شارپرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه به‌پێی یاسایه‌ك ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی به‌ر له‌ڕاپه‌رین پێشمه‌رگه‌بوون و خزمه‌تیان له سێ ساڵ زیاتر بوه ده‌بێت هه‌ر ساڵێكی خزمه‌تیان به دووساڵ بۆ ئه‌ژمار بكریچت به‌ڵام كار به‌و یاسایه نه‌كراوه‌و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان ئاگاداركردۆته‌وه كه كار به‌یاساكه بكرێت.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ر له ڕاپه‌ڕین سێ ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت ده‌بێت هه‌ر ساڵێكی به‌دووساڵ بۆ كاتی خانه‌نشینی بۆ هه‌ژماربكرێت.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئه‌م یاسایه چه‌ند ساڵێك كاری پێكرا، به‌ڵام به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی تره كاری پێناكرێت، له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه كۆبونه‌ته‌وه له كۆبونه‌وه‌كه قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وبابه‌ته‌كردوه‌و وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌ڵێنیداوه به‌دواداچون بۆ ئه‌و بابه‌ته بكات و ئه‌وانه‌ی كه خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تیان له‌سێ ساڵ زیاتره به‌ر له‌ساڵی 1991 ئه‌وه هه‌ر ساڵێكیان به دووساڵ بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌ژماركردنی ساڵانی خزمه‌ت بۆ كاتی خانه‌نشینی هه‌ر پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانبه‌رێك گرنگی تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سه هه‌یه‌و به هه‌ر ساڵێكی زیاده له‌خزمه‌ته‌كه‌یدا ڕێژه‌ی خانه‌نشینیه‌كه‌ی پێ زیاد ده‌كات.
ئ.ق