بەناوبانگترین مۆبایلەكان لە پایزی 2021

هەمەڕەنگ

04/10/2021‌ 417 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمساڵ چەندین مۆبایلی تایبەتمەند لەلایەن كۆمپانیا گەورەكانی وەبەرهێنی مۆبایلە هۆشمەندەكانەوە لە بازاڕەكانی جیهاندا بڵاوكرانەوە، بەڵام هەندێك ناوبانگیان لە هەندێكی تریان زیاتر بوو لە لایەن خەڵكەوە خواستێكی زۆری لەسەر بوو.

یەكێك لەو مۆبایلانەی زۆرترین خواستی لەلایەن خەڵكی وڵاتە جیاوازەكانی جیهانەوە لەسەر بوو مۆبایلی Xiaomi poco f3 ی كۆمپانیای شاومییە، كە تایبەتمەندی بەرزی هەیە و نرخی لە نێوان 355 بۆ 400 دۆلاردایە.

یەكێكی تر لە مۆبایلە تایبەتمەندەكان مۆبایلی Moto G100 ی كۆمپانیای مۆتۆرۆلایە كە بە تۆڕی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم 5G كار دەكات و نرخی بە نزیكەیی 500 دۆلارە.

مۆبایلی Asus ROG Phone 5 بە یەكێ: لە مۆبایلە بەناوبانگە گەیمینگەكانی ساڵی 2021 ئەژمار دەكرێت كە خاوەنی رامێكی بەهێزە.

هەروەها مۆبایلی Samsung Galaxy S21 Ultra 5G بە یەكێك لە هەرە تایبەتترین مۆبایلەكانی 2021 دادەنرێت، كە توانای وێ"ە و ڤیدیۆ تۆماركردنی بەرزە و خێراییەكی بێ وێنەی هەیە.

رەنج رەسول