ئەو یاریزانانەی زۆرترین جار نازناوی پیاوی یارییان وەرگرتووە

وەرزش

09/10/2021‌ 488 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نازناوی پیاوی یاری بۆ ئەو یاریزانانەیە كە لە یارییەكدا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكەن و ركابەرییەكی سەخت دروست دەكەن.

پێگەی 90 دقیقة لیستی دە یاریزانی بڵاوكردوەتەوە كە زۆرترین جار خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییان وەرگرتووە.

یاریزانەكان بریتین لە:
لیۆنێل میسی – پاریس سان جێرمان 298 یاری
كریستیانۆ رۆناڵدۆ – مانچستەر یونایتد 169 یاری
زالاتان ئیبراهیمۆڤیچ – ئەی سی میلان 115 یاری
ئیدین هازارد – ریاڵ مەدرید – 100 یاری
نەیمار – پاریس سان جێرمان 84 یاری
لیڤاندۆڤسكی – بایرن میونخ 81 یاری
گاریس بێڵ – 73 یاری
گریزمان – 72 یاری
سوارێز – 71 یاری
هاری كین – تۆتنهام 69 یاری

رەنج رەسول