شارپرێس:
زانکۆی کۆیە رایگەیاند، بەهۆی چەند گرفتێک و بەتایبەت کەمئاوی، تاوەکو رۆژی شەممەی داهاتوو پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆکەدا رادەگیرێت.
لە راگەیەنراوێکدا زانکۆی کۆیە بڵاویکردەوە، بەهۆی كەموكوڕيیەكانى بەشە ناوخۆيیەكان و سەرهەڵدانى چەند گرفتێك، بە تايبەت كێشەى كەمئاوت لە زانکۆکەدا، ئەنجومەنی زانکۆ کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی ئەنجامدا و تێیدا بڕیاردا تاوەکو رۆژی ١٦ی ئەم مانگە پشووەکان درێژ بکرێنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم پشووە دەستەى كارگێڕى و فەرمانبەران و خوێندنى باڵا ناگرێتەوە.
س.هـ