تەقینەوەیەک لەڕۆژهەڵاتی کەرکوک ڕویدا

کوردستان

15/09/2021‌ 824 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس ـ کەرکوک:

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەڕۆژهەڵاتی کەرکوک پارێزگای کەرکوک ڕویداو بەپێی زانیارییەکانی شارپرێس تەقینەوەکە گولەهاوەنێک بوە بەمێرد منداڵێکدا تەقیوەتەوە.

پەیامنێری شارپرێس لەکەرکوک ئاشکرایکرد، لەگوندی قەیرەوانی سەربەناحیەی لەیلان لەڕۆژهەڵاتی پارێگای کەرکوک مێردمنداڵێکی شوانکاری تەمەن (13)ساڵ دەستکاری گولە هاوەنێکی کردوەو بەهۆیەوە تەقیوەتەوەو دەستبەجێ گیانی له‌دەستداوە.

به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى په‌یامنێرمان، مێژوی گولە هاوەنەکە بۆسەردەمی ڕژێمی بەعس دەگەڕێتەوە کە لەڕابردودا لەدژی هێزەکانی پێشمەرگە بەکارهێندراوه".

مین‌و تەقەمەنییەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعس، کە لەسەدەی ڕابردوو لەدژی كورد بەکارهێنراوه‌ تائێستاش به‌شێكى زۆریان نەتەقیونەتەوە، مەترسییان لەسەر ژیانی گوندنشینانی سنوری پارێزگای کەرکوک‌و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان‌و ساڵانە چەندین کەس دەبنە قوربانی.