یاریزانێكی رووسیا وازی لە یاریكردنی نێودەوڵەتی هێنا

وەرزش

14/09/2021‌ 354 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ماریۆ فێرناندیز یاریزانی باڵی بەرگری هەڵبژاردەی رووسیا و یانەی تسیسكا مۆسكۆ رۆژی دووشەممەی دوێنێ وازهێنانی لە یاریكردنی نێودەوڵەتی هێنا.

فێرناندیز لە راگەیەندراوێكی یانەكەیدا وتی، هەموو جارێك پێكانەكان سەختتر دەبوون، چیتر ناتوانم لە یاریكردن بەردەوام ببم.

لە راگەیەندراوێكی هەڵبژاردەی رووسیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام هاتووە، فێرناندز وازی لە یاری نێودەوڵەتی هێنا، زۆر سوپاس بۆ هەموو شتێك سوپەر ماریۆ.

فێرناندزی رووسی بە نەژاد بەرازیلی لە ساڵی 2014 یارییەكی بۆ هەڵبژاردەی بەرازیلی ئەنجامدا، پاشان لە ساڵی 2017 بۆ هەڵبژاردەی رووسیا گواسترایەوە.

جێگەی باسە فێرناندیز 33 یاری بۆ هەڵبژاردەی رووسیا ئەنجامداوە و سەرجەمیان لە مۆندیالی ساڵی 2018 بوونەو هەڵبژاردەی رووسیا گەیشتە قۆناغی چوارەمی جامەكە.

رەنج رەسول