ڕۆژنامەی گاردیان: کشانەوەی ئەمریکا مەترسی بۆ کورد دروستدەکات

کوردستان

15/10/2021‌ 2034 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق، باس لە مەترسییەکانی ئەو هەنگاوە بۆ کورد و بەهێزبونەوەی داعش دەکرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیان-ی بەریتانی، لوقمان خەلیل یەکێک لە فەرماندە کوردەکان لە بیابانەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ گاردیان قسەیکردووە و وتویەتی "چەکدارانی داعش گەڕاونەتەوە بۆ هێرشکردنەسەر شەڕڤانان، ئەوەش پێشهاتێکی نوێیە".

لوقمان خەلیل باس لە مەترسیەکانی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق و سوریا دەکات و دەڵێت "ئێستا مەترسییەکانی داعش بە شێوەیەک گەورە بووە، ڕۆژانە ئەمریکی و فەرەنسییەکان بەرهەڵستی هێرشەکانیان دەدەنەوە".

لەلایەکی دیکەوە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، داعش بۆ هەڕەشەکردن لە سیستمی جیهانیی جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە.

ئەو فەرماندە باڵایەی کورد کە لەساڵی 2014ەوە دژی داعش دەجەنگێت ئاماژەی بەوەدا، دێرەزوور لەسوریا و ئەنبار لە عێراق پێگەی چەکدارانی داعشن، بۆیە ناتوانین چاو بەرامبەر ئەو مەترسییانە دابخەین".

بەپەلە