شارپرێس:
بەگوێرەی پێگەی " verywellhealth"ی تایەتمەند بە بابەتە
تەندرووستییەکان، چەند جۆرە خۆراکێک هەیە پێویستە لەدوای خۆکوتان بە ڤاکسینی
کۆڕۆنا گرنگی بە خواردنیان بدرێت، کە ئەوانیش بریتین لە:
1- سەوزە و میوە
کار لەسەر بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە و
بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان بەشێوەیەکی
باشتر دەکەن، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین(سی)، لەبەرئەوەی بەرەنگاری
هەوکردن و نەخۆشییەکان دەبێتەوە.
2- چەرەساتەکان
چەرەساتەکان سەرچاوەیەکی زۆر باشی ڤیتامین و کانزاکانن
کە کار لەسەر بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە و پاراستنی دڵ لە نەخۆشییەکان
دەکەن، جگە لەوەی ڕێگە لە دوروستبوونی هەوکردنەکان دەگرن، وەک گوێز، کاجۆ و فستق.
3-ماسییە چەورەکان
ماسییەکانی سەلەموون و تونە دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا ٣، کە
چەورییەکی تەندرووستە بۆ دڵ و هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە و بەرزەپەستانی خوێن
دادەبەزێنێت و ڕێگە لە گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ دەگرێت.
4- سوپی مریشک
سوپی مریشک تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە و کار لەسەر
سووککردنی نیشانەکانی دەکات و بەرەنگاری نەخۆشییەکان دەبێتەوە، بەتایبەت ئەگەر بێت
و پارچەیەک لە گێزەر و پیاز و کەرەوزی لەگەڵدا بێت.
5- ئاو
ئاو زۆر گرنگە بۆ هێشتنەوەی توانای جەستە بۆ
بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان، لەبەرئەوە پێویستە بەردەوام قەرەبووی شلە
لەدەستچووەکان بکرێتەوە کە یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە و درووستبوونی دژە تەنەکان لەدوای خۆکوتان
دەدەن.
راپۆرتەکە هۆشداریشیداوە لە خواردنی خواردەمەنەییە
پڕۆسێسکراو و دەستکاریکراوەکانی وەک چپسی پەتاتە، ئەوە جگە دوورکەوتنەوە لە
خواردنەوە کحوولییەکان.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی