پەیکەرێکی دەگمەنی ئیمپراتۆر هادریان دۆزرایەوە

هەمەڕەنگ

12/09/2021‌ 767 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، زانا شوێنەوارناسەکان لەشاری ئایدنی رۆژئاوای تورکیا، پەیکەرێکی دەگمەنی ئیمپراتۆر هادریانی ئیمپراتۆری رۆمانیان دۆزیوەتەوە.

لەوبارەیەوە عەلی یاڵچین تاڤۆکۆ بەڕێوەبەری ئەو پێگە شوێنەوارییەی مێژووەکەی بۆ سەدەی دووەمی زایینی دەگەڕێتەوە وتویەتی: لەکاتی پرۆسەکانی کنە پشکنین لە شاری شوێنەواریی ئەلاباندا پەیکەرێکی دەگمەنی ئیمپراتۆر هادریان دۆزراوەتەوە کە بەرزییەکەی دوو مەتر و نیو دەبێت.

تاڤۆکۆ هەروەک وتویەتی پەیکەرە نموونەیەکی زۆر کەمی لە جیهاندا هەیە، جەختیشی کردۆتەوە کە زۆر دڵخۆشن بەوەی یەکێک لە نموونەی پەیکەرەکانی ئەو ئیمپراتۆریان دۆزیوەتەوە.

ئەو پەیکەرە کە گومان دەکرێت لەکاتی سەدانێکی بۆبلیۆس ئیلیۆس ترانسیوس هاردیانۆس بۆ ناوچەکە هەڵکەندراوە، وابڕیارە لەدوای تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی لەناو مۆزەخانەی شاری ئایدن دابنرێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی


بەپەلە