زانا شوێنەوارناسییەکان دۆزینەوەی "چیای موسا" ڕادەگەیەنن

هەمەڕەنگ

07/10/2021‌ 935 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "زە سەن"ی زانا شوێنەوارناسەکان ڕایانگەیاندوە، یەکێک لەپیرۆزترین ئەو شوێنانەیان دۆزیوەتەوە کە لەکتێبی پیرۆزی جولەکە (تەورات)دا هاتوە، بەشێوەیەک جێگاکە چەند میلێک لەو جێگایەوە دورە کە پێشتر گومان دەکرا ئەوێ بێت.

ڕێکخراوی زانا شوێنەوارییە تەوراتییەکان (دامەزراوەی تۆماس بۆ لێکۆڵینەوەکان) پێیوایە کە ئەو چیایەیان دۆزیوەتەوە کە بەپێی کتێبی عەهدی کۆن (تەورات) پەیامبەر موسا گەلەکەی لەوێوە بەرەو ئیسرائیل ڕێبەرایەتیی کردو لەو جێگایەوە موسا 10 فەرمانەکەی لەخوا وەرگرت.

ڕێکخراوەکە بانگەشەی ئەوەدەکات کە چیای"سینا" کەیەکێکە لەپیرۆزترین شوێنە لەئایینە جولەکەو مەسیحی‌و موسڵمانەکان، لەڕاستیدا چیای مەقلەیەکە دەکەوێتە زنجیرە چیای جەبەل ئەل ئەللۆز لەباکوری ڕۆژئاوای سعودیە.

لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی سعودییە باسی لەوەکردوە، کێوی ئەللۆز یەکێکە لەجوانترین ئەو جێگایانەی لەسعودییەدا بەفری لێدەبارێت‌و بەرزییەکەی لەئاستی ڕوی دەریاوە دەگاتە 2600 مەتر، هۆکاری ناونانیشی بەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ژمارەیەکی ئێجگار زۆر بادەمی لێیە.

لای خۆیەوە ڕایان ماورۆ سەرۆکی ڕێکخراوەکە بەڕۆژنامەی زە سەنی وتوە، یەکێک لەهۆکارەکان کە بەشێک پێیانوایە چوونی جولەکەکان لەمیسرەوە بەرەو ئیسرائیل ئەفسانەیە بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە بەڵگەیەکی ئەووتۆ لەسەر ئەو ڕوداوانە نییە کە لەتەوڕاتدا باسکراون.

بەپێی ڕۆژنامە بەریتانییەکە، کێوی مەقلە نزیکە لەکەناری نەوبیع لەباشوری سینای میسر، لەو جێگایەش زاناکان چەندین ڕارەویان لەژێر ئاودا دۆزیەتەوە، کە گوماندەکرێت ئەو جێگایە بێت کە موسا بەفەرمانی خوا دەریاکەی شەق کرد و بەنی ئیسرائیلی لەدەستی فیرعەون دەرباز کرد.

هەروەک بەپێی قسەی لینارت مۆلەری زانای سویدی، لەناوچەکەدا کەلوپەلی هاوشێوەی گالیکسەیان دۆزراوەتەوە کە پێدەچێت هی میسرییەکان بێت کاتیک ویستویانە جولەکەکان دەستگیر بکەن، بەڵام ژێر ئاو کەوتون.

ئەوەش هاتووە، لەکەنار دەریاوە بەرەو چیای گریمانکراوی سینا، بەردێکی گەورەی لێیە کە نیشانەی داخورانی ئاویی لەسەرە، لەگەڵ ئەوەی دەکەوێتە ناوەڕاستی بیابانەوە.

بەوتەی ماورۆ، ئەو بەردە جیاوازە دەکرێت ئەو بەردە بێت کە موسا بەگۆچانەکەی پێیداکێشاو دواتر ئاوی لێوە هاتە دەرەوە.

و: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە