شارپرێس:
پارێزگارى سلێمانى له‌چاوپێكه‌وتنێكى شارپرێسدا به‌راوردێك له‌نێوان سلێمانى له‌ساڵى 1991 تا ئه‌مڕۆ ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سلێمانى ئێستا له‌ڕوى كارگێڕیه‌وه له‌به‌غدا گه‌وره‌تره".
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى ڕایگه‌یاند، "سلێمانى له‌ساڵى 1991دا 951هه‌زارو 723كه‌س بوو ئێستا 2 ملیۆن‌و 546 هه‌زارو 162كه‌سه، سلێمانى له‌ساڵى 1991دا ته‌نها پێنج قه‌زاى هه‌بوه ئێستا 16 قه‌زاى هه‌یه‌و له‌ڕوى كارگێڕیه‌وه سلێمانى له‌به‌غدا گه‌وره‌تره".
ده‌شڵێت:"له‌ساڵى 1991 سلێمانى ته‌نها چوار ناحیه‌ى هه‌بوو ئێستا 46 ناحیه‌ى هه‌یه‌و ته‌نها 18 گوند مابونه‌وه ئێستا زیاتر له2 هه‌زارو 248 گوند ئاوه‌دانه، له‌ئێستادا ڕێژه‌ى سه‌وزایی له‌سلێمانى 19%یه‌و له % له‌سه‌رو ستانداردى جیهانیه‌وه‌یه".
پارێزگارى سلێمانى ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "له‌ساڵى 1991دا ئه‌وانه‌ى له‌سلێمانى كرێچىبون له56% بوو، به‌ڵام ئێستا ڕێژه‌ى ئه‌وانه‌ى كرێچین كه‌مبوه‌ته‌وه بۆ له16%، ژماره‌ى ئه‌وكه‌سانه‌شى به‌خێوده‌كرێن زیاتر له13 هه‌زار خێزانه‌و زیاتر له 26 هه‌زار كه‌س موچه‌ى چاودێریى خێزان وه‌رده‌گرێت كه ئه‌مانه هه‌ر نه‌بوو".
د.هه‌ڤاڵ باسى له‌وه‌شكرد، "ئه‌وانه‌ى موچه‌ى كه‌مئه‌ندامى وه‌رده‌گرن له‌ساڵى 1991 نه‌بوه ئێستا زیاتر له18هه‌زار كه‌سن، نه‌خۆشخانه‌ى حكومى 11 نه‌خۆشخانه هه‌بوه ئێستا 36 هه‌یه، یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌هلى هه‌بوه ئێستا 16 نه‌خۆشخانه هه‌یه، مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى 101 هه‌بوه ئێستا 569یه، پزیشك 183 پزیشك هه‌بوه له‌ساڵى 1991 ئێستا 3468 پزیشكمان هه‌یه، ده‌رمانسازمان نه‌بوه ئێستا 450 پزیشكى ده‌رمانسازمان هه‌یه كارمه‌ندى ته‌ندروستى كه‌متر له 1000 كارمه‌ند بوه ئێستا زیاتره له 15هه‌زاره".
پارێزگارى سلێمانى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و بوه‌ته پارێزگار هه‌رێم له‌قوڵترین قه‌یراندابوه‌و توانیویانه جگه له‌سه‌وزكردنى گۆیژه دومه‌ڵه‌كه‌ى سلێمانى كه شوێنى فڕێدانى زبڵ‌و خاشاكى سلێمانى بوو چاره‌ى بكه‌ن‌و كارگه‌یه‌كى ڕیسایكلین‌و 200 دۆنم سه‌وزایی له‌برى ئه‌وه دروستبكه‌ن".
ئ.ق