شارپرێس:
کۆمپانیای
ئۆپۆی چینی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی چاوەڕوانکراوی K9 Pro ی ئاشکرا کرد، کە
پێشبینی دەکرێت بەهۆی تایبەتمەندییە بەرزەکانی و نرخە گونجاوەکەیەوە خواستێکی زۆری
لەسەر بێت.
مۆبایلەکە
بۆدییەکی دژە ئاو و تۆزی هەیە و لاکانی (158.7/73.5/8.5) ملیمە و کێشەکەشی 180 گرامە، کە بە چینێکی شووشەی
دژە شۆک و ڕووشان پارێزراوە.
هەروەک
مۆبایلەکە شاشەیەکی ئەمۆلید ی قەبارە 6.43 ئینچی هەیە
کە کوالێتییەکەی (2400/1080)
پێکسڵ و تێکڕای درەوشانەوەی نزیکەی 409 مۆم/م دەبێت.
هەرچی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی تری مۆبایلەکەیە ئەوە پڕۆسێسەرەکەی بریتییە لە MediaTek Dimensity 1200 5G و پڕۆسێسەری گرافیکی Mali-G77 MC9 و رامێکی 8 و 12 گێگابایت،
لەگەڵ یادگەیەکی ناوخۆیی 128 و 256 گێگابایتی.
باس
لەوەشکراوە کە کامێرا سەرەکییەکەی سێ هاوێنەییە بە کوالێتی (64+8+2) مێگاپێکسڵ،
کە دەتوانێت ڤیدیۆکان بە کوالێتی 4K و
گرتنی 30 وێنە لە چرکەیەکدا تۆمار بکات، هەرچی
کامێرای پێشەوە 16 مێگاپێکسڵە و تایبەتمەندی ناسینەوەی رووخساری هەیە.
هەرچی
هێزی پاترییەکەیەتی ئەوە توانای 4500 میلی
ئەمپێری هەیە، لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی خێرا بارگاویکردنەوە.
ئامادەکردن:
ئاکۆ ئاڵی