باوان عبدالله ئەحمەد
( پێشــه‌كی )
جادوو پێگه‌ى له‌ژیانی گه‌لان و ڕۆڵی جۆر‌و ڕێگاكانى له‌سه‌ر چۆنیه‌تى بیركردنه‌وه‌ى تاكه‌كان و ئاراسته كردنیان به‌درێژایی مێژووى عێڕاقیه كۆنه‌كان و كاریگه‌رى شوێنى له‌كایه جیاجیاكانى ژیاندا هه‌بووه، پانتاییه‌كی گه‌وره‌ى له‌مێژووى گه‌لانى وو‌ڵاتى دوو رووبار داگیر كردووه، بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنى لایه‌نه جیاوازه‌كانى ئه‌و دیارده‌یه له لێكۆڵینه‌وه‌ى مێژوویی دا و زانینى ئاستى به ئاگایی تاكه‌كانى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك دا گرنگی تایبه‌تى خۆى هه‌یه .
له‌ڕوانگه‌ى ئه‌و گوزارشتانه‌ى سه‌ره‌وه و بۆزانینى ئاستى نزیكى بیركردنه‌وه له جادوو لاى دانیشتوانى عێڕاقی كۆن، و تێڕوانین و چۆنیه‌تى كاریگه‌رى له‌سه‌ریان، (جادوو له‌عێڕاقی كۆن دا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی) وه‌ك ناونیشان؛ بۆ توێژینه‌وه‌كه‌مان هه‌ڵبژارد، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى تاكو ئێستا له‌لایه‌ن توێژه‌رانی كورده‌وه بایه‌خێكی ئه‌وتۆى پێنه‌دراوه و ته‌نها له‌و كتێبانه‌دا بوونى هه‌یه كه‌تایبه‌تن له‌مێژووى ئاینه‌كان. بۆیه به گرنك و پێویستمان زانى له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ دا ئه‌م بابه‌ته پڕ بایه‌خه له‌مێژووى گه‌لانى عێڕاق دا بیخه‌ینه به‌ر چاوى خوێنه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ى بایه‌خ به‌م بواره ده‌ده‌ن، به واتایه‌كی تر ، ئه‌و پرسه‌ى توێژینه‌وه‌كه‌مان ده‌یخاته به‌رباس بابه‌تێكی گرنگ و زیندوی نێو كایه‌ى مه‌عریفه‌ى مرۆڤایه‌تیه به‌گشتى و عێڕاقی كۆن به‌تایبه‌تى، هه‌وڵمانداوه به گوێره‌ى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى به ده‌ستمان خستون ده‌رباره‌ى جادوو له‌عێڕاقی كۆندا بدوێین.
سه‌باره‌ت به په‌یڕه‌و كردنی جۆرى میتۆدی مێژوویی له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا زیاتر میتۆدی گواستنه‌وه‌ى ده‌قه‌كان له زمان و نوسینى گه‌له كۆنه‌كانى عێڕاق كه وه‌رگێڕاون بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و پاشان هه‌ڵسه‌نگاندن و تێڕوانینى خۆمان خستۆته ڕوو له هه‌ر به‌ش و باسێك دا.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌مان پێك دێت له پێشه‌كیه‌ك و سێ باسی سه‌ره‌كی، ئه‌مه جگه له دەرەنجام و لیستى سه‌رچاوه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ى لای خواره‌وه:
به‌شی یه‌كه‌م كه له دووباسی سه‌ره‌كی پێك هاتووه، به ووردی تیشك خراوه‌ته سه‌ر ناوه‌كانى وو‌ڵاتى دووڕووبار و پێگه جوگرافیه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خراوه‌ته به‌ر باس كاریگه‌ریه‌كه‌ى له سه‌رجه‌م ڕووه‌كانه‌وه ڕونكراوه‌ته‌وه، به‌شی دووه‌ممان به‌هه‌مان شێوه له سێ باس پێك هاتووه، ته‌رخان كردووه بۆ ناساندن و پێناسه‌ى جادوو به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه ڕه‌سه‌نه‌كان له‌ڕووى زمانه‌وانی وزاراوه‌كانه‌وه، هه‌ر له‌م به‌شه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر جۆره‌كانى جادوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌و سزایانه‌ى له‌یاساكانى عێڕاقی كۆن دا بۆی ته‌رخانكراوه، له‌به‌شی سێیه‌م و كۆتاییدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر هه‌ندێ به‌شی سه‌ره‌كی له جادوو كردن‌دا له‌نمونه‌ى پێشبینی كردن و جۆره‌كانى سه‌ره‌ڕاى ڕوونكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌نێوان ئاین و جادوودا، و چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى جادوو له زانستى پزیشكیدا له‌عێڕاقی كۆن.
دیاره بۆ نوسینه‌وه‌ى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌مان سوودمان له‌زۆر سه‌رچاوه‌ى جۆراو جۆر وه‌رگرتوه‌و خۆمان له زانیارییه دووباره‌كان و ئه‌وانه‌ى گومان له گواستنه‌وه‌ى ده‌قه‌كان دا هه‌بووه؛ خۆمان له قه‌ره‌ى نه‌داوه، هه‌رچی گرنگترین ئه‌و سه‌رچاوانه‌یه كه سوودمان لێ بینیوه به گوێره‌ى باسه‌كان هه‌ریه‌ك له‌وانه‌و به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى پێوستمان پێیان هه‌بووه له په‌ڕاوێزه‌كان دا ئاماژه‌مان بۆ كردوون، به‌تایبه‌ت دووكتێبى ( خزعل الماجدی ) به‌ناوه‌كانى :( بخور اڵالهه) و( متون سومر ) كه‌كتێبی یه‌كه‌م له‌زۆربه‌ى به‌شه‌كانى ئه‌م تویژینه‌وه‌یه دا سودی لێ وه‌رگیراوه ، هه‌روه‌ها سودی زۆرم له‌كتێبی ( الفكر الدینی القدیم) ى ( تقی الدباغ ) بینیوه به‌تایبه‌ت له‌به‌شی دووه‌م دا له‌باسی جۆره‌كانى جادوودا، سه‌ره‌ڕاى چه‌ندین كتێب و سه‌رچاوه‌ى تر كه‌سودم لێبینیوون له‌توێژینه‌وه‌كه‌م دا.
بەشى یەکەم:
باسی یه‌كه‌م : ناوه‌كانى وو‌ڵاتى دوو ڕووبار (بلاد النهرین):
ڕاو بۆچونه‌كان ناكۆك و جیاوازن له‌سه‌ر ڕاڤه‌كردنى وشه‌ى (العراق) و ڕه‌گ و ڕیشه‌ى ئه‌م وشه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌یه كه‌وا ئه‌م وشه‌یه له زمانى سۆمه‌ریه‌كانه‌وه‌مابێته‌وه كه داتاشراوه له وشه‌یه‌كى )سۆمه‌رى((1)كه به ماناى شوێنى نیشته‌جێ بوون دێت (اوروك) یان (اونوك) به‌و هۆیه‌شه‌وه شارى (الوركا‌و) ى به‌ناوبانگ به‌م ناوه ناونراوه ، (2)ه ئه‌م وشه‌یه چۆته پێكهاته‌ى ڕسته‌ى ناوى شاره كۆنه به‌ناوبانگه‌كان وه‌كو هه‌ردوو شارى (اور) و (لارسا) و چه‌ندین شارى تریش (3)به‌ڵام خاڵى لاواز له‌م ئه‌گه‌ره‌دا ئه‌وه‌یه كه‌وا ئه‌م زاراوه‌یه دانیشتوانى كۆنى عێراق به‌كاریان نه‌هێناوه بۆ ناوچه‌یه‌ك یان به‌شێك له ووڵات وه‌كو وو‌ڵاتى (سۆمه‌ر) و (ئه‌كه‌د) ، (4)لێره‌وه ده‌توانین بڵێین كه‌وا به‌زۆرى ناونانى جوگرافى له سه‌رده‌مى ده‌وڵه‌ت شاردا یان له سه‌رده‌مى سه‌ره‌تایی بنه‌ماڵه‌كان ، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارى ناوچه‌یه‌ك یان ده‌وڵه‌ت شارێك، نازناوى خۆى به ده‌سه‌ڵاتدارى ئه‌و ده‌وڵه‌تۆكه‌یه داده‌نا ،(5) ده‌سه‌ڵاتدارى (له‌گه‌ش) نازناوى (انسی له‌گه‌ش) ى له خۆى نابوو، یه‌كێكى تر كۆتا ده‌سه‌ڵاتدارى سۆمه‌رى بوو له كۆتایی چاخی بنه‌ماڵه‌كان ئه‌ویش (لوكال زاكیزى) بوو له نێوان ساڵانى (2400-2371 پ.ز)، نازناوێكى سیاسی نوێی‌ى له خۆى نا، ئه‌وه‌ش بریتی بووه له (پادشاى هه‌رێم) كه له سۆمه‌ریدا (لوگال كالاما) بوو، وه وشه‌ى (Lugal) به ماناى پادشا دێت وه به ماناى وشه‌ى (پیاوى گه‌وره) دێت، وه وشه‌ى (كالام) وشه‌یه‌كى سۆمه‌ریه به ماناى هه‌رێم دێـت، كه‌مێك دواى ئه‌وه هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌ى جوگرافى و سیاسی ده‌ركه‌وتن، ئه‌وانیش (وو‌ڵاتى سۆمه‌ر) له سۆمه‌ریدا (گیكی ان گی) واتا زه‌وى باشترین قامیش، كه هاو واتاكه‌ى له ئه‌كه‌دیدا (مات شومریم = زاراوه‌ى وو‌ڵاتى ئه‌كه‌د) له سۆمه‌ریدا (كى ئورى) و له ئه‌كه‌دیدا (مات اكدیم)، زاراوه‌ى یه‌كه‌م تایبه‌ت كرا بوو به به‌شى باشورى ناوچه‌كه و زاراوه‌ى دووه‌میش تایبه‌ت كرابوو به‌به‌شى ناوه‌ڕاستى. (6)
ئه‌وه‌ى شایه‌نى باسه هیچ سنوریكى سروشتى له‌نیوان ئه‌م دوو به‌شه جوگرافیه‌دا, هه‌ردوو زاراوه‌كه لێكتردران له سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی ئورى سێیه‌م ( 2113-2006پ.ز) (7)
به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌مى پادشایی سۆمه‌رى (اوتوحیكال) كه‌وا (گۆتى) یه‌كانى ده‌ركرد و وو‌ڵاتى له‌ده‌ست ده‌رهێنان، وه نازناوى پادشاى (سۆمه‌ر و ئه‌كه‌د)ى له خۆى نا، وه له دواى ئه‌و چه‌ند پادشایه‌كى بنه‌ماڵه‌ى ئورى سێیه‌مى به‌دوادا هاتن، ئه‌م به‌كارهێنانه باوبوو تاكۆتایی سه‌رده‌مه‌كانى عێراقى كۆن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌كارهێنانه‌شدا چه‌ندین ناوى جوگرافی تر ده‌ركه‌وتن له دیارترینیان (وو‌ڵاتى بابل) و (وو‌ڵاتى ئاشور)، ئه‌م دوو ناوه‌ش له زمانه ئه‌وروپیه‌كاندا به (بابلیۆنا) و (اسریا) بوو،(8) دواى ئەوە پادشاى (كاشی) یه‌كان نازناوێکى سیاسی نوێیان به‌كارهێنا كه نازناوى خۆیان ده‌نا به پادشاى كاردۆنیاش، وشه‌ى (كار) به ماناى وڵات بوو (دونیاش) یه‌كێك له خواكانى كاشیه‌كان بوو(9) ، هه‌روه‌ها وشه‌ى (العراق) له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى مێخیدا هاتووه له سه‌رده‌مى (كاشیه‌كان)، كه به‌ناوچه‌یه‌ك یان شوێنێك وتراوه به‌شێوه‌ى (اریقا) هاتووه(10). دیاره زۆربه‌ى نوسه‌رانى یۆنان و ڕۆمان ده‌سته‌واژه‌ى (بابلیۆنا) و (اسریا) یان به‌كارهێناوه، واتا وو‌ڵاتى (بابل) و وو‌ڵاتى (ئاشور)، كه به هه‌موو ئه‌و ناوچه‌یه‌یان ووتوه یان به‌شه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى ئه‌و ناوچه‌یه،(11) دواى ئەوە ده‌سته‌واژه‌ى نێوان دووڕوبار (مابین النهرین) یان (میزۆپۆتامیا) ده‌ركه‌وت له‌لاى نوسه‌رانى یۆنان و ڕۆمان له‌نێوان هه‌ردوو سه‌ده‌ى چواره‌م و سێیه‌مى پێش زاین، كه به‌هه‌موو ئه‌و وڵاته‌یان ده‌وت یان به هه‌ندێكى هه‌تاوه‌كو ئێستاش به‌كاردێت له دواى به‌كارهێنانى ناوى ئێستاى (العراق)یش. وه به‌زۆرى زاراوه‌ى (نێوان دووڕوبار) به‌كارده‌هات بۆ به‌شه‌كانى ناوه‌ڕاست و باكورى عێراق، كه كورت كرابۆوه له نێوان هه‌ردوو ڕووبارى (دیجله) و (فورات) له سنورى ناوچه‌ى (بغداد) و كه‌مێك سه‌روى خۆى تا باكور، كه هاوماناى زاراوه‌ى دوورگه (الجزیره) بوو، كه عه‌ره‌به‌كان به‌كاریان دێنا بۆ به‌شی باكور و ناوه‌ڕاستى وو‌ڵاتى نێوان دووڕوبار، ئه‌وه‌ى شایه‌نى باسه به‌كارهێنانى زاراوه‌ى (میزۆپۆتامیا) له زمانى ئه‌وروپیه‌كاندا دواى وه‌رگێڕانى ته‌ورات خاکەکە ناونراوه به (ارام نهرایم) واتا وو‌ڵاتى دووڕووبار، هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌به‌ست له‌و زاراوه‌یه له ته‌ورات دا ئه‌و زه‌ویه نیه كه كه‌وتۆته
نێوان هه‌ردوو ڕوبارى (دیجله) و (فورات)، به‌ڵكوو مه‌به‌ست له‌و دووڕوباره هه‌ردوو ڕوبارى (فورات) و (خابور)ه یان نێوان (خابور) و (بالیخ)ه یان هه‌ردوو ڕووبارى (خابور و بالیخ) له‌گه‌ڵ فورات. (12)
پاشتر به‌كارهێنانى زاراوه‌ى (عێراق)گه‌شه‌ى كرد، له دواى به‌كارهێنانه عه‌ره‌بیه‌كان له نێوان سه‌ده‌ى پێنجه‌م و شه‌شه‌مى زاینی‌دا، باسی عێراق هاتووه له شیعرى سه‌رده‌مى (جاهیلی) دا، له لایه‌ن شاعیرانى بیابان نشیندا به ماناى خێر و خۆشی، وه عه‌ره‌ب زاراوه‌ى دورگه (الجزیره)ى به‌كارهێناوه هاوشێوه‌ى زاراوه‌ى (میزۆپۆتامیا)ى یۆنانى، وه‌ناوى (العراق) یان تایبه‌ت كردبوو به به‌شه‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارو، وه‌هه‌روه‌ها ناوى (ده‌شتى نیشته‌یی)شیان لێ نابوو، جگه له‌وه‌ى زاراوه‌ى (ڕه‌شه خاك)یشیان بۆ به‌كاردێنا له‌به‌ر زۆرى دار‌و دره‌خت و سه‌وزایی تیایدا، جگه له به‌كارهینانى وشه‌كانى (زه‌وى بابل) یان (وو‌ڵاتى بابل)، وه ده‌سته‌واژه‌ى عێراق فراوان بوو لاى عه‌ره‌به‌كان به جۆرێك كه‌وا (الجزیره) و ڕه‌شه خاك (ارچ السواد)ى له خۆ ده‌گرت و ئه‌مانه‌شى خرانه‌پاڵ ئه‌و زه‌ویانه كه ده‌كه‌وێته نێوان موصڵ و (عبادان) به درێژایی تا ده‌گه‌یشته (القادسیه) له خۆرئاوا و (حه‌لوان) له رۆژهه‌لات،(13) واته عێراقی ئێستا به نزیكى.
باسی دووه‌م : پێگه‌ى جوگرافى وو‌ڵاتى دوو ڕووبار (بلاد النهرین)
وولاتى دووڕوبار ده‌كه‌وێته باشورى ڕۆژئاواى كیشوه‌رى ئاسیا، (14) به‌شی باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى نیشتمانى عه‌ره‌بی له نێوان هه‌ردوو هێڵی درێژى (42-38ە و -48) له ڕۆژهه‌ڵات، وه هه‌ردوو هێڵی پانى (27-29 و 23-27)ى باكور، (14) به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ڕووه‌كه‌ى حه‌وزێكى پێچاوپێچى فراوان پێك دێنێ و درێژ ده‌بێته‌وه له باكورى خۆرئاوا له به‌رزاییه‌كانى ئه‌نادۆڵه‌وه به‌ره و باشورى ڕۆژهه‌ڵات تاوه‌كو كۆتایی دێت له‌لاى كه‌نداوى عه‌ره‌بیه‌وه،(15) كه ده‌وره دراوه به ته‌پۆلكه‌كانى ڕۆژئاوا له خۆرئاواوه و وه زنجیره چیاكان له خۆرهه‌ڵاته‌وه، (16) زه‌ویه‌كانى ئه‌و حه‌وزه‌یه له به‌شه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوره‌وه پێكهاتوون له ده‌شتى نیشته‌نى، كه زۆربه‌یان له خۆڵى ڕه‌شن كه هه‌ردوو ڕووبارى دیجله و فوڕات له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێناویانن. (17)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا كه كه‌وتۆته ناوچه‌یه‌ك ده‌وره دراوه به پێنج ده‌ریا كه بریتین له ده‌ریاكانى (ناوه‌ڕاست و سور و ڕه‌ش و كه‌نداوى عه‌ره‌بی و خه‌زه‌ر) به‌ڵام ته‌نها سنورى هه‌یه بۆماوه‌ى (60كم) له‌گه‌ڵ كه‌نداوى عه‌ره‌بی، له كاتێكدا سنورى وشكانى ده‌گاته (3500كم) ،(18) ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى كردووه له‌سه‌ر كه‌ش و هه‌واى وو‌ڵاتى دووڕوبار (بلاد النهرین)، ئه‌مه‌ش واى كردووه بارانى كه‌مبێت ته‌نها له‌ناوچه‌ى باكورى خۆرهه‌ڵاتى نه‌بێت (هه‌رێمى كوردستانى عێراق) ،(19) ئه‌و بارانانه گۆڕاون له ڕووى چه‌ندیه‌تییه‌وه له وه‌رزه‌كاندا، به شێوه‌یه‌ك ئه‌سته‌مه پشتى پێ ببه‌سترێت له كشتوكاڵ كردن‌دا، (20) سه‌ره‌ڕاى به‌رز بوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى هاوین و دابه‌زینى ڕێژه‌ى شێ له هه‌وادا,، كه ئه‌مه‌ش زیان ده‌گه‌یه‌نێت به خاك و ئاودێرى و به‌روبومى كشتو‌كاڵى،(21) هه‌روه‌ها له‌لایه‌كى تره‌وه هه‌رسێ كیشوه‌رى ئاسیا و ئه‌فریقا و ئه‌وروپاى پێكه‌وه به‌ستۆته‌وه ئه‌م پێگه‌یه‌ش گرنگیه‌كى ستراتیژى و بازرگانى پێ به‌خشیوه كه شوێنى به‌یه‌ك گه‌یشتنى كاروانه بازرگانیه‌كان بووه و ناوه‌ندى په‌یوه‌ندیكردن بووه له‌نێوان ناوچه‌كانى ناوه‌ه‌ڕاست و ناوه‌ڕاستى ئاسیا. (22)
كه‌ش و هه‌واى وو‌ڵاتى دووڕوبار له جۆرى ناسراو به كه‌ش و هه‌واى گواستراوه له نێوان كه‌ش و هه‌واى بیابانى گه‌م و له نێوان كه‌ش و هه‌واى مام ناوه‌ندى حه‌وزى (ده‌ریاى ناوه‌ڕاست)ه. به جۆرێك كه‌ش و هه‌واى وو‌ڵاتى دوو ڕووبار جۆراوجۆره به گوێره‌ى سروشته جۆراوجۆره‌كه‌ى، ده‌توانین سێ جۆر له كه‌ش و هه‌وا دیاری بكه‌ین به گوێره‌ى سێ ڕووه‌كه‌ى، ئه‌ویش به‌شی ناوچه شاخاویه‌كان و نیمچه شاخاویه‌كان و به‌شی نیشته‌نى و به‌شی بیابانى، ناوچه‌كانى شاخ و نیمچه شاخاویه‌كان مام ناوه‌ندن به شێوه‌یه‌كى گشتى له جۆرى كه‌ش و هه‌واى ده‌ریاى ناوه‌ڕاستن،(23) كه ناسراوه به ساردییه‌كى مامناوه‌ند له زستاندا و گه‌رمى مامناوه‌ند له هاوین دا وه ڕێژه‌ى باران بارین له‌و ناوچانه‌ى وو‌ڵاتى دووڕوباردا له نێوان 40-100سم دایه ساڵانه، كه به‌شی زۆربه‌ى زۆرى كشتوكاڵه جۆر به‌جۆره‌كان ده‌كات، به‌ڵام ناوچه‌ى ده‌شتى نیشته‌نى له ناوه‌ڕاست و باشور وه هه‌روه‌ها ناوچه بیابانیه‌كان له ته‌پۆلكه‌ى خۆرئاوا، ئه‌و شوێنانه زیاتر كه‌ش و هه‌واى بیابان به سه‌ریاندا زاڵه‌یان كه‌ش و هه‌واى نیمچه بیابانى، ئه‌م جۆره‌یان له كه‌ش و هه‌وا، كه‌ش و هه‌واى باوه له وو‌ڵاتى دووڕووباردا، له به‌رئه‌وه‌ى ته‌پۆلكه‌ى خۆرئاوا ته‌نها نیوه‌ى ڕووبه‌رى وو‌ڵاتى دوو ڕووباره و ده‌شته نیشته‌نیه‌كان نزیكه‌ى چاره‌گێكى زه‌وى وو‌ڵاتى دووڕوبار، وه ڕێژه‌ى باران بارین له ده‌شته نیشته‌نیه‌كان دا ده‌گاته (5 – 20 سم) له ساڵێكدا، كه ئه‌مه‌ش به‌شی كشتو‌كاڵى به‌ر باران ناكات به‌بێ ئاودێرى، وه جۆرى سێیه‌م له‌م كه‌ش و هه‌وایه له كه‌ش و هه‌واى وولاتى دووڕوبار له جۆرى كه‌ش و هه‌واى (السهوب)ه، كه كه‌ش و هه‌وایه‌كى مامناوه‌نده له نێوان كه‌ش و هه‌وایه‌كى مامناوه‌ندى ده‌ریای ناوه‌ڕاست له باكوره‌وه و كه‌ش و هه‌واى بیابانى گه‌رم له ناوه‌ڕاست و باشوردا، وه ئه‌م كه‌ش و هه‌وایه‌ش ناوچه‌ى زه‌ویه نه‌رمه‌كان (السهوب) ده‌گـرێته‌وه كه‌وا ڕێـژه‌ى باران بارین تیـایدا له نێوان (20-40سم) دایه ساڵانه، ئه‌مه‌ش به‌شی چه‌ند جۆرێك له كشتوكاڵ ده‌كات به‌هۆى باران بارینه‌وه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كى گشتى ناتوانرێت سوود له باران بارینه‌كه‌ى وه‌ربگیرێت بۆ كشتوكاڵ له زۆربه‌ى به‌شه‌كانیدا، وه بۆ یه‌ك جاریش ناتوانرێت پشتى پێ ببه‌سترێت له ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاستیدا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى پشتى پێ ده‌به‌سترێت له كشت و كاڵ و ئاودێریدا ئامرازه‌كانى ئاودێرى ڕووبارى ده‌ستكرده، وه هه‌ربه‌م شێوه‌یه‌ش بووه هه‌ر له‌كۆنه‌وه واتا له‌كاتى هاتنى ماوه‌ى وشكه ساڵى كۆتایی پێش (8) یان (10) هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. (24)
وه هێڵی باران پێوراوه كه گونجاوه بۆ كشت و كاڵ به نزیكه‌ى (30سم) وه وو‌ڵاتى دووڕوبار (باى باكور) و (باى باكورى خۆرئاوا)ى ده‌گرێته‌وه كه تیایدا ڕوو ده‌دات به درێژایی ساڵ، كه ئاراسته‌كه‌ى درێژ ده‌بێته‌وه به‌گشتى به‌سه‌ر وو‌ڵاتى دووڕوبار دا, وه هه‌روه‌ها (باى ڕۆژهه‌ڵات و باى باشورى ڕۆژهه‌ڵات)یش هه‌ڵده‌كه‌ن و به شێوه‌یه‌كى گشتى به‌هێز و گه‌رم و شێ دارن ئه‌مه‌ش له‌لاى كه‌نداوى عه‌ره‌بی و ناوچه‌ى هۆڕه‌كان، به زۆرى ئه‌و بایانه هه‌ور و بارانیان له‌گه‌ڵ دایه، به‌ڵام به نیسبه‌ت كاریگه‌رى وو‌ڵاتى دووڕوبار له پێكهاته‌ى دانیشتوانه كۆنه‌كه‌ى جێگه‌ى ئاماژه پێكردنه یه‌كه‌م كه ده‌وره دراوه به دوو ناوچه‌ى جوگرافى هاوشێوه له ڕووى كه‌مى سه‌رچاوه سروشتیه‌كان و هه‌ژارییان به به‌راورد به ناوچه‌كه‌ى تریان. (25)
ناوچه‌ى یه‌كه‌م: كه جیاده‌كرێته‌وه له ڕۆژهه‌ڵات و باكورى ڕۆژهه‌ڵات كه ئه‌مه‌ش ناوچه‌یه‌كى شاخاوى و هه‌ژاره به به‌راورد به ده‌شته به پیته‌كانى وو‌ڵاتى دووڕوبار، ناوچه‌ى دووه‌م: كه جیا ده‌كرێته‌وه له ڕۆژئاوا و باكورى ڕۆژئاوا, ئه‌ویش ناوچه بیابانه‌كان و ده‌شته بێ پیته‌كان ده‌گرێته‌وه كه زۆر هه‌ژارن له سه‌رچاوه ئاوى و كشتوكاڵیه‌كان، به جۆرێك ته‌نها گونجاوه بۆ دانیشتوانى سارا نشین و شوان و مێگه‌له‌كانیان، ئه‌م ده‌شتانه به‌شێكى گرنگى دورگه‌ى عه‌ره‌بی پێك ده‌هێنن، كه جیایان ناكاته‌وه له وو‌ڵاتى دووڕوبار ته‌نها هێڵێكى ئاوى نه‌بێت ئه‌ویش ڕووبارى (فورات)ه، كه هێڵى جیاكه‌ره‌وه‌یه له نێوان ده‌شته كشتوكاڵیه به پیته‌كان و ده‌شته بیابانیه‌كان. ئه‌و ده‌شته داچێنراو و سه‌وزانه‌ى كه‌وا كه‌وتونه‌ته ئه‌وبه‌ر و ئه‌وبه‌رى وو‌ڵاتى دووڕوبار واى له عه‌ره‌به‌كان كردووه كه وو‌ڵاتى دووڕوبار له خواره‌وه ناوبنێن به ڕه‌شه‌خاك (ارچ السواد) له‌به‌ر زۆرى سه‌وزایی تیایدا. ده‌توانین زه‌وى وو‌ڵاتى دوو ڕوبار بچوێنین به حه‌وزێكى به پیت كه جیاى كردۆته‌وه یان كه‌وتۆته نێوان دوو ناوچه‌ى هه‌ژار (26) بۆیه زه‌ویه‌كانى وو‌ڵاتى دووڕوبار جێگه‌ى چاو تێبڕینى هۆزه‌كانى بووه و پاڵى پێوه‌ناون كه‌وا كۆچ بكه‌ن له‌چه‌ند كاتێك هه‌ر له‌كۆنه‌وه، هه‌ر له دورگه‌ى عه‌ره‌بی و به‌شه‌كانیه‌وه له بیابانه‌كانى خۆر ئاوا و باكورى خۆرئاوا كۆچیان كردووه بۆ وو‌ڵاتى دووڕوبار و به‌شه‌كانى تری ووڵاتانى عه‌ره‌بی، چه‌ند هۆزێكى عه‌ره‌بی له‌چه‌ند كاتێكى جیاجیادا، وه زۆربه‌ى لێكۆڵه‌ران ئه‌و شوێنانه‌یان به لانكه‌ى هۆزه عه‌ره‌بیه‌كان داناوه كه ئه‌وروپیه‌كان ناوى (هۆزه سامی)یه‌كانیان به‌سه‌ردا بڕیوه. (27)به شێوه‌یه‌كى دروست ده‌توانین بڵێین زۆربه‌ى زۆرى دانیشتوانى وو‌ڵاتى دووڕوبار له كۆن و نوێ‌دا وه‌هه‌روه‌ها زۆربه‌ى زۆررى دانیشتوانى نیشتمانى عه‌ره‌بی له بنه‌ِره‌تدا له دوورگه‌ى عه‌ره‌بیه‌وه بوون، وه هه‌روه‌ها به‌شێكى تریش له دانیشتوانى وو‌ڵاتى دووڕوبار له به‌شه‌كانى باكورى ڕۆژهه‌ڵات له ڕه‌چه‌ڵه‌كى عه‌ره‌بی نه‌بوون به‌ڵكو زۆربه‌یان له‌و نه‌ته‌وانه بوون كه پێیان ووتراوه (هیندۆ -ئه‌وروپی) ، (28) وه هه‌ندێكى تریش له‌و نه‌ته‌وه و هۆزانه‌ش كه به‌شێكى كه‌مى كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆیی پێك دێنن له دانیشتوانه كۆنه‌كانى وو‌ڵاتى دووڕوبارن وه‌كو سۆمه‌ریه‌كان. (28)
لێره‌وه‌بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه، وه‌كو سه‌رجه‌م وڵاتانى تر، عێراقیش به‌تێپه‌ڕینی سه‌رده‌مه‌كان و هاتنى گه‌له‌جۆراو جۆره‌كان بۆ ئه‌م وڵاته؛ گۆڕانكارى له ناو‌و و ماناكه‌ى ڕووى داوه‌و هه‌ریه‌كه‌یان به‌گوێره‌ى تایبه‌تمه‌ندێتى خۆی ڕه‌فتارى له‌گه‌ڵدا كردوه، جگه له‌مه‌ش، بۆمان ده‌ركه‌وت پێگه جوگرافیه‌كه‌ى كاریگه‌رى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى هه‌بوه له نه‌ش و نماكردنی شارستانیه‌كه‌ى و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ شارستانیه‌ته‌كانی تردا به‌تایبه‌تى میسری كۆن؛ عێراق به شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی سنوره‌كانى كراوه بوه‌و به‌رده‌وام جێگاى چاو تێبڕین بووه له‌ئاراسته جیاوازیه‌كانیه‌وه، به‌تایبه‌تی تریش له‌سنورى ڕۆژهه‌ڵاتیه‌وه، به‌ڵام گرنگترین تایبه‌تمه‌ندێتى ئه‌م ووڵاته له‌خۆگرتن و توانه‌وه‌ى ڕۆشنبیرێتى و تێكه‌ڵاو بونیه‌تى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ى كۆچیان بۆ كردووه یان داگیریان گردووه.
به‌شی دووه‌م :
باسی یه‌كه‌م : جادوو له‌ڕووى زمانه‌وانی و زاراوه‌وه
پێناسه‌ى جادوو له ڕووى زمانه‌وانیه‌وه:
ووشه‌ى جادوو (السحر) له زمانى عه‌ره‌بیدا به‌ماناى شتێكى نه‌رم و ناسك دێت, بۆ نمونه ده‌وترێت به قسه‌كانى سه‌رسامى كرد یان جادووى لێ‌كرد, ئه‌مه‌ش له‌به‌ر نه‌رمى و جوانى ووشه‌كانى و سه‌رنج ڕاكێشانى دا ده‌وترێت، (29) هه‌روه‌ها به ماناى لادانى شت له حه‌قیقه‌تى خۆى دێت بۆشتێكى تر, (الازهری) ده‌ڵێت: (بنه‌ڕه‌تى ووشه‌ى جادوو (السحر) به‌ماناى گۆڕینى شتێك له حه‌قیقه‌تى خۆى دێت بۆ شتێكى تر, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جادوو گه‌ر كاتێك شتێكى ناِره‌وا (باگل) ده‌بینێت له وێنه‌ى شتێكى حه‌ق و ڕاستیدا واتا ئه‌ندێشه‌ى شتێك ده‌كات له‌سه‌ر شتێكى تر. (30) هه‌روه‌ها (السحور) واتا پارشێو ناونراوه به (سحور) چونكه له كاتێكى شاراوه و په‌نهانیه له كۆتایی شه‌ودا, واتا نا ڕوونه نه‌شه‌وه نه ڕۆژه كه‌وتۆته نێوان هه‌ردوكیان به‌شێك له ناڕوونى تێدایه. وه عه‌ره‌ب وشه‌ى (السحر) به كاردێنێت بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كه‌ى شاراوه و په‌نهانه,(31) یۆنانیه‌كان ووشه‌ى (ماجیا)یان به‌كاردێنا به واتاى جادوو ئه‌م ووشه‌یه ئاماژه بوو بۆ ئه‌و بۆنه‌و ڕێ‌و ڕه‌سمه‌ى كه (ماجو) به‌دى دێنا, وه یان وتراوه (ماجوی) كه به‌و كاهین و جادوو گه‌رانه وتراوه كه له ڕۆژهه‌ڵات ،باشورى وو‌ڵاتى دوو ڕووبار كارى جادووى یان ئه‌نجام داوه, یۆنانی یه‌كانیش وشه‌ى (نیكومانتیشا) یان به‌كارهێناوه بۆ جادوو كه به‌ماناى (ئاماده بوونى ڕۆحه‌كان دێت). (32)
ووشه‌ى جادوو له ڕووی زاراوه‌وه:
(الجصاص) جیاوازى نه‌كردووه له پێناسه‌ى جادوو (السحر) له نێوان ماناى زمانه‌وانى و ماناى زاراوه‌یدا, جادوو لاى (الجصاص) بریتی یه له: (هه‌رشتێك كه هۆكاره‌كه‌ى شاراوه بێت, وه ئه‌ندێشه بێت و ڕاسته‌قینه نه‌بێت وه به شێوه‌ى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و به‌لاڕێدا بردن بێت ،(33) (ابن عابدین) پێناسه‌ى جادووى كردووه به‌م شێوه‌یه: (زانستێكه مه‌به‌ست لێى به‌ده‌ستهێنانى توانایه‌كى ده‌روونیه, كه به هۆیه‌وه ده‌توانرێت چه‌ند كارێكى سه‌رسوڕهێنه‌ر بكات به هۆى چه‌ند شتێكى شاراوه. (34)
(ابن خلدون) له پێناسه‌ى جادوو دا ده‌ڵێت: (جادوو زانسته به چۆنیه‌تى ئاماده كاریه‌كان كه ده‌توانێت گیانى مرۆڤ كاریگه‌رى هه‌بێت له‌سه‌ر جیهانى ڕه‌گه‌زه‌كان (العناصر) جا به‌هۆى یارمه‌تى ده‌رێك بێت یان به‌بێ یارمه‌تیده‌ر له كاره ئاسمانیه‌كان, یه‌كه‌میان جادوویه و دووه‌میان ته‌لیسمه. (35)
جیاوازی پێناسه‌ى (الجصاص) و (ابن خلدون) ئه‌وه‌یه به‌پێى پێناسه‌ى یه‌كه‌م جادوو لاى پێشینان ئه‌وه ده‌گرێته‌وه كه هۆكاره‌كه‌ى شاراوه‌یه, جا ئایه ئه‌وه‌ى كه شاراوه‌یه هۆكاره‌كه‌ى فێڵێكى زانستى بێت یان تایبه‌تمه‌ندى هه‌ندێك بوونه‌وه‌رى تر بێت, یان خه‌یاڵكردن بێت یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن. به‌ڵام هه‌ردوو پێناسه‌كه‌ى تر (جادوو) به‌و شێوه‌یه ده‌بینن كه‌وا سیفه‌تى هه‌ندێك له گیانه‌كانن, كه فبَربوون به هۆى جادوو كردنه‌وه كاریگه‌رى بخه‌نه سه‌ر جیهانى ماددى.
(اوین دیفیز) ده‌ڵێت: (جادوو ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و هێزانه‌ى كه سروشت تێپه‌ڕێنه‌رن (سه‌ر سروشت – خارق العاده), به شێوه‌یه‌كى گشتى په‌یوه‌سته به كۆنتڕۆڵكردنى هێزه سه‌ر سروشتیه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه)). یه‌كێك له لێكۆڵه‌ران ده‌ڵێت جادوو چه‌ند كارێكى وورد و شاراوه‌ن كه ده‌توانرێت به ده‌ست بهێنرێت به هۆى فێربوونه‌وه, كه وه‌ستاوه له‌سه‌ر هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن, وه جادوو له گیانێكى شه‌ڕانگێزه‌وه ده‌رده‌چێت به شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ بێت یان نا ڕاسته‌وخۆ. (36)
كه‌واتا وه‌ك به‌شێك له‌ژیان، لای سه‌ره‌تاییه‌كان وه‌ك ڕێكارێك بۆپه‌یداكردنى خۆراك و خۆلادان له هێزه شه‌ڕانگێزه‌كان و له‌دوای ده‌ركه‌وتنى ئاین و تێكه‌ڵاو بوون له‌گه‌ڵیدا، هه‌ر یه‌كه‌و له گۆشه نیگایه‌كه‌وه پێناسه‌ى ده‌كات و زۆربه‌شیان له هێڵه گشتییه‌كان دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه له‌گه‌ڵ بوونى چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ك، به‌تایبه‌تى تر، پێناسه‌و زاراوه‌كان جیاوازى و لێكچونی له‌نێوانیان دا هه‌یه سه‌باره‌ت به‌خودی وشه‌كه‌و پرۆسه‌كه‌ش.
باسی دووه‌م : جۆره‌كانی جادوو
مرۆڤ له دێر زه‌مانه‌وه ئاشناى جادوو و كارى جادووگه‌رێتى بووه, به تایبه‌تیش له وو‌ڵاتى دوو ڕووبار كه بڕوایه‌كى پته‌ویان به جادوو هه‌بووه، لێكۆڵه‌ران به چه‌ندین جۆر پۆلێنیان كردووه ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر سروشتى جادووه‌كه و ئه‌و بنه‌مایه‌ى كه جادووه‌كه پشتى پێ به‌ستووه, وه ئه‌و مه‌به‌سته‌ى كه جادووه‌كه‌ى بۆ ده‌نوسرێت له‌و جۆره پۆلێنانه‌ش:
1- جادووی ناسروشتى (السحر الخارقی):
بریتیه له كۆمه‌ڵێك دیارده‌ى نا ئاسایی (سه‌ر سروشت), ئه‌م جۆره‌یان له جادوو پێویستى به هێزێكى نا ئاسایی هه‌یه, یان هه‌ستێكى به‌رز له مرۆڤدا كه‌واى لێده‌كات كاریگه‌ر بێت له یاسا سروشتیه‌كان, تواناى تێپه‌ڕین و ڕه‌ت بوونى هه‌بێت له یاسا سروشتیه‌كان, ئه‌م جۆره‌له جادوو زیاتر پشت ده‌به‌ستێت به ئاڵنگارى (تحدی) یاسا سروشتیه فیزیای و كیمایی و بایۆلۆجیه‌كان, هه‌ندێك له مرۆڤه‌كان خاوه‌نى كۆمه‌ڵێك دیارده‌ى (پاراسایكۆلۆجی)ن كه ده‌توانێت سودى لێ ببینێت له‌م جۆره جادووه‌دا.(37)
2- جادووى هاوسۆزى (التعاگفی):
ئه‌م جۆره له جادوو مرۆڤ به‌كارى هیناوه به‌و پێیه‌ى كه‌وا جادوو زانسته, به‌ڵام زانستێكى سه‌ره‌تایی كۆمه‌ڵێك دیارده و یاسا له سروشتدا هه‌ن مرۆڤ ده‌توانێت لاساییان بكاته‌وه. (38) ئه‌م جۆره‌شیان دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو جۆر:
أ- جادووى لێكچوو (السحر التشابهی):
ئه‌م جۆره له جادوو له ئه‌نجامى چاودێرى كردنى مرۆڤ بۆ دیارده سروشتیه‌كان په‌یدابوو, واى ده‌بینێت ئه‌و به‌شه‌ى كه‌وا وه‌رى ده‌گرێت له ئاوى ڕووبار له هه‌موو ئاوى ڕوباره‌كه ده‌چێت, ئه‌م جۆره له جادوو وه‌ستاوه له‌سه‌ر بنه‌ماى لێكچواندن, جادووگه‌ر وێنه‌ى دوژمنه‌كه‌ى ده‌كێشێت پاشان لێی ده‌دات و ده‌یسوتێنێت له‌سه‌ر بنه‌ماى شێوه‌ى له‌وكه‌سه ده‌چێت كه جادوه‌كه‌ى لێ ده‌كرێت دواتر ده‌ستێكى په‌یكه‌ره‌كه ده‌شكێت به گوێره‌ى ئه‌و جۆره‌ى جادووه ده‌گونجێت هه‌مان شت به‌سه‌ر كه‌سی جادوو لێكراودا بێت. (39)
ب- جادووى په‌یوه‌ندی (السحر الاتصالی):
ئه‌م جۆره جادوویه سه‌رى هه‌ڵداوه له ئه‌نجامى چاودێرى كردنى مرۆڤ بۆ شته زیندووه‌كان له سروشتدا وه‌كو (ڕوه‌ك و ئاژه‌ڵ و مرۆڤ), ئه‌و (تۆ‌و) انه‌ى له به‌روبومێكدا هه‌ن ده‌توانرێت هه‌مان به‌روبومى لێ به‌رهه‌م بهێندرێت ئه‌گه‌ر جارێكى تر بچێنرێت, واتا شته‌كان په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه, به‌پێی یاساى په‌یوه‌ندى كه ده‌ڵێت ئه‌و شتانه‌ى كه‌وا په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌بووه له سه‌رده‌مێكدا و پاشان لێى جیابۆته‌وه, ئه‌وا كاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌مێنێت, (به‌ش) كاریگه‌رى له‌سه‌ر (گشت) ده‌بێت هه‌روه‌ك چۆن گشت كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌ش ده‌بێت, جادووگه‌ر واى ده‌بینێت كه‌وا وه‌رگرتنى تاڵه موویه‌ك له پرچى مرۆڤ ده‌توانرێت كاریگه‌رى هه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌وكه‌سه‌دا به‌هۆى ئه‌و تاڵه مووه‌وه. (40)
جادووى هاوسۆزیش به شێوه‌یه‌كى گشتى دابه‌ش ده‌بێت بۆ دووبه‌ش:
1- جادووى سپی: ئه‌م جۆره له جادوو له‌لایه‌ن كاهینێك له كاهینه‌كانى په‌رستگاوه ئه‌نجام ده‌درا, به ڕێوڕه‌سمێكى ئاینى تایبه‌ت, ئه‌م جۆره له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ڕێگه‌ى پێ‌درابوو. (41)چونكه مه‌به‌ست لێى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كان بوو به‌هۆى ده‌ركردنى گیانه شه‌ڕانگێزه‌كان له جه‌سته‌ى نه‌خۆشه‌كه, ئه‌م جۆره‌یان به‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك ده‌كرا له‌وانه دروستكردنى په‌یكه‌رێكى هاوشێوه‌ى نه‌خۆشه‌كه و پاشان شكاندنى, دواى شكاندنى په‌یكه‌ره‌كه پێیان وابوو نه‌خۆشه‌كه چاك ده‌بێته‌وه و گیانه شه‌ڕانگێزه‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه, یان له ڕێگه‌ى نوشته‌كردن و قوربانى كردن بۆ خواوه‌نده‌كان بۆ ئه‌وه‌ى خواوه‌نده‌كان شیفاى نه‌خۆشه‌كه بده‌ن. (42)
ئه‌و كاهینه‌ى كه هه‌ڵده‌ستا به ئه‌نجامدانى جادووى سپی نازناوى (ماشماشى) یان لێنرابوو له‌لایه‌ن سۆمه‌ریه‌كان و له‌لاى ئه‌كه‌دیه‌كانیش پێی ده‌وترا (اشیبو), ئاشیبو هه‌ڵده‌ستا به پاككردنه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كان و گوناهباران به هۆى نوشته و ڕێوڕه‌سمى جادوویی, هه‌ر بۆنه‌یه‌ك نوشته و جادووی تایبه‌ت به خۆى هه‌بوو, له نوشته‌كان بانگى خواكان ده‌كرا بۆ پاراستنى ئه‌وكه‌سه‌ى كه نوشته‌كه‌ى بۆ كراوه, هه‌ندێك جار نوشته‌كه وێنه‌ى ئه‌و شه‌یتانه‌ى له‌سه‌ر ده‌كێشرا كه مه‌به‌ست لێی ڕزگار بوونى نه‌خۆشه‌كه بوو لێى. (43)
مرۆڤی وو‌ڵاتى نێوان دوو ڕووبار بڕواى به بوونى جادوو هه‌بوو و پێیان وابوو, وه ژماره‌یه‌كى زۆر جادوومان له‌به‌ر ده‌سته كه‌وا ڕاستى ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن. (44) نمونه‌ى یه‌كێك له‌و نوشتوانه‌ى كه‌وا به مه‌به‌ستى شیفاى نه‌خۆشه‌كان نوسراوه, كه داوا له خواوه‌ندى (مه‌ردۆخ) خواى بابلیه‌كان ده‌كات كه نه‌خۆشه‌كه بپارێزێت له شه‌یتانه‌كان, ئه‌مه‌ش ده‌قى نوشته‌كه‌یه:
(( ئه‌وه ئه‌و شه‌یتانه‌یه كه نزیك بۆته‌وه له ماڵه‌كه‌م, خۆى ده‌شارێته‌وه, وه من له‌سه‌ر جیگا كه‌مم, ئه‌و من پارچه پارچه ده‌كات, شه‌وانه تووشى كابوسم ده‌كات, تكا ده‌كه‌م كه‌وا بیسپێرن به خواوه‌ندى پارێزه‌رى ده‌رگاى جیهانى خواره‌وه, به فه‌رمانى (ننورتا) ده‌سه‌ڵاتدارى جیهانى خواره‌وه, به فه‌رمانى (مه‌ردۆخ) كه‌وا نیشته‌جێ یه له (ایساكیلا) له بابل, تكاده‌كه‌م كه‌وا كڵۆمى ده‌رگاكه پێ بزانێت كه‌وا له‌ژێر پاراستنى ئه‌و دوو خوایه دان)). (45)
بابلیه‌كان له ڕێوڕه‌سمى جادووى سپی‌دا كاره‌كه‌یان له په‌رستگا یان له ماڵى نه‌خۆشه‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌دا. سه‌ره‌تا ده‌ستیان ده‌كرد به پاككردنه‌وه‌ى شوێنه‌كه و پاشان خوێندنى نوێژ بۆ خواوه‌ند (ایا) كه خواى حیكمه‌ت بوو لاى بابلیه‌كان, كه زانا و شاره‌زایه به‌كارى جادوو, وه كوڕه‌كه‌ى (مه‌ردۆخ) ئه‌ویش كه خواى بابلیه‌كان بوو, مه‌ردۆخ له باوكیه‌وه فێرى نهێنى جادوو ببو, وه فێرى ڕێگاكانى شیفاى نه‌خۆشه‌كان ببوو, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كان لێى ده‌پارٍانه‌وه له ڕێگه‌ى كاهینه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ڕزگاریان بكات له‌و نه‌خۆشیانه‌ى كه توشیان بووه به‌هۆى شه‌یتانه‌كانه‌وه. (46)
2- جادووى ڕه‌ش: ئه‌م جۆره‌یان له جادوو زیان به‌خش بوو, مه‌به‌ست لێى زیان گه‌یاندن بو به كه‌سی به‌رامبه‌ر (ئه‌و كه‌سه‌ى كه نوشته‌كه‌ى لێ ده‌كرێ) له وو‌ڵاتى نێوان دوو ڕووباردا به شێوه‌یه‌كى نهێنى ئه‌نجام ده‌درا, چونكه له یاساكانى عێراقی كۆندا قه‌ده‌غه كرابوو, وه سزاى توند بۆ ئه‌نجامده‌رانى دانرابوو, هه‌ندێك جار ده‌گه‌یشته سزاى مه‌رگ, ئه‌مه‌ش له ڕێگاى هه‌ندێك له كاهینه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درا به یارمه‌تى شه‌یتانه‌كان به مه‌به‌ستى زیان گه‌یاندن به‌و كه‌سه‌ى كه‌وا جادوه‌كه‌ى لێ ده‌كرا،(47) بۆ نمونه یه‌كێك ده‌هات په‌یكه‌رى دوژمنه‌كه‌ى له (مۆم) یان مادده‌یه‌كى تر دروست ده‌كرد ده‌هات ئه‌و په‌یكه‌ره‌ى ده‌دایه به‌ر بزمار و چه‌قۆ, پێی وابوو كه‌وا ئه‌وه دوژمنه‌كه‌یه‌تى و ده‌یكوژێت و به‌و كاره‌شى زیان به دوژمنه‌كه‌ى ده‌گه‌یه‌نێت, یان هه‌ندێكى تریان به بۆچونى خۆیان ده‌هاتن گیانه شه‌ڕانگێزه‌كانیان له نه‌خۆشه‌كان وه‌رده‌گرت و ده‌یان گواسته‌وه بۆ ناو جه‌سته‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه مه‌به‌ستیان بوو جادوویان لێ بكه‌ن و ئه‌م شه‌ڕ و خراپه كاریه له كه‌سێكه‌وه بگوازنه‌وه بۆ كه‌سێكى تر, ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى پزیشكه خراپه كاره‌كان (اشیبو)ه‌وه ئه‌نجام ده‌درا. (48)
جۆرێكى تر له پۆلێن كردنه‌كانى جادوو ئه‌وه‌یه كه جادوویان به گوێره‌ى ئه‌و مه‌به‌ست و ویسته‌ى كه جادووى بۆ ده‌كرێ, كه كراوه به دوو به‌ش:
1- جادووى خۆ نه‌ویستى (تلقائی): ئه‌وه‌یان ئه‌و جۆره جادووه‌یه كه‌وا خۆنه‌ویستى (لا ارادی)یه كه خودى كه‌سه‌كه ده‌یكات به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ ڕێوڕه‌سمێكى تایبه‌ت و جادوویه‌ك بكات, كه‌سه‌كه هێزێكى تایبه‌تى له ناخیدایه بۆ ئازاردانى خه‌ڵكان, كه‌سه‌كه ده‌توانێت ئه‌و هێزه‌ى ناو ده‌رونى ئاراسته‌ى كه‌سانى به‌رامبه‌رى بكات بۆ زیان گه‌یاندن پێیان.
2- جادووى خۆ ویستى (ارادی): له‌م جۆره‌یاندا جادووگه‌ر په‌نا ده‌باته به‌ر چه‌ند كارێكى دیاریكراو بۆ زیان گه‌یاندن به كه‌سی به‌رامبه‌رى ئه‌مه‌ش به ووتنى چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌ك و ڕێوڕه‌سمی تایبه‌تى ده‌بێت وه‌كو سوتاندنى بخور و گوتنى چه‌ند شتێك. (49)
به‌ڵام به گوێره‌ى پۆلێن كردنه‌كه‌ى (ریموند فرپ) سێ جۆر جادوو هه‌یه.
1- جادووى به‌رهه‌مهێن: ئه‌و جۆره جادوو یه‌یه كه‌وا تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن به ڕاسته‌وخۆیی, یان له ڕێگه‌ى جادووگه‌ره تایبه‌ته‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت له جیاتى كۆمه‌ڵگه به گشتى، ئه‌و جۆره جادوویه قبوڵ كراوه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه چونكه مه‌به‌ست له‌م جۆره جادوویه زیادكردنى به‌روبووم و باران و زیادبوونى ڕزق و ڕۆزى و ڕاوى ماسی و زیادبوونى كارى بازرگانیه.
2- جادووى خۆپارێزى (الوقائی): ئه‌م جۆره‌شیان وه‌كو جۆرى یه‌كه‌م په‌سه‌ند كراوه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه, چونكه مه‌به‌ست لێی پاراستنى تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه وه‌كو جادوى شیفاى نه‌خۆشه‌كان جادووى دژى جادووى ڕه‌ش و زیانبه‌خش.
3- جادووى وێرانكه‌ر (السحر المدمر): ئه‌م جۆره‌یان مه‌به‌ست لێی جادووى ڕه‌شه كه له‌مه‌و پێش باسمانكرد, له‌و جۆره جادوانه‌ش بریتیه له جادووى وروژاندنى هه‌ست و سۆز و جادوى وێرانكردنى سه‌روه‌ت و سامان, جادووى
توشبوون به نه‌خۆشی و چه‌ندین جۆرى تر‌ى جادووى خراپ, ئه‌م جۆره‌ى جادوو قبوڵ كرا‌و نه‌بوو له كۆمه‌ڵگادا و به نهێنى ئه‌نجام ده‌درا, وه سزاى توند بۆ ئه‌نجام ده‌رانى دانرابوو, (50) سه‌ره‌ڕاى ئه‌وجۆرانه‌ى كه له‌مه‌و پێش باسمانكرد جۆرێكى تر له جادوو هه‌یه كه‌پێى ده‌وترێت جادووى درۆ یان (چاو به‌سته‌كى – السحر الكاژب): ئه‌م جۆره‌یان كه پشت به چاو به‌سته‌كى و فرت و فێڵ ده‌به‌ستێت له‌ناو خه‌ڵكدا زۆر باوه چه‌ندین خه‌ڵكى جیاواز ئه‌نجامى ده‌ده‌ن, وه جادوو كه‌ره‌كان خۆیان ده‌زانن كه ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى خه‌ڵكه و كاریگه‌رى بوونه له سه‌ریان به چه‌ندین ڕێگه‌ى جیاواز, جادوو گه‌ره فێڵبازه‌كه هه‌موو شێواز و كه‌ره‌سته‌كانى جادووى نا ئاسایی (السحر الخارقی) و جادووى هاوسۆزى (السحر التعاگفی) به‌كاردێنێت وه بانگه‌وازى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌وا په‌یوه‌ندى ده‌كه‌ن به هێزه نا ئاساییه‌كان و نهێنیه‌كانى سروشت ئاشكرا ده‌كه‌ن. (51)
هه‌روه‌ك جیاوازى له‌نێوان مانا و زاراوەى جادوودا بوونى هه‌بوو، جۆره‌كانیشی جیاوازى زیاتر له مه‌به‌سته‌كانیدا هه‌بوون، هه‌ریه‌كه‌و به‌نیازێك په‌نایان بۆ بردووه، هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانیشی بۆ ئامانجى جیاواز‌و جۆراو جۆر بووه ، هه‌ندێك بۆ زیان گه‌یاندن و هه‌ندێكى دیكه به‌مه‌به‌ستى سوود لێ وه‌رگرتن په‌نایان یۆ بردووه.
باسی سێ یه‌م: سزاى جادوو له‌یاساكانى عێراقی كۆن
به شێوه‌یه‌كى گشتى جادوو دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو به‌شی سه‌ره‌كى, جۆرێكیان كه پێیان وابوو سوود به‌خشه و ڕێگه پێدراوبوو, كه هه‌وڵى سوود گه‌یاندنى داوه به خه‌ڵك ئه‌ویش (جادووى سپی) یه, به‌ڵام جۆرى دووه‌میان كه به (جادووى ڕه‌ش) ناسراوه له یاسا سۆمه‌ریه‌كاندا قه‌ده‌غه كراوه,(52) وه له یاساى بابلیه‌كاندا ئه‌وكه‌سه‌ى كه جادووى ڕه‌شی ئه‌نجام ده‌دا سزاى كوشتنى به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرا. (53)
له‌و ده‌قه یاساییانه‌ى كه به‌رده‌ستن له یاساكانى عێراقى كۆن وه‌كو یاساكانى (ئور- نمو). (54) و لبت عه‌شتار(55) و ئه‌شنونا(56) و حه‌مورابی(57) و یاساكانى ئاشورى, (58) ته‌نها له سێ شوێن دا باسی (جادوو) مان به‌رچاو كه‌وتووه, یه‌كه‌میان له یاساكانى (ئورنه‌موو). له ماده‌ى چواردا هاتووه ده‌ڵێت: ((ئه‌گه‌ر ژنى پیاوێك په‌ناى بــرد بۆ (جادوو) به مه‌بـــه‌ستى هه‌ڵـــخه‌ڵه‌تانـــدنى پیاوێـــكى تـــر, به‌شێوه‌یــه‌ك كه ســه‌رجێی له‌گه‌ڵدا بــكات, ئه‌وا مــێردى ژنه‌كه مـافى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه‌ژنه‌كه‌ى بكوژێت, به‌ڵام ده‌بێت پیاوه‌كه ئازاد بكات)). (59)
ئه‌وه‌ى كه بووه‌ته سزاى كوشتن به‌سه‌ر ئافره‌ته‌كه‌دا, په‌نا بردنى بووه بۆ كارى جادوو و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن, ئه‌گینا كوشتنى به‌سه‌ردا نه ده‌سه‌پێنرا, چونكه یاساكانى (ئورنه‌موو) زیاتر پشت به بنه‌ماى پێ ژماردن ده‌به‌ستن نه‌وه‌ك كوشتنه‌وه (القصاص). (60) به‌ڵام له یاساكانى حاموڕابیدا, (61) كه یاساكانى ناسراون به توندى له‌چاو یاساكانى تردا, له ماده‌ى دوو باس له‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت: ((ئه‌گه‌ر كه‌سێك كه‌سێكى تر‌ى تاوانباركرد به جادوو به‌ڵام نه‌یتوانى بیسه‌لمێنێت, ئه‌وا له‌وكاته‌دا ئه‌و كه‌سه‌ى كه تۆمه‌تبار كراوه به‌كارى جادوو, ده‌بێت خۆى فڕێداته ناو ڕووبار, ئه‌گه‌ر له ڕووباره‌كه دا خنكا ئه‌وا كه‌سی تۆمه‌تباره‌كه ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر ماڵ و موڵكى كه‌سی تۆمه‌تبار كراودا, به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ى تۆمه‌تبار كراوه به كارى جادوو كه به‌سه‌لامه‌تى ده‌رچوو له ڕووباره‌كه و ڕووباره‌كه بێتاوانى كه‌سی تۆمه‌تبارى سه‌لماند, ئه‌وا كه‌سی تۆمه‌تباركه‌ر ده‌كوژرێت)). (62)
له‌م ده‌قه‌دا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه جادوو (مه‌به‌ست له جادووى ڕه‌ش)ه, كارێكى قه‌ده‌غه كراوه ئه‌و كه‌سه‌ى كه ئه‌نجامیشی بدات سزاى مه‌رگى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت, چونكه كه‌سێك كه تۆمه‌تبار كرابا به‌كارى جادوو ده‌خرایه ناو ڕووبارى دیجله یان فوڕاته‌وه, بۆ بێتاوانى كه‌سی تۆمه‌تبار ده‌بوو له‌و ڕووباره رزگارى ببێت, به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك به ئاشكرا كارى جادوویی لێ بینرابا ئه‌وا سزاى كوشتن بوو بێ دودڵی.
وه له یاساى (ئاشوریه‌كان) دا هاتووه ئه‌و كه‌سه‌ى كه كارى جادوو ده‌كات سزاى مه‌رگى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت. له ماده‌ى (47) دا هاتووه ده‌ڵێت: ((ئه‌گه‌ر پیاوێك یان ئافره‌تێك هه‌ستا به كارى جادوو, وه ئه‌و تۆمه‌ته سه‌لمێنرا له دژیان, ئه‌وا ئه‌و كه‌سه ده‌كوژرێت كه هه‌ستاوه به كارى جادوو)). (63)
له‌و زانیارییانه‌ى سه‌ره‌وه‌دا ، بۆمان ڕوون بۆوه، سزاكان له یاساكانى عێڕاقی كۆندا به‌رامبه‌ر جۆره‌كانى ئه‌نجامدانى سیحردا جیاوازى بچووك له‌نێوانیاندا هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت له‌یاسا سۆمه‌ریه‌كانیشدا كه‌زیاتر به‌نه‌رم و نیان و پێبژاردن هه‌ژمار ده‌كرێت، سزاى توندی بۆ دانراوه.
به‌شی سێ یه‌م :
بااسی یه‌كه‌م : پێشبینیكردن ( العرافه )
پێشبینی كردن (العرافه) پیشه‌ى كۆمه‌ڵێك كه‌سه كه پێیان ده‌وترێت (العراف) ئه‌وانه بانگه‌وازى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه نهێنیه‌كان ده‌زانن و, ده‌زانن له ئاینده‌دا چى ڕووده‌دات, ئه‌مه‌ش به چه‌ند ڕێگه‌یه‌كى تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن, له ڕێگه‌ى ته‌ماشاكردنى ته‌نه ڕوونه‌كان و ته‌ماشاكردنى دڵ و جگه‌رى هه‌ندێك ئاژه‌ڵ و یان چاودێرى كردنى جوڵه‌ى ئه‌ستێره‌كان و باڵنده‌كان. (64) پێشبینی كردن دوو شێوه‌ى سه‌ره‌كى هه‌بوو له (وووڵاتى دوو ڕووبار), جۆرێكیان ئیلهام بوو كه پێیان وابوو خواوه‌نده‌كان ئه‌و هێزه‌یان پێده‌به‌خشن بۆ ئه‌وه‌ى پێشبینى ڕووداوه‌كانى پێبكه‌ن, ئه‌مه‌یان ناسراوه به پێشبینی كردنى ئیلهام به‌خش, به‌ڵام جۆرى دووه‌میان ئه‌وه‌بوو كه به‌هۆى خوێندن و تێبینى كردن و چالاكى یه كانى عه‌قڵى مرۆڤه‌وه به‌رهه‌م ده‌هات, كه ناسراوه به پێشبنی كردنى به‌رهه‌م هاتوو. (65)
له جۆرى یه‌كه‌میاندا پێشبینیكه‌ر پشتى ده‌به‌ست به هێزه شاراوه‌كان, په‌یوه‌ندى به‌هێزى هه‌بوو به جیهانى ڕۆحه‌كانه‌وه, به‌تایبه‌ت گیانى مردوان, به‌وهۆیه‌وه زانیارى به‌ده‌ست ده‌خست له‌سه‌ر شته‌كان و كه‌سه‌كان و ڕووداوه‌كانى سه‌ر زه‌وى, و كه‌سی پێشبینیكه‌ر الهامى له خواوه‌نده‌كان و جیهانى ڕۆحه‌كانه‌وه وه‌رده‌گرت, به‌ڵام هه‌رچى جۆرى دووه‌م بوو, ئه‌مه‌یان زیاتر باو بوو, چونكه ئه‌م جۆره‌یان ده‌خوێندرا و كه‌سی پێشبینیكه‌ر چه‌ندین شێواز و ڕێگاى جیاوازى به‌كاردێنا بۆ پێشبینی كردنه‌كانى له‌وه‌ى كه به‌ده‌ستى هێناوه له ئه‌نجامى فێربوون و تێبینی كردن،(66) له عێراقى كۆندا كاهینه‌كان هه‌ڵده‌ستان به كارى پێشبینی كردن (العرافه), بۆ زانینى ئه‌وه‌ى چى ڕووده‌دات له ئاینده‌دا, دانیشتوانى نێوان دووڕووبار زۆر لێهاتوو بوون له‌و بواره‌دا به چه‌ندین ڕێگه‌و شێوازى جیاواز ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجام ده‌دا, چونكه ئه‌م كاره‌یان به پێویست ده‌زانى, بۆ ئه‌وه‌ى بزانن خواوه‌نده‌كان چیان بۆ نوسیون له چاكه و خراپه پێش ئه‌نجامدانى هه‌ركارێكى گرنگ, ئه‌مه‌ش به تێبینى كردنى دیارده ئاسمانیه‌كان و جوڵه‌ى هه‌ساره‌كان و ڕاڤه‌ى خه‌ونه‌كان و زانینى ئه‌و نیشانانه‌ى كه ده‌رده‌كه‌ون له كاتى قوربانى كردنى ئاژه‌ڵه‌كاندا, وه‌كو پشكنینى جگه‌ر, زۆرجار ئه‌م كاره له‌سه‌ر خواستى پاشا‌كان ئه‌نجام ده‌درا, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پادشا پێش ئه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌تى سه‌ربازى بۆ شوێنێك ده‌ست پێبكات, ده‌یه‌ویست ویستى خوداكان بزانێت له‌سه‌ر ئه‌و كاره بۆیه داواى له (پێشبینیكه‌ره‌كان) ده‌كرد كه‌وا پێشبینی ئه‌م كاره‌ى بۆ بكه‌ن, بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت تا چه‌ند سه‌ركه‌وتوو ده‌بێـت له‌م كاره‌یدا. (67)
هه‌ندێ: له‌م پێشبینی كردنانه تایبه‌ت بوون به پادشاكان و هه‌ندێكى تریشیان بۆ خه‌ڵكى (ئاسایی) بوون, لێره‌دا باس له هه‌ندێك له‌و جۆرانه ده‌كه‌ین كه جادووگه‌ره‌كان به‌كاریان ده‌هێنا بۆ پێشبینی كردنى ڕووداوه‌كان:
یه‌كێك له باوترین ڕێگه‌كان كه پیشتیان پێده‌به‌ست بۆ زانینى ئاینده بریتی بوو له پشكنینى جگه‌رى ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ى كه‌وا ده‌كرا به قوربانى, دواى ئه‌وه‌ى كه ئاژه‌ڵه‌كه سه‌ر ده‌بڕدرا, جگه‌ره‌كه‌یان دێنا و له‌تیان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى بزانن جگه‌ره‌كه‌ى چۆنه, ئه‌گه‌ر جگه‌رى ئاژه‌ڵه‌كه ساغ بایه و هیچ نه‌خۆشیه‌كى نه‌با و خاڵى ڕه‌شی له‌سه‌ر نه‌با, ئه‌وه ئاماژه بوو بۆ ئه‌وه‌ى كه‌وا پێشبینیه‌كه باشه و ئه‌و كاره‌ى كه‌وا پادشا ئه‌نجامى ده‌دا كارێكى گونجاوه و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت, به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه كه جگه‌ره‌كه خراپ بوایه ئه‌وا نیشانه‌ى فاڵێكى خراپ بوو ئاماژه بوو بۆ خراپی ئه‌و كاره‌ى كه ئه‌نجام ده‌درێت. (68)
جۆرێكى تر له پێشبینی كردنه‌كانیان پشتى ده‌به‌ست به (ڕشتنى زه‌یت به‌سه‌ر ئاودا), جادووگه‌ره‌كه هه‌ڵده‌ستا به ڕشتنى هه‌ندێك زه‌یت به‌سه‌ر ده‌فرێك كه ئاوى تێدابایه, پاشان چاودێرى جوڵه‌ى (زه‌یت)ه‌كه‌ى ده‌كرد كه سه‌رئاو ده‌كه‌وت, ئه‌كه‌ر زه‌یته‌كه ئه‌ڵقه‌ى ته‌واوى دروستكردبا و ڕووى له ڕۆژ هه‌ڵات كردبا, ئه‌وا به‌لاى فاڵگره‌وه‌كه فاڵێكى باش بوو, به‌ڵام ئه‌كه‌ر بازنه‌كه تێك شكابا و زه‌یته‌كه بڵاو بوبایه‌وه به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا بێ ئه‌وه‌ى بازنه دروست بكات, ئه‌وا نیشانه‌ى خه‌م و خه‌فه‌ت هێنه‌ر بوو بۆ خاوه‌ن فاڵه‌كه. (69)
یه‌كێكی تر له ڕێگه‌كانى پێشبینی كردن زانینی ڕٍووداوه‌كان بوو له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ى (ده‌فره‌كانه‌وه)., پێشبینیكه‌ر له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئاماژه‌ى به‌چاك بوونه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كان ده‌كرد یان مردنیان, وه پێشبینی سه‌ركه‌وتن یان شكستى پرۆژه‌كانى ده‌دا به‌و كه‌سانه‌ى كه‌وا ڕاوێژیان پێده‌كرد . (70)
وه هه‌ندێك له‌و پێشبینیانه پشتیان ده‌به‌ست به جوڵه‌ى هه‌ساره‌كان, بۆ نمونه ئه‌گه‌ر خۆر ده‌ركه‌وت و له كاتى ده‌ركه‌وتنیدا ده‌ور درابوو به چه‌ند په‌ڵه هه‌ورێكى پچڕ پچڕ ئه‌وا نه‌خۆشى بڵاو ده‌بێته‌وه له ووڵات دا, ئه‌گه‌ر له‌كاتى ده‌ركه‌وتنى مانگى یه‌ك شه‌وه‌دا (با)ى خۆرهه‌ڵات هه‌ڵیكرد, ئه‌وا نه‌خۆشى و به‌ڵا ده‌فه‌وتێنێت له‌و مانگه‌دا. ئه‌گه‌ر هه‌ساره‌ى زوهره به‌شه‌و به‌رز بۆوه له ئاسماندا و به‌درێژایی شه‌و به‌و شێوه‌یه مایه‌وه, ئه‌وا نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه به‌ڵایه‌ك توشی ووڵات ده‌بێـت. (71)
ته‌نانه‌ت ئه‌كه‌ر داڵێك تێپه‌ڕیبا به‌لاى ڕاستى پادشاوه بۆ لاى چه‌پ ئه‌وه نیشانه‌ى ئه‌وه بوو كه‌وا پادشا سه‌رده‌كه‌وێـت بۆ هه‌رشوێنێك بچێت, یان ئه‌گه‌ر داڵێك كۆترێك بخوات له‌سـه‌ربانى كه‌سـێك و هه‌نـدێكى لـێ جێ بهێڵیت, ئه‌وا خاوه‌ن ماڵه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێـت, یان ئه‌گه‌ر دوپشكێك مارێك بكوژێت له ماڵى كه‌سێكدا ئه‌وا خاوه‌ن ماڵه‌كه مناڵه‌كانى خۆى ده‌یكوژن, یان ئه‌گه‌ر مرۆڤێك پێ بنێت به‌سه‌ر مارمێلكه‌یه‌كدا و به‌بێ ئاگادارى و بیكوژێـت, ئه‌وا نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیدا, یان زۆرى مێروى ڕه‌ش نیشانه‌ى زۆرى باران و لافاوه, یان ئه‌گه‌ر سه‌گێكى سپی بێته ناو په‌رستگاوه ئه‌وا خواوه‌نده‌كان په‌رستگاكه جێده‌هێڵن, یان ئه‌گه‌ر سه‌گێك به‌دى كرا كه پاڵ كه‌وتووه له‌سه‌ر كورسی پادشا, ئه‌وا كۆشك ده‌سوتێت, (72) وه هه‌ندێك جار جادوگه‌ره‌كان بۆ پێشبینیكردن پشتیان به جوڵه و ئاراسته‌ى دوكه‌ڵ ده‌به‌ست, بخور و چه‌ند جۆره گیایه‌كیان ده‌سوتاند و چاودێرى دوكه‌ڵه‌كه‌یان ده‌كرد, به‌پێى ئاراسته‌ى دوكه‌ڵه‌كه و شێوه‌ى دوكه‌ڵه‌كه, پێشبینی كردنه‌كه‌یان دیارى ده‌كرد. (73)
جۆرێكى تر له پێشبینی كردن له ڕێگه‌ى ژماره‌كانه‌وه بوو, عێراقیه كۆنه‌كان لیستێكى تایبه‌تیان دانابوو , هه‌موو ڕۆژه‌كانى ساڵیان تیادا باس كردبوو, كه كام ڕۆژه گونجاوه و كام ڕۆژه شومه, هه‌ندێك ژماره به پیرۆز دانرابوون لاى خواوه‌نده‌كان, وه هه‌ندێك ژماره‌ش به شووم دیارى كرابوون, بۆ نمونه ڕۆژى (13) سیانزه‌ى مانگ ڕۆژێكى شوم بوو لاى بابلیه‌كان, وه جۆرێكى تریش له پێشبینیكردن له ڕێگه‌ى خه‌ونه‌كانه‌وه بوو, چونكه پێیان وابوو وویستى خواوه‌نده‌كان له خه‌ونى پیاو چاكه‌كان دا ده‌رده‌كه‌وێت, خواوه‌نده‌كان له‌و خه‌ونانه‌دا هه‌واڵى په‌نهان به پیاو چاكه‌كان ده‌ده‌ن, ئه‌م هه‌واڵ پێدانه‌ش به شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت یان به شێوه‌ى ڕه‌مز, ئه‌م ڕه‌مزانه‌ش له ڕێگه‌ى كاهینه‌كانه‌وه ڕاڤه ده‌كران. (74)
له هه‌ندێك له ڕاڤه كردنه‌كانیان بۆ خۆر و مانگ و ئه‌ستێره‌كان دا چه‌ندین پێشبینیان كردووه. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر خۆر و مانگ ده‌ركه‌وتن له یه‌ك كاتدا له رۆِژى (12) ئه‌وه ماناى ئه‌وه‌یه كه كۆتایی به بنه‌ماڵه‌ى ده‌سه‌ڵاتدار دێـت, یان پێیان وابوو كاتێك كه مانگ ده‌رده‌كه‌وێت قۆچى لاى ڕاستى درێژتر بوو له‌لاى چه‌پی ئه‌وا نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه‌وا پادشا ووڵاتێكى تر داگیر ده‌كات. (75)
ئه‌و كه‌سه‌ى كه كارى پێشبینى كردنى ئه‌نجام ده‌دا كاهینێكى تایبه‌ت بوو له په‌رستگا كه‌پێى ده‌وترا (البارو), ئه‌و كاهینه پێی وابوو كه‌وا ئه‌م پێشبینیانه خواوه‌ند پێی ده‌به‌خشێت بۆ زانینى نهێنیه‌كان, ئه‌و كه‌سانه‌ى هونه‌رى (پێشبینى) كردیان ده‌خوێند بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر تا ته‌واو شاره‌زاییان په‌یدا ده‌كرد له‌و بواره‌دا و سه‌رى خۆیان ده‌تاشی, ئه‌وانه په‌یوه‌ست كرابوون به كۆشكه‌وه, هه‌ركاتێك داواكرابان ده‌بوو ده‌ست به‌جێ ئاماده بن, وه ده‌بوو سوێندى یاساییان خواردبا, وه پیشه‌كه‌یان پشتاوپشت له باوانیانه‌وه وه‌رده‌گرت. (76)
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بوو پێشبینیكه‌ره‌كان گرنگى به‌لایه‌نى جه‌سته‌یی خۆیان بده‌ن, واتا ده‌بوو كه‌سانى به‌هێز بن له ڕووى جه‌سته‌یی و ده‌رونییه‌وه،له یه‌كێ: له ده‌قه بزماریه‌كاندا هاتووه كه‌وا له تواناى كه‌سدا نیه تاوه‌كو ببێته (بار‌و) تاوه‌كو خاڵى نه‌بێـت له هه‌موو كه‌موكورتیه‌كى جه‌سته‌یی, وه ده‌بێـت له ڕه‌چه‌ڵه‌كى كه‌سێكى ئازاد بێت و نا‌بێـت كۆیله بێت.(77)
ئه‌م (پێشبینیكه‌رانه) په‌یوه‌ندیه‌كى پته‌ویان هه‌بوو به كۆشكى پاشاوه, چونكه پاشا له زۆربه‌ى كاروباره‌كان ڕاوێژى پێده‌كردن, بۆ ئه‌وه‌ى ویستى خواكان بزانێت ده‌رباره‌ى ئه‌م كارانه, وه ئه‌م پێشبینیكه‌ر و ئه‌ستێره ناسانه په‌یوه‌ندى به‌هێزیان هه‌بوو به سوپا و كرده سه‌ربازیه‌كان, چونكه پێش سوپا ده‌كه‌وتن له كاتى كشان و جوڵه‌ى سوپادا, له‌به‌ر ئه‌وه زۆرجار ئه‌وانه به‌دیل ده‌گیران له‌كاتى جه‌نگه‌كاندا, ئه‌م په‌یوه‌ندیه توندوتۆڵه‌ش بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پاشا ده‌یه‌ویست ڕا‌وبۆچوونى خوداكان بزانێت پێش ده‌ستپێكردنى كرده سه‌ربازیه‌كان, بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتن یان شكست بزانێت له‌م جه‌نگه‌دا، (78)ئه‌و كاهینانه‌ى كه تایبه‌ت بوون به پێشبینى كردن (البارو) له په‌رستگاش شوێنى تایبه‌ت به خۆیان هه‌بوو كه تیایدا ڕێوڕه‌سمى پێشبینى كردنه‌كه‌یان تیادا ئه‌نجام ده‌دا, كه ڕێزێكى تایبه‌تیان لێ ده‌گیرا, پله‌یه‌كى به‌رزیان هه‌بوو له‌لاى كاهینى په‌رستگاوه. (79)
وه‌ك هه‌رمروڤێكی سه‌ر زه‌وى ، عێڕاقییه كۆنه‌كان حه‌زیان به ئاینده‌یان كردوه‌و له‌م پێناوه‌شدا چه‌ندین ڕێگایان گرتۆته به‌ر، هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه‌و په‌نایان بۆ زۆر بوار بردووه له‌م پێناوه‌دا، هه‌موو كاتێكیش ئه‌و كه‌سانه جێگه‌ى تێڕامانی خه‌ڵكی ساده‌و له هه‌مان كاتیش دا ده‌سه‌ڵاتدارانن، بۆیه هه‌موو كات په‌نایان بۆ براوه ، مه‌به‌سته‌كه‌ش ڕوونه ، مرۆڤ به‌رده‌وام له‌خه‌می چاره‌نوس و دواڕۆژ و دونیاى دواى مردندابووه.
باسی دووه‌م : په‌یوه‌ندی نێوان ئاین و جادوو
په‌یوه‌ندى نێوان جادوو و ئاین په‌یوه‌ندیه‌كى زۆر كۆنه, بۆته جێگه‌ى پرسیار لاى توێژه‌ران ئاخۆ كامیان پێش ئه‌وه‌ى تریانه, هه‌ندێك له‌وانه پێیان وایه كه جادوو له ئاین په‌یدا بووه, هه‌ندێكى تر پێیان وایه ئاین له جادوو په‌یدا بووه, هه‌ندێكى تر پێیان وایه هه‌ریه‌كێكیان سه‌ربه‌خۆن و له یه‌كتر جیاوازن، یه‌كێك له‌وانه‌ى كه پێیى وایه جادوو به‌رهه‌مى ئاینه زاناى ئه‌ڵمانى (اودلف ارمان)ه, كه ده‌ڵیت: (جادوو ڕووه‌كێكى دڕكاویه له مێرگى ئاین). (80)
وه هه‌ندێك له لێكۆڵه‌ران پێیان وایه كه‌وا جادوو زۆر له پێش ئاین په‌یدا بووه, بۆیه ناكرێت جادوو به‌رهه‌مى ئاین بێت . (81) وه هه‌ندێكى تر پێیان وایه (جادوو و ئاین) دوو شتى جیاوازن, له‌وانه (روبرت سمیپ) كه واى ده‌بینێت دین شتێكى جیاوازه له جادوو و فاڵچییه‌تى چونكه دین وه‌ستاوه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كى باش له نێوان تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگادا وه ئاین یاسا و ڕێسا ئه‌خلاقیه‌كان ده‌پارێزێت, له‌كاتێكدا جادوو وه‌ستاوه له‌سه‌ر ده‌ستدرێژى كردنه سه‌ر به‌ها ڕه‌وشتیه‌كان(82) ، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووى عێراقى كۆن ئه‌وا په‌یوه‌ندى جادوو له گه‌ڵ ئاین دا زۆر به ڕوونى به‌دى ده‌كه‌ین, ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كارى جادوویان ئه‌نجام ده‌دا (جادووى سپی) بۆ مه‌به‌ستى شیفاى نه‌خۆشه‌كان پیاوانى ئاینى بوون, واتا كاهینێك له كاهینه‌كانى په‌رستگا پێی هه‌ڵده‌ستا كه تایبه‌ت كرابوو به كارى جادووكردن(83)، كاری پێشبینی كردن و جادوو گه‌رێتى په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌وه‌یان هه‌بوو به بیروباوه‌ڕه ئاینیه‌كانه‌وه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشبینى كردن و جادوو گه‌رێتى له بنه‌ڕه‌تدا وه‌ستاوه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردن به هێزى باڵاوه (خواوه‌ند)ه‌وه, بۆ زانینى ئه‌وه‌ى كه ڕوو ده‌دات له خێر و چاكه و خراپه كه توشى تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگه ده‌بێت(84).
ئه‌وانه‌ى كه كارى جادوویان ئه‌نجام ده‌دا پیاوى ئاینى بوون, واتا كاهینى په‌رستگا بوون. ئه‌م كاهینانه دابه‌ش ببون بۆ سێ پله:
پله‌ى یه‌كه‌م چینى جادوو گه‌ره‌كان بوون, پله‌ى دووه‌م چینى ئه‌ستێره ناسه‌كان و پله‌ى سێیه‌م ئه‌و كاهینانه بوون كه سروده ئاینیه‌كانیان ده‌خوێنده‌وه له بۆنه ئاینیه‌كاندا, سه‌ره‌ڕاى بوونى كاهینى گه‌وره‌ى په‌رستگا، ئه‌وه‌ى لێره‌دا ئێمه مه‌به‌ستمانه چینى یه‌كه‌م و دووه‌مه, كه په‌یوه‌ندیان به كارى جادوو گه‌رێتى و ئه‌ستێره ناسى و پَیشبینى كردنى ڕووداوه‌كان و خوێندنه‌وه‌ى ئاینده‌یه, كاهینه جادوو گه‌ره‌كان بۆ دورخستنه‌وه‌ى خراپه‌ى گیانه شه‌ڕانگێزه‌كان و شیفاى نه‌خۆشه‌كان په‌نایان بۆ جادوو و نوشته و نزا‌و پاڕانه‌وه‌ى تایبه‌ت ده‌برد چونكه پێیان وابوو به‌م ڕێگه‌یه ده‌توانن پارێزگارى بكه‌ن له مرۆڤ و گیانه شه‌ڕانگێزه‌كان بوه‌ستێنن(85).
جادوو گه‌ر و ئه‌ستێره ناسه‌كان پێگه‌یه‌كى ئاینى به‌رزیان هه‌بوو له كۆمه‌ڵگادا, هه‌تاوه‌كوو پادشا پێش ئه‌وه‌ى بڕیارى گرنگ بدات ده‌رباره‌ى سوپا و له‌شكرركێشیه‌كان, ڕاوێژى به جادوو گه‌ر و ئه‌ستێره ناسه‌كان ده‌كرد تاكو بزانێت ڕاى خواوه‌نده‌كان چییه له‌سه‌ر ئه‌م كاره, ئه‌وانیش فاڵیان بۆ ده‌گرته‌وه, ئه‌گه‌ر فاَله‌كه باش بوایه ئه‌وه ماناى ئه‌وه‌یه پادشا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت و ده‌ستى به هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازیه‌كه‌ى ده‌كرد و ماناى ئه‌وه‌بوو كه پشتیوانى خواوه‌نده‌كانى به‌ده‌ست هێناوه(86).
ئه‌و كاهینانه‌ى تایبه‌ت بوون به كارى جادوو گه‌رى و فاڵ گرتنه‌وه‌و كارى نوشته‌كردن و نزاكردن له په‌رستگادا شوێنێكى تایبه‌تیان بۆ دیارى كرابوو, هه‌ڵده‌ستان به چه‌ند ڕێوڕه‌سمێكى تایبه‌ت به‌و جادوو و نزا‌و پاڕانه‌وه‌یان خواوه‌نده‌كانیان هێور ده‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خواوه‌نده‌كان توڕه‌یی خۆیان نه ڕژێنن به‌سه‌ر پادشا و ئه‌و ناوچه‌یه‌دا(87).
ئه‌و كاهینه‌شى ئه‌ركى هێوركردنه‌وه‌ى خواوه‌نده‌كانى پێ سپێردرابوو پێی ده‌وترا (كالو), ئه‌م كاهینه بۆ هێوركردنه‌وه‌ى توڕه‌یی خواوه‌نده‌كان پێویست بوو له‌سه‌رى له چه‌ند ڕۆژێكى دیاریكراودا بچێته په‌رستگا و قوربانى بۆ خواوه‌نده‌ككان بكات و و چه‌ندین لاوك و لاواندنه‌وه‌ى پیرۆز بڵێت به پشت به‌ستن به‌چه‌ند ئامێرێك بۆ ئه‌وه‌ى توڕه‌یی خواوه‌نده‌كان بڕه‌وێنێته‌وه(88).
جادوو گه‌ره‌كان ڕۆڵی زۆر دیاریان هه‌بوو له په‌رستگاكان دا, له عێراقى كۆندا نازناوى (ماشماشى) یان پێ به‌خشرابوو له‌لاى سۆمه‌ریه‌كان, (ئه‌كه‌دی) یه‌كانیش نازناوى (اشیبو) یان پێ به‌خشیبوون, كارى ئه‌وانه بریتی بوو له نوشته و جادوو بۆ ده‌ركردنى گیانه شه‌ڕانگێزه‌كان له جه‌سته‌ى مرۆڤ, (اشیبو) هه‌ڵده‌ستا به پاككردنه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كان و گوناهباره‌كان به‌هۆى نوشته و كارى جادوویی, هه‌ر بۆنه‌یه‌ك نوشته‌ى تایبه‌ت به خۆى هه‌بوو, له نوشته‌كاندا بانگى خواكان ده‌كرا بۆ پاراستنى ئه‌و كه‌سه‌ى هه‌ڵگرى نوشته‌كه‌یه(89). وه (اشیبو) یه‌كان بۆ ڕزگار بوونى نه‌خۆشه‌كان له ده‌ستى گیانه شه‌ڕانگێزه‌كان و چاك بوونه‌وه‌یان له نوشته‌كانیان دا په‌نایان بۆ خواوه‌ندى (ایا) و پاشان كوڕه‌كه‌ى (مه‌ردۆخ) ده‌برد(90).
به‌ئاشكرا دیاره , ئاین گرنگییه‌كى زۆرى هه‌بووه له ژیانى گه‌لانى عێراقى كۆندا، بیروباوه‌ڕه ئاینیه‌كان له ناویشیاندا كارى جادوو گه‌رى و فاڵگرتنه‌وه و پێشبینى كردن چوارچێوه‌ى گشتى هه‌ڵسوكه‌وتى مرۆڤیان دیاری ده‌كرد. چه‌ندین ده‌قى مێخى جێماون كه چه‌ندین چیك و ئه‌فسانه و بیروباوه‌ڕى ئاینیان له‌خۆ گرتووه, وه له‌ناو ئه‌و ده‌قانه‌ش دا چه‌ندین ده‌قى جادوو (سحر) هاتوون, وه چه‌ندین ڕێ‌و ڕه‌سمى ئاینیان تیادا باسكراوه, هه‌موو ئه‌وانه سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌ن كه‌وا ئاین و كارى جادوو چووه‌نه ناو ناخى عێراقیه كۆنه‌كان و كاریگه‌رییان هه‌بووه له ژیانى تایبه‌تى و گشتیدا(91) .
كه‌واتا وه‌ك به‌شێكی گرنگ له‌ناو دام و ده‌زگا ئایینه‌كاندا، جادوو په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وى به‌و بواره‌وه هه‌یه ، له‌ناو په‌رستگادا به‌شی تایبه‌ت و گرنگی بۆ جیا كراوه‌ته‌وه ، مه‌به‌ستیش له‌و جیاكردنه‌وه‌یه سود وه‌رگرتنه له جادوو وه‌ك دروستكردنى په‌یوه‌ندیه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه نادیاره‌ى پیاوانی ئاینى به‌شێوه‌یه‌كی گشتى و ئاینى نیازێتى په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دا ببه‌ستێ، هه‌م بۆ خۆلادان له زیانه‌كانی و هه‌م بۆ سوودگه‌یاندن به ژیانی مرۆڤ و هه‌روه‌تر، یۆ زامنكردنى دوا ڕۆژیشی .
باسى سێ یه‌م: په‌یوه‌ندی جادوو به‌كارى پزیشكیه‌وه
كۆنترین پیشه‌ى پزیشكى له وو‌ڵاتى دوو ڕووبار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (3000 پ.ز) له‌لاى سۆمه‌ریه‌كان, كه له سه‌ر ده‌ستى كاهینه جادوو گه‌ره‌كان ئه‌نجام ده‌درا و پێیان ده‌وترا (مشماشو)، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین چاره‌سه‌رى كه‌هه‌نوتى بوو، كاهینه‌كان خه‌ڵكیان چاره‌سه‌ر ده‌كرد به سیفه‌تى ئه‌وه‌ى ئه‌وان پزیشكى ڕۆح و جه‌سته‌ن, ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى نوشته و نزاكردنه‌وه به به‌كارهێنانى شێوازه جادووییه‌كان(92). په‌نابردنى ئه‌و كاهینانه بۆ جادوو گه‌رى به‌مه‌به‌ستى شیفاى نه‌خۆشه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان وه‌كو چه‌كێك وابوو بۆ به‌رگری كردن له گیانى مرۆڤ و جه‌نگان دژى هێزى شه‌ڕ و خراپه‌كارى, وه له سه‌رده‌مى بابلیه‌كاندا ئه‌وانه‌ى ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجام ده‌دا پێیان ده‌وترا (اشیبو) واتا ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌وا گیانه شه‌ڕانگێزه‌كان له له‌شی مرۆڤ ده‌رده‌كات(93). كاهینه جادوو گه‌ره‌كان ڕۆڵی گرنگیان هه‌بوو له پزیشكى بابلیدا, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به خوێندنه‌وه‌ى نزا و نوشته‌كانیان چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كانیان ده‌كرد, ئه‌مه‌ش به ئه‌نجام دانى ڕێوڕه‌سمى تایبه‌ت كه له په‌رستگادا ئه‌نجام ده‌درا(94).
په‌یوه‌ندى نێوان كارى پزیشكى و جادوو گه‌رێتى په‌یوه‌ندییه‌كى توند‌و تۆڵ و لێك دانه‌بڕاو بوو له وو‌ڵاتى دوو ڕووباردا. به تایبه‌ت له سه‌رده‌مى سۆمه‌ریه‌كان و بابلیه‌كاندا, وه چه‌ندیین ده‌سته‌واژه به‌دى ده‌كه‌ین كه‌وا ڕاستى ئه‌وه ده‌سه‌لمێنین وه‌كو پزیشكى پێشبینیكه‌ر (البارو) و لێكده‌ره‌وه‌ى خه‌ونه‌كان (سائیلو) و نوشته‌كه‌ر (الاشیبو) و جادوو گه‌ر (مشماشو), هه‌موو ئه‌وانه كاریان ده‌كرد له بوارى پزیشكی دا, هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێك, بۆ نمونه (البارو) به‌هۆى توێكارى هه‌ندێك له ئه‌ندامه‌كانى ئاژه‌ڵان وه‌كو (جگه‌ر و دڵ و ئه‌ندامه‌كانى ناوه‌وه) پێشبینى ڕووداوه‌كانیان ده‌كرد له گه‌ڵ (البارو) دا (اشیبو)ش هه‌ڵده‌ستا به نوسینى نوشته و خوێندنى نزا به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كاندا به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر كردنیان(95).
چه‌ندین ڕێوڕه‌سمى تایبه‌ت ده‌كرا له‌لایه‌ن جادوو گه‌ره‌كانه‌وه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشه‌كان, ئه‌مه‌ش بۆ ده‌ركردنى گیانه شه‌ڕانگێزه‌كان بوو له جه‌سته‌ى نه‌خۆشه‌كه, چونكه پێیان وابوو كه هۆكارى هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشیانه ئه‌و گیانه شه‌ڕانگێزانه‌ن كه‌وا چونه‌ته ناو گیانى نه‌خۆشه‌كه و توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان كردووه(96).
له كاتێكدا ئه‌و پزیشكه‌ى كه چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كانى ده‌كرد له وو‌ڵاتى دوو ڕووبار، به‌ڕێگه‌ى زانستى پشتى به توێكارى ده‌به‌ست, چاره‌سه‌رى به گژوگیاى ده‌رمانى بۆ نه‌خۆشه‌كان ده‌كرد پێى ده‌وترا (الاسو) (97). ئه‌مه‌ش له ده‌قه سۆمه‌ریه‌كاندا هاتووه كه‌ه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى ئورى سێیه‌م (2012-2004 پ.ز), ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كۆنترین پزیشك له وو‌ڵاتى سۆمه‌ر پێی وتراوه (ازو) كه چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كانى كردووه له ڕێگه‌ى دیارى كردنى ده‌رمانى تایبه‌ت بۆ هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك به جیا (98).
هه‌ردوو جۆره پزیشكیه‌كه له عێراقى كۆندا به‌كار هاتووه و په‌یوه‌ندییه‌كى توند‌و تۆڵیان له نێواندا هه‌بووه , به‌ڵام له سه‌رده‌مێك بۆ سه‌رده‌مێكى تر جیاوازیان هه‌بووه, له سه‌رده‌مى سۆمه‌رى و بابلیه‌كاندا پله و پێگه‌ى پزیشكى (اشیبو) به‌رزتر بووه له پزیشكى (اسو), به‌ڵام له سه‌رده‌مى ئاشوریه‌كاندا بوارى پزیشكى پێشكه‌وتنى زۆرى به خۆیه‌وه بینی به تایبه‌ت جۆرى (اسو) تىنانه‌ت پاشاكانى ووڵاتانى ده‌وروبه‌ر وه‌كو پاشاكانى (حیپی) (99) یه‌كان و (میصرى) یه‌كان به دواى پزیشكه ئاشوریه‌كانیاندا ده‌نارد بۆ چاره‌سه‌ر, ئه‌مه‌ش به‌هۆى شاره‌زایی و لێهاتویی پزیشكه ئاشوریه‌كان له بوارى پزیشكى, چونكه پزیشكى ئاشورى زۆر گه‌شه‌ى كرد به‌تایبه‌ت زانستى توێكارى و كارى ئه‌ندامه‌كان و ده‌رمانخانه‌كان, ئه‌مه‌ش پزیشكى جادوویی لاواز كردوو له سه‌رده‌مى ئاشوریه‌كان به به‌راورد به سه‌رده‌مه‌كانى پێش خۆى, ئه‌مه‌ش واى كرد ڕۆڵى (اشیبو)و (بار‌و) ڕوو له لاوازى بكات و ڕۆڵی (اسو) ده‌ركه‌وت و دره‌وشایه‌وه (100). له كتێبخانه‌كه‌ى (ئاشور بانیپاڵ) (101) نزیكه‌ى (24000) بیست و چوار هه‌زار تاته قوڕ هه‌بووه كه به‌شێكى زۆر له‌و تابلۆ قوڕانه كه به خه‌تى بزمارى نوسراون باسی زانستى پزیشكى ده‌كه‌ن(102).
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لاى پزیشكانى جادوو گه‌ر (مشماشو) و نوشته‌كاران (اشیبو) و پێشبینیكاران (بار‌و) ده‌بینین چه‌ندین شێوازى نامۆیان به‌كار هێناوه بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كانیان, هه‌ندێكیان شێوازه‌كانیان شێوازى جادوویی ته‌واو بوون وه‌كو نوشته و ته‌ڵیسم و جادوو, به به‌كارهێنانى هه‌ندێك ماده‌ى نامۆ وه‌كو موى بزن و پیسایی ئه‌سپى ده‌ریا و به‌كارهێنانى بخور و دوكه‌ڵ و ووتنى هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ى تایبه‌ت كه بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كان به كاریان ده‌هێنا(103).
زمانى سۆمه‌رى كه به زمانێكى پیرۆز داده‌نرا بوو به زمانى ڕه‌سمى زانستى پزیشكى هه‌تاوه‌كو سه‌رده‌مه‌كانى دواتریش سه‌رده‌مى (بابلى و ئاشورى)یش هه‌ر هه‌مان زمان به‌كار ده‌هات له‌و بواره‌دا, هه‌روه‌ك چۆن پزیشكه فه‌ڕه‌نسیه‌كان زمانى لاتینیان به‌كارهێنا له بوارى پزیشكیدا. تاوه‌كو ئێستاش زمانى لاتینی زمانى زانستییه له زۆربه‌ى زاراوه پزیشكیه‌كاندا, پزیشكه‌كانیش له عێراقى كۆندا زمانى سۆمه‌رییان به‌كاردێنا, مه‌به‌ستیان له‌وه هه‌م پیرۆزى زمانه‌كه بوو وه هه‌م نه‌خۆشه‌كانیش له سه‌رده‌مى بابلى و ئاشوریه‌كاندا له‌و زمانه تێده‌گه‌یشتن, به‌م كاره‌شیان زیاتر ناوبانگیان ده‌ركرد(104).
زانستى پزیشكى و كارى جادوو گه‌رى له عێراقى كۆندا په‌یوه‌ندییه‌كى زۆریان هه‌بووه، چونكه ئه‌وانه‌ى كه‌وا هه‌ڵده‌ستان به كارى پزیشكى به‌شێكى زۆریان لایه‌نى جادوو گه‌ریان به‌كارهێناوه بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كان، پزیشكى جادوو گه‌ر (مشماشو) وه پێشبینیكه‌ر (البارو) و پزیشكى نوشته‌كه‌ر (اشیبو) و له هه‌مان كاتدا پزیشكى (اسو) كه زیاتر لایه‌نى زانستى به سه‌ردا زاڵ بوو هه‌موویان به‌شدار بوون له چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كان، هه‌ریه‌كه‌یان به ڕێگایه‌كى تایبه‌ت به خۆیان.
ده‌ره‌نجام :
1. به‌تێپه‌ڕبوونى سه‌رده‌مه‌كان و هاتنى نه‌ته‌وه‌و گه‌له جۆراو جۆره‌كان؛ چه‌ندین ناو و نازناو له وو‌ڵاتى دوو ڕووبار نراوه، پێگه جوگرافیه‌كه‌شی ڕۆڵی به‌رچاوى هه‌بووه له‌كاریگه‌رى دروستكردن له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تىو سیاسی و ئابورى و ڕۆشنبیری ووڵاته‌كه‌دا.
2. مانا‌و مه‌غزاو زاراوه‌ى جادوو به درێژایی مێژوو چه‌ندین شیكردنه‌وه‌ى بۆ كراوه له‌لایه‌ن زمانه‌وان و مێژوو نوسانه‌وه، مرۆڤ له ته‌مه‌نى درێژی خۆیدا په‌نای بۆ چه‌ندین جۆر له جادوو بردوە، هه‌ندێك له‌و جۆرانه مه‌به‌ست لێی خۆپلراستن و په‌یداكردنى قوتى ڕۆژانه بووه، هه‌ندێكیشیان به نیازى زیان گه‌یاندن بووه به به‌رامبه‌ره‌كانى یان له قاڵبدانیان، جا له‌بوارى سروشتی‌دا بێت یاخود مرۆیی، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گومانی تێدا نیه مرۆڤ له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانیدا وه‌كو پێداویستیه‌ك بۆ به‌رده‌وامیدان به ژیان په‌ناى بۆ بردووه، تاكو خۆی بپارێزێت و له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌ك جۆرێك له زه‌مانه‌ت به كارى بهێنێ بۆ ئه‌و ژیانه دژواره‌ى تیایدا گوزه‌رى كردووه.
3. هه‌روه‌ك نیاز‌و مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى جادوو دوو لایه‌نه‌یه، واته به‌كارهێنانێتى بۆ چاكه‌و خراپه، به هه‌مان شێوه یاساكانى عێڕاقی كۆن له ماده و بڕگه‌كانى خۆیدا جێگایان بۆ كراوه‌ته‌و، هه‌رچه‌نده سزاى بۆ ئه‌نجامده‌رانى له‌لایه‌نى چاكه و پزیشكیدا دیاری نه‌كردووه و شتێكی سروشتى بووه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كى گشتى سزاى توند بۆ بكه‌رانی جادوو دانراوه‌و ته‌نانه‌ت یاسا سۆمه‌ریه‌كان كه به‌یاساى نه‌رم و پێبژاردن جیا ده‌كرێته‌وه له‌یاساكانى تر‌ى عێڕاقدا، كه‌چی ده‌قه‌كان ئاماژه بۆ دانانى سزاى زۆر قورس ده‌كه‌ن له‌و یاسایانه‌دا.
4. یه‌كێك له پایه سه‌ره‌كیه‌كانى جادوو له‌عێڕاقی كۆندا بریتى بوه له پێشبینیكردن، به‌هه‌مان شێوه چه‌ندین ڕێگا بوونى هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ى داهاتووى پێ لێكبده‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ى به‌م كاره هه‌ڵساون له په‌رستگه و شوێنه‌كانى تردا؛ به‌رده‌وام جێگه‌ى تایبه‌تیان لاى ده‌سه‌ڵاتداره‌كان هه‌بوه و به‌هه‌مان شێوه له داموده‌زگا ئاینییه‌كانیشدا شوێنى تایبه‌تیان بۆ دیاریكراوه، ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه په‌یوه‌ندی به‌دڵه‌ڕاوكێ ى مرۆڤه‌وه هه‌یه بۆ زانینى داهاتوى خۆى .
5. جادوو وه‌ك بواره‌كانى تر‌ى ژیان په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ ئاین دا هه‌یه، به جۆرێك هه‌ندێ له توێژه‌ران بۆچونی جیاوازیان هه‌یه ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كامیان له پێش ئه‌وه‌ى دیكه‌یان سه‌رى هه‌ڵداوه، چونكه هه‌ردوكیان له هێڵه گشتیه‌كانى كاركردندا ئامانجى زۆر هاوبه‌شیان تێدا به‌دی ده‌كرێت، هه‌ردوكیان بۆ ئه‌وه كارده‌كه‌ن كاریگه‌رى له‌سه‌ر هێزه نادیاره‌كانى ئه‌ودیو سروشت دروست بكه‌ن، هه‌ردوكیشیان ده‌یانه‌وێ مرۆڤ له زیان بپلرێزن و وا له سروشت بكه‌ن سوود به‌ئاده‌میزاد بگه‌یه‌نێت.
6. یه‌كێكی تر له‌و بوارانه‌ى جادوو په‌یوه‌ندى توندوتۆڵی هه‌بوه له‌گه‌ڵیدا، بوارى پزیشكیه، ده‌قه‌كان له‌عێڕاقی كۆندا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ى كارى پزیشكیان كردووه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا؛ بۆچاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشیه‌كانى خه‌ڵك په‌نایان بۆ جادوو كردن بردووه، دیاره ئه‌م كه‌سانه‌ش چه‌ندین جۆر بونه‌و هه‌ریه‌كه‌یان به‌ڕێگه‌ى تایبه‌تى خۆی كاری كردووه، به‌ڵام پێده‌چێت لایه‌نى زانستى زیاتر بۆ چاره‌سه‌ر كردن به‌كار هێنرابێت
لیستی سه‌رچاوه‌كان
1) سۆمه‌ریه‌كان/ یه‌كێكن له كۆنترین نه‌ته‌وه‌كانی نیشتىجێ ى وو‌ڵاتى دووڕووبار كه‌له هه‌زاره‌ى چواره‌می پێش زاین ڕوویان كردۆته وو‌ڵاتى دووڕووبار، هه‌رچه‌نده ناكۆكی هه‌یه له‌ناو لێكۆڵه‌ران له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ى كه‌كۆچیان لێوه كردووه، هه‌ندێك پێیان وایه له‌ئێران و ئه‌رمینیاوه هاتوون، هه‌ندێكی تر لایان وایه له‌ڕۆژهه‌ڵات یان باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى وو‌ڵاتى دووڕووباره‌وه هاتوون، ئه‌وانه توانیان شارستانیه‌تێكی مه‌زن له‌ووڵاتى دووڕووبار بنیات بنێن شارستانیه‌تى ئه‌وانه گه‌یشته لوتكه له‌سه‌رده‌می بنه‌ماڵه‌ى سێیه‌می سۆمه‌رى له‌شارى (ئور) بۆیه‌كه‌مین جار نوسینیان داهێنا به‌شێوه‌ى نوسینى بزمارى ، تاوه‌كو ئێستاش به‌شێكی زۆر له‌و نوسینانه له‌سه‌ر تابلۆ گڵینه‌كان ماون و پارێزراون له‌مۆزه‌خانه‌كان دا. ،پروت عكاشه،الفن العراقی القدیم،گ1، (بغداد: 1971م ) ص11؛ سامی سعید الأحمد، السومریون، گ1، (بغداد:1990)، ص5.
2) جان كلود مارغون، السكان القدما‌و لبلاد ما بین النهرین وسوریه الشمالیه، ترجمه: سالم سلیمان العیسى، گ3، (دمشق:2009)، ص59.
3) جاسم شهد وهد، الصلات السیاسیه بین ممالك العراق فی العصر البابلی القدیم، (2004-1595 ق.م)، رساله ماجستیر غیر منشوره، جامعه بابل، (بابل:2006)، ص14
4) گه باقر وێخرون، تاریخ العراق القدیم، ج1، (بغداد:1987)، ص8.
5) نیكولاس بوستغیت، حچاره العراق وێپاره تاریخ مصور، ترجمه: سمیر عبد الرحیم الجلبی، گ1، (بغداد:1991)، ص130.
6) عامر سلیمان و احمد مالك الفتیان، محاچرات فی التاریخ القدیم، (الموصل:1978)، ص25.
7) جورج رو، العراق القدیم ، ترجمه وتعلیق: حسین علوان حسین، مراجعه: فاچل عبد الواحد علی، گ2، (بغداد:1986)، ص223.
8) نور ا‌لدین حاگوم وێخرون، موجز تاریخ الحچاره، حچارات العصور القدیمه، ج1، (بیروت:1964)، ص145.
9) عماد عبد القادر محمد المزوری، الكاشیون 1595-1162ق.م، (دراسه سیاسیه حچاریه)، رساله ماجستیر غیر منشوره، جامعه صلاح ا‌لدین، (اربیل:2002)، ص23 .
10) گه باقر، مقدمه فی تاریخ الحچارات القدیمه، الوجیز فی تاریخ حچاره وادی الرافدین، گ2، ج1، (بغداد:1986)،ص١٠.
11) علا‌و ا‌لدین عبد المحسن شاهین، حچارات الشرق الأدنى القدیم، گ2، (القاهره:2009)، ص ص124، 132.
12) حلمى رسول رچا، بلاد النهرین فی العصر الهیللنستی (331-126 ق.م)، اگروحه دكتوراه غیر منشوره، جامعه القاهره، (القاهره: 2015)، ص10.
13) سامی سعید الأحمد، الزراعه والری، (حچاره العراق)، ج2، (بغداد:1985)، ص153.
14) جاسم محمد الخلف، جغرافیه العراق الگبیعیه والاقتصادیه والبشریه، گ3، (القاهره:1965)، ص9.
15) صلاح حمید الجنابی وسعدی علی غالب، جغرافیه العراق الإقلیمیه، (الموصل:1992)، ص9.
16) جاسم محمد الخلف، المصدر السابق، ص9: له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆش كه‌پێ ى ده‌ڵێن كه‌نداوى به‌سره، ئه‌وروپی و ئێرانیه‌كانیش پێ ى ده‌ڵێن كه‌نداوى فارس . بڕوانه: گه باقر، مقدمه، ج1، ص22:.
17) أحمد محمد البربری، معالم تاریخ العراق القدیم، (الإسكندریه :2007)، ص4.
18) خگاب صكار العانی، جغرافیه العراق أرچاً- وسكاناً- وموارد اقتصادیه، (بغداد:1988)، ص10.
19) خگاب صكار العانی، المصدر السابق، ص٧و ١٠.
20) جاسم محمد الخلف، المصدر السابق، ص11.
21) خگاب صكار العانی، المصدر السابق، ص54.
22) تقی الدباغ، العراق فی عصور ما قبل التاریخ (العراق فی التاریخ)، (بغداد:1983)، ص33.
23) رچا جواد الهاشمی، التجاره، (حچاره العراق)، ج2، (بغداد:1985)، ص195.
24) جاسم محمد الخلف، المصدر السابق، ص52
25) گه باقر وێخرون، تاریخ العراق القدیم، ج1، ص13-14.
26) جاسم محمد الخلف، المرجع السابق، ص156.
27) تقی الدباغ، البیئه الگبیعیه والإنسان، (حچاره العراق)، ج١، (بغداد:1985)، ص17.
28) عامر سلیمان وأحمد مالك الفتیان، المصدر السابق، ص119.
29) هیندۆ ئه‌وروپییه‌كان: ئه‌و گه‌لانه‌ن له‌ڕووى زمانه‌وانییه‌وه پێكه‌وه به‌ستراون و به‌شێكی گه‌وره‌ى دانیشتوانى ئه‌مڕۆی ئه‌وروپا پێك ده‌هێنن، به‌چه‌ند شه‌پۆلی كۆچ وڕه‌و هاتن بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى نزیك، بۆچونه‌كانیش پێیان وایه له‌به‌شی باكور یاخود خۆرهه‌ڵاته‌وه هاتوون. بڕوانه : كلین دانیال، موسوعه علم اڵاپار، ترجمه: لیون یوسف، گ1، ج2، (بغداد:1991)، ص576.
30) گه باقر و ێخرون، تاریخ العراق القدیم، ج1، ص ص62-64.
31) الجوهری، الصحاح، گ1، ج1، (بیروت: 1998), ص555 ؛ ابن منڤور، لسان العرب، تحقیق: یاسر سلیمان ابو شادی و مجدی فتحی السید, ج6، (القاهره: 2009), ص210.
32) تهژیب اللغه ، ت: عبدالكریم العزاوی، گ1، ج4، (القاهره: د.س)، ص292.
33) عمر سلیمان الاشقر، عالم السحر و الشعوژه،گ4، (عمان: 2002) ، ص70.
34) اوین دیفیز، السحر، ترجمه: رحاب صلاح ا‌لدین، (القاهره: 2014)، ص8.
35) حاشیه ابن عابدین، گ2، مگبعه مصگفى البابی الحلبی، ج1، (القاهره : 1966)، ص41.
36) المقدمه, تحقیق: عبدالله محمد الدرویش، دار البلخی، ج2، (دمشق: 2004)، ص273.
37) عبدالسلام عبدالرحیم السكری، السحر بین الحقیقه و الخیال، (د.م: 1987)، ص38.
38) خزعل الماجدی, بخور الالهه, 28-29.
39) زعل الماجدی, المصدر نفسه, ص29.
40) فاچل عبدالواحد, المصدرالسابق, ج1, ص201 ؛ جیمس جورج فرایزر, الغصن الژهبی, دراسه فی السحر و ا‌لدین, ترجمه: نایف الخوص, گ1, (دمشق, 2014), ص49.
41) خزعل الماجدی, بخور الالهه, ص30.
42) ادین دیفیز, السحر, ص100 ؛ حبیب سعید, ادیان العالم, گ1, القاهره, ص11.
43) اسامه عدنان یحیى, السحر و الگب فی الحچارات القدیمه,ص 185-186.
44) احمد امین سلیم, حچاره العراق,ص 38.
45) هارى ساغر, عڤمه اشور, ص336.
46) احمد امین سلیم, المصدر السابق, س668.
47) تقی الدباغ, الفكر الدینی القدیم, ص242 ؛ سامى سعید, المصدر السابق, ص73.
48) خزعل الماجدی، بخور اڵالهه، ص 223.
49) حبیب سعید, المصدر السابق, ص21 ؛ خزعل الماجدی, متون سومر, ص341.
50) خزعل الماجدی, بخور الالهه, ص45.
51) خزعل الماجدی, المصدر نفسه, ص45-46.
52) خزعل الماجدی, بخور الالهه, ص31.
53) خزعل الماجدی، متون سومر، گ1، (لبنان: 1998)، ص341.
54) فوزی رشید، حچاره العراق، گ1، ج١، (بغداد: 1985)، ص202.
55) (اور- نمو) دامه‌زرێنه‌رى بنه‌ماڵه‌ى (ئور) ى سێیه‌مى سۆمه‌رییه (2113 – 2095 پ.ز) كه به‌شێك له یاساكانى (اورنیمو) له‌سه‌ر تابلۆیه‌ك به خه‌تى بزمارى له شارى (نفر) و به‌شێكى تریان له شارى (ئور) دۆزراونه‌ته‌وه, كه توانراوه (23) ماده‌ى ئه‌و یاسایه بخوێندرێته‌وه. صالح العلی، العراق فی التأریخ، (بغداد: 1983م), ص203.
56) لبت عه‌شتار پێنجه‌م پاشاى بنه‌ماڵه‌ى (اسن) بووه, ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ى كه‌وا فه‌رمانڕه‌واییان كردووه له نێوان ساڵانى (2017-1994 پ.ز), ڕه‌چه‌ڵه‌كى ئه‌مانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاموریه‌كان, لبت عه‌شتار یاسایه‌كى ده‌ركرد كه داده‌نرێت به پێگه‌یشتوترین یاسا كۆنه‌كان كه به‌زمانى سۆمه‌رى نوسراوه, له شارى (نفر) دۆزراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر حه‌وت تاته قوڕٍ, لێكۆڵه‌ره‌ان پێیان وایه كه‌وا لبت عه‌شتار ئه‌م یاسایانه‌ى له ساڵى دووه‌مى فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كه‌ى ده‌ركردووه, واتا نزیكه‌ى به سه‌ده و نیوێك پێش یاساى حموڕابی. بڕوانه: محمد بیومى مهران, تاریخ العراق القدیم, (الاسكندریه: 1990), ص197.
57) ئه‌م یاسایه پێش یاساكانى حموڕابی بوون به نیو سه‌ده, له‌سه‌ر دوو تابلۆى قوڕ دۆزراوه‌ته‌وه كه به زمانى بابلی نوسراون, تابلۆى یه‌كه‌م له ساڵى (1945) و تابلۆى دووه‌م له ساڵى (1948) دۆزراونه‌ته‌وه, شانشینى (اشنونا)ش كه‌وتوه‌ته نێوان هه‌ردوو پارێزگاى (بغداد و دیالى)ى ئێستا له (تل حرمل) به دوورى (9) كیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتى به‌غداد. بڕوانه: محمد بیومی مهران, المصدر السابق, ص205.
58) یه‌كێك بووه له به‌هێزترین پاشاكانى بابل, شه‌شه‌م پاشاى بابل بووه كه فه‌رمانڕه‌وایه‌تى كردووه له نێوان ساڵانى (1782-1868 پ.ز) توانى ئیمپراتۆریه‌تێكى فراوان دروست بكات كه هه‌موو شاره‌كانى عێراق و وو‌ڵاتى شام و كه‌ناراوه‌كانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاستى خسته ژێر ڕكێفى خۆی, یاساكانى له‌سه‌ر كۆڵه‌كه‌یه‌ك نوسراون كه ژماره‌یان (282) یاسایه, كه به تۆكمه‌ترین یاساكانى عێراقى كۆن هه‌ژمار ده‌كرێن. بڕوانه: احمد خالد عبدالمنعم, حمورابی, گ1, (القاهره: 2015), ص16.
59) یاسا ئاشوریه‌كان كۆمه‌ڵێك یاسان له‌سه‌ر چه‌ند تابلۆیه‌كى قوڕ نوسراون, كه چه‌ند ماده‌یه‌كى ئاشورى كۆن و سه‌رده‌مى ئاشورى تازه له‌خۆ ده‌گرن, به‌شێك له‌و یاسایانه له ناوچه‌ى (كبدوكیا) له ئاسیاى بچوك, وه به‌شێكى تریان له شارى (ئاشور) دۆزراونه‌ته‌وه كه مێژوه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانى (1450-1250 پ.ز). صالح العلی، المصدر السابق, ص206.
60) فوزی رشید، الشرائع العراقیه القدیمه، گ1، دار الحریه للگباعه, (بغداد: 1983م)، ص30.
61) عبدالوهاب حمید رشید، حچاره وادی الرافدین (میزوبوتامیا)، گ1, (بغداد: 2004م)، ص118.
62) یاساكانى حاموڕابى به‌خه‌تى بزمارى نوسراونه‌ته‌وه, به زمانى ئه‌كه‌دى له‌سه‌ر پارچه به‌ردێكى (دایوریت)ى ڕه‌ش, كه نزیكه‌ى (282) ماده‌ى یاسایی له خۆ ده‌گرێت, كه ئێستا پارێزراوه له مۆزه‌خانه‌ى (لوڤه‌ر) له پاریس. صالح العلی, المصدر السابق, ص205.
63) فوزی رشید، المصدر السابق، ص89.
64) احمد امین سلیم، حچاره العراق القدیم، گ1، (الاسكندریه: 2011)، ص313.
65) محمد الكنانی, موسوعه المصگلح فی تراپ العربی, گ1, ج2, (بیروت: 2014), ص1618.
66) جان بوتیرو, بلاد الرافدین, ت: الاب البیر ابونا, گ1, (بغداد:1990), ص167.
67) حبیب سعید، المصدر السابق ، ص 21- 22
68) تقی الدباغ, المصدر السابق، ص36.
69) سامى سعیدالأحمد, المعتقدات الدینیه فی العراق القدیم, (بیروت: 2013), ص80.
70) فاچل عبدالواحد علی, المصدرالسابق , گ1, ج1, (بغداد: 1985), ص198.
71) ل. دیلا پورت, بلاد مابین النهرین, ت: محرم كمال, گ2, (القاهره: 1997), ص155.
72) أسامه عدنان یحیى, السحر و الگب فی الحچارات القدیمه, گ1, (بغداد: 2016), ص118.
73) سامی سعید الأسعد ، المصدر السابق، ص80
74) فاچل عبدالواحد, المصدر السابق, ص199.
75) تقی الدباغ, الفكرالدینی القدیم, ص39.
76) خزعل الماجدی, بخور الالهه, ص259.
77) سامى سعیدالأحمد، المصدر السابق, ص79.
78) ل. دیلا پورت, المصدر السابق, ص154.
79) هارى ساغز, عڤمه ێشور, گ1, (دمشق: 2008), ص224.
80) فاچل عبدالواحد, المصدر السابق, ص198.
81) دیانه مصر القدیمه، ترجمه: عبدالمنعم ابوبكر،گ1، ( مصر:1997) ص395.
82) فراس السواح، دین الانسان، گ4، (دمشق: 2002)، ص192.
83) تقی الدباغ، الفكر الدینی القدیم , ص39 ؛ صالح العلی، العراق فی التأریخ، ص214.
84) فاچل عبدالواحد ، العرافه والسحر, ص197.
85) نبیله محمد عبدالحلیم، معالم العصر التأریخی فی العراق القدیم، گ1، (القاهره: 1983)، ص188.
86) فاچل عبدالواحد ، المصدرالسابق , ج1, ص198.
87) جفرى بارندر، المعتقدات الدینیه لدى الشعوب، ترجمه: امام عبدالفتاح امام، گ1، (الكویت: 1993)، ص25.
88) احمد امین سلیم، المصدر السابق، ص368.
89) هارى ساغز, عڤمه اشور، ترجمه: خالد اسعد عیسى و احمد غسان سبانوا، (دمشق: 2008)، ص336.
90) سامی سعید الاحمد، المصدر السابق، ص73.
91) صالح العلی، المصدر السابق, ص209.
92) عبداللگیف البدری، الگب عند العرب، (بغداد: 1987)، ص4-5.
93) اسامه عدنان یحیى، المصدر السابق، ص252.
94) خزعل الماجدی، بخور الاله، ص166.
95) خزعل الماجدی: المصدر نفسه , ص167.
96) خزعل الماجدی، متون سومر،گ1 ، (بیروت: 1998), ص345 ؛ اسامه عدنان یحیى، المصدر السابق، ص301.
97) خزعل الماجدی، بخور الاله، ص163.
98) عبداللگیف البدری، الگب عند العرب، المصدر السابق، ص5.
99) حیپیه‌كان/ ئه‌مانه دانیشتوانى ئه‌نادۆڵ بوون كه‌خاوه‌نی ئیمپراتوریه‌تیكی مه‌زن بوون له‌هه‌زاره‌ى دووه‌می پیش زاین، پایته‌خته‌كه‌یان (حاتوسا) بوو، وه دامه‌زرێنه‌رى ئه‌م ئیمپراتۆریه‌ته‌ش حاتوساى یه‌كه‌م بووه له‌ساڵى (١٦٥٠ پ. ز)، ئه‌مانه توانیان له‌ساڵى (١٥٩٥ پ، ز) شارى بابل داگیر بكه‌ن ,ده‌رباره‌ى حیپیه‌كان بڕوانه: اریك اتش تلاین، ١١٧٧ ق. م عام انهیار الحچاره، ت:محمد حامد درویش، گ١، (القاهره: ٢٠١٤)، ص63_64
100) رحاب خچر عكاوی، الموجز فی التأریخ الگب عند العرب، گ1، (بیروت: 1994), ص40 ؛ خزعل الماجدی، بخور الاله، ص168.
101) ئاشور بانیباڵ/ یه‌كێك له‌به‌هێزترین پاشاكانى ئاشورى بوو كه نازناوى (پادشاى جیهان ) ىلێنراوه له‌نێوان ساڵانى(٦٦٨ _ ٦٢٧ پ. ز) فه‌رمانڕه‌وایی كردووه‌و نه‌وه‌ى ( سنحاریب )بووه، لای یۆنانیه‌كان به (ساردا نابلوس) ناسراوە و له‌ته‌وڕاتیشدا ( اوسنابیر) ناوى هاتووه، له شارى نه‌ینه‌وا له‌كۆشكه‌كه‌ى توانى سه‌رجه‌م به‌ڵگه نامه و نوسراوانه‌ی كه‌مێژووى عێراقی كۆنیان تێدا نوسرابۆوه كۆبكاته‌وه كتێبخانه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا بیانپارێزێت. قاسم محمد سویدان تأریخ ملكات الشرق، گ1 ، (دمشق_٢٠١٤) ص١١٩
102) عیسى اسكندر المجلوف، تأریخ الگب عند الامم القدیمه و الحدیپه، (القاهره: 2012)، ص14.
103) بول غلیونجی، گب و سحر،گ1، (القاهره: 1999)، ص31-32.
104) خزعل الماجدی، بخور الاله، ص149.