شارپرێس:
خانمە پسپۆڕێکی بواری خۆراکیی، لیستی ئەو بەرهەمە خۆراکیانەی باسکردووە کە
ڕێگریی دەکەن لە پڕۆسەی دابەزاندنی کێشی زیادەی جەستە.
ئیلینا کالین خانمە پسپۆڕی بواری خۆراکیی رووسیی بە ئاژانسی سپۆتنیکی
رووسیی وتووە: گەورەترین رێگر لە دابەزاندنی کێشی جەستە ئەو خۆراکانە کە بڕێکی زۆر
لە خوێ و گلۆتاماتی مۆنۆسۆدیۆم و ماددەی پارێزەریان تێدایە، ئەوەش لە دانەوێڵەی ژەمی بەیانی "سيرياڵ" و هەموو چەشنە پسکیتەکان و چپسی
پەتاتەدا هەیە.
جگە لەوەی ڕینماییداوە بە کەمکردنەوەی بەکاربردنی سەوزە، لەبەرئەوەی
سەرچاوەیەکی باشی شەکر و نیشاستەیە، لەوانە گێزەر و هەندێک جۆری کەلەرم وەک
کەلەرمی سپی و قەڕنابیت و قۆخ و کشمیش.
بە وتەی ئەو خانمە پسپۆرە نابێت زیادەرەویی لە خواردنی نیسک و
پاقلەمەنییەکاندا بکرێت و ئەو میوانەش کەمبکرێنەوە کە ڕێژەیەکی زۆر لە فرەکتۆزیان
تێدایە و دەبنە هۆی ئاوسانی سک، لەبەرانبەردا زیاتر فۆکەس لەسەر خواردنی دانەوێڵەی
تەواو بێت.
کالین ئاماژەی بەوەکردووە کە دانەوێڵەی تەواو زۆر بەسوودە، بەڵام دەوڵەمەندە
بە ریشاڵە خۆراکییەکان کە دەبێتە هۆی دوروستکردنی غازات و ئاوسانی سک، بۆیە بڕێکی
زۆر ئاو بخۆرەوە و جەستەت لەسەر ریساڵ و دانەوێڵەی تەواو رابێنە.
ئەو روونی کردۆتەوە کە شلەکان یارمەتی خۆراک دەدەن لەناو کۆئەندامی هەرسدا
بجوڵێت و ڕێگریی لە سک ئاوسان دەکات.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی