ھێڵەکانی ئینتەرنێت لەھەرێم ڕادەگیرێت

کوردستان

05/09/2021‌ 1220 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەبڕیاری وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی ھەرێم و لەسەر داواکاری وەزارەتی پەروەردە ھێڵەکانی ئینتەرنێت لەھەرێم رادەگیرێت.
بەپێ ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی ھەرێم، لە سبەینێ دووشەممە ٦/٩/٢٠٢١ بەھۆی دەستپێکردنی  خولی دوەمی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ١٢ ئامادەیی ھێڵەکانی ئینتەرنێت لەھەرێم ڕادەگیرێت.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، ڕاگرتنی ھێڵەکانی ئینتەرنێت لە کاتژمێر ٦/٣٠ خولەکی بەیانی تا ١٠/٣٠ خولەکی پێش نیوەرۆ دەبێت و لە رۆژی ١٥ ئەیلول لەگەڵ کۆتایھاتنی تاقیکردنەوەکان کۆتایی بە ڕاگرتنی ھێڵەکانی ئینتەرنێت دێت.

لەخولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتیەکانی قۆناغی ١٢ ئامادەیی بەھەمان شێوە بەمەبەستی ڕێگریکردن لە قۆپیکردنی خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ھێڵەکانی ئینتەرنێت ڕاگیرا.
یٔ.ق