شارپرێس:
بەگوێرەی
بابەتێکی پێگەی "بۆڵدسکای" ژمارەیەک لە سەوزە و میوە هەن کە
توێکڵەکانیان دەوڵەمەندە بە چەندین جۆرە لە ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسێن و ریشاڵی
خۆراکیی و فلاڤڤۆنیدات، بەو جۆرە بەهای توێکڵەکە هیچی لە خودی میوەکە کەمتر نییە.
پسپۆڕانی
تەندرووستیی دەڵێن توێکڵی سەوزە و میوەکان چەندین سوودی تەندرووستیان هەیە وەک
ئەوەی دەوڵەمەندن بە رەگەزە خۆراکییەکان و کار لەسەر کەمکردنەوەی حەزی خواردن دەکەن
و دواجار رۆڵیان دەبێت لەسەر دابەزاندنی کێشی جەستە، هەروەک پێشگریدەکەن لە
تووشبوون بە بەشێک لە نەخۆشییەکان.
لیستی ئەو سەوزە و میوانەی
بەگوێرەی قسەی پسپۆرانی تەندرووستیی لەکاتی خواردنیاندا واباشترە فرێ نەدرێن و
بخورێن بریتین لە :
سێو، مۆز، پرتەقاڵ، لیمۆ، باینجان،
پەتاتە، هەنار، پیاز، خەیار (ئاروێ)،تەماتە، کێوی، ترێ، گێلاس، گێزەر، قەیسی و
هەرمێ.
ئامادەکردن:
ئاکۆ ئاڵی