روه‌ها ڕێگه‌نه‌ده‌ن هیچ هاوڵاتییه‌ك بۆ ڕاییكردنى مامه‌ڵه‌كانى به‌بێ به‌ستنى (ماسك) بچێته نێو هیچ فه‌رمانگه‌و داموده‌زگایه‌كى حكومى، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى‌و فه‌رمانبه‌رێك سه‌رپێچى له‌و بڕیاره بكات، به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسانى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه ڕووبه‌ڕووى ڕێكارى یاسایى ده‌بنه‌وه.
چواره‌م: ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، هەموو هەوڵ‌و توانایەکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان‌و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەمه‌ترسیه‌كان‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى خێراى زنجیره‌ى نوێى ڤایرۆسی کۆرۆنا خستۆتەگەڕو لەڕێگەی لیژنەکانی چاودێریی‌و هێزه‌كانى ناوخۆ‌و تیمه‌كانى قائیمقامیه‌ته‌كان‌و شاره‌وانییه‌كان لەسنووری سه‌رجه‌م قائیمقامیەتەکانى لەبەدواداچوون‌و پشکنین‌و چادودێریکردنی شوێنە گشتییه‌كان بەردەوامده‌بێت، هه‌ربۆیه هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێرو کاسبکاران ئاگاداردەکەینەوە، لەئەگەری پابەندنەبوون بەڕێکارەکانی خۆپارێزی به‌تایبه‌تى نه‌به‌ستانى (ماسك) ناچارین ڕێکاری توند بگرینەبەر، بۆیە داوا لەهەمولایەک دەکەین لەم دۆخە ناهەموارو مەترسیدارەدا بەوپەڕی هەستکردن بەبەرپرسیارێتی، پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانبن‌و (ماسك) ببەستن، تاوەکو دووچاری سزادان‌و ڕێکاری یاسایی نەبنەوە.
ژوری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر
2021.8.4