شارپرێس ـ تایبه‌ت:
هاوسه‌رۆكى ته‌ڤگه‌رى جڤاكى دیمو‌كراتى (ته‌ڤده‌م) ئاشكرایده‌كات، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سوریا كۆببنه‌وه بۆ بونیادنانى سوریایه‌كى به‌هێز، ده‌شڵێت:"توركیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو ڕوسیاوه ئه‌رێى په‌لامارێكى نوێى بۆسه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان بۆ نه‌كراوه"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌رێمى باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا وه‌ك هه‌رێمه‌كانى دیكه نییه هه‌ركات توركیا ویستى به‌ئاستى بچێته ناوى، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ڕوبه‌ڕووى به‌رخۆدانێكى گه‌وره‌ى گه‌لى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌بێته‌وه".
له‌هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ شارپرێس، غه‌ریب حه‌سۆ هاوسه‌رۆكى ته‌ڤگه‌رى جڤاكى دیمو‌كراتى (ته‌ڤده‌م) ئاماژه به‌هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان‌و پرسى په‌لاماره‌كانى ئه‌و وڵاته‌و كاردانه‌وه‌ى ڕوسیا‌و ئه‌مریكا ده‌كات، ئاشكراشیده‌كات، ئه‌وان وه‌ك ڕۆژئاواى كوردستان ده‌یانه‌وێت په‌ڕه‌یه‌كى نوێ له‌په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ سوریا هه‌ڵبده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سوریایه‌كى به‌هێز دروستبكه‌نه‌وه.
ڕۆژئاوا هه‌رێمه‌كانى تر نییه توركیا به‌ئاسانى بچێته ناوى...
حه‌سۆ له‌سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌و پرسى مه‌ترسیه‌كانى توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوا وتى:"له‌ئێستادا ڕه‌وشى باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ى كه باسده‌كرێن ئاساییه، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌مجارنییه ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه ده‌كرێن‌و یه‌كه‌مجاریش نییه توركیا په‌لامار بدات، به‌شێوه‌ی ڕۆژانه هه‌ڕه‌شه‌كانى ده‌وڵه‌تى توركیا له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه‌ى كوردستان هه‌یه".
وتیشى:"ئه‌زمونى پێشتر ده‌ریخستوه، به‌هێرشه‌كانى بۆسه‌ر باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا توركیا تێكده‌چێت، چونكه هه‌رێمى باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا وه‌ك هه‌رێمه‌كانى دیكه نییه وه‌ك چۆن زۆر بۆى ئاسانه ده‌ربازى ناو ئه‌و هه‌رێمانه ببێت، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ڕوبه‌ڕووى به‌رخۆدانێكى گه‌وره‌ى گه‌لى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌بێته‌وه‌و له‌ڕابردوش بینراوه".
هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى ئه‌مریكاو ڕوسیا بۆ ئه‌رێى په‌لامارێكى نوێى توركیا، به‌رپرسه باڵاكه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان جه‌ختیكرده‌وه، "تائه‌وه‌ى ئێمه ئاگادارین، هه‌ڵوێستیان به‌باشى ده‌یبینین، چونكه ئه‌مریكاو وڵاتانى دیكه‌ش ئه‌زمونێكیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه له‌بوارى داگیركارى، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر سه‌یرى عه‌فرین بكه‌ین ده‌بینین هه‌موو ئه‌رێیان بۆكرد، به‌ڵام دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له‌و دۆخه‌دا نییه كه به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا هات".
وه‌كو حه‌سۆ ده‌ڵێت:"بۆشیان ڕونبۆوه ئه‌و داگیركاریه ته‌نها بۆ ئامانجه‌كانى توركیا خۆیه‌تى‌و هیچى دیكه كه زیندوكردنه‌وه یان دروستكردنى ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانیه، له‌وه‌شدا هیچ وڵاتێك به‌رژه‌وه‌ندیی نییه توركیا نه‌بێت، ئه‌م چاوچنۆكیه‌ى توركیا ته‌نها بۆ ڕۆژئاواى كوردستان نییه، به‌ڵكو باشورى كوردستانیش له‌ناو ئه‌م پرسه‌دایه‌و توركیا هه‌وڵى بۆ ده‌دات".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتى:"ئه‌وه‌شى زۆر گرنگ بوو بۆ كورد ئه‌و ڕاستیه بوو كه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڕونبۆوه، توركیا ته‌نهاو ته‌نها سیاسه‌تى قڕكردن په‌یڕه‌و ده‌كات، سیاسه‌تى خستنه‌ژێر پێى مافه‌كانى مرۆڤ په‌یڕه‌و ده‌كات، بۆیه ئه‌مجاره له‌كاتى هه‌ڕه‌شه‌و ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ په‌لاماردانى ڕۆژئاواى كوردستان، ڕه‌زامه‌ندى به‌ده‌ستنه‌هێنا، واش ده‌رده‌كه‌وێت هێدى هێدى توركیا به‌ره‌و ئاڵۆزیی ده‌چێت".
توركیا به‌ته‌نها ناتوانێت هه‌نگاوێك بنێت
له‌به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا غه‌ریب حه‌سۆ باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر توركیا به‌ته‌نها خۆى بێت، "من دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه ناتوانێت یه‌ك هه‌نگاویش بنێت، وه‌كو كورد‌و وه‌كو مێژوش ئه‌زمونمان هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیادا، ئه‌و وڵاته هیچكات پشتى به‌ئیراده‌ى خۆى نه‌به‌ستوه، توركیا گرێدراوه به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى وڵاتانى ده‌ره‌وه، ئه‌وان چۆن‌و به‌چ شێوه‌یه‌ك بڕیار ده‌ده‌ن، توركیا به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌كات، بۆیه ئه‌مجاره توركیا له‌به‌رده‌م تێكشكانێكى گه‌وره‌دایه".
ده‌شڵێت:"ئێمه هه‌مولایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، توركیا ته‌نها خۆى ناتوانێت په‌لامارى ڕۆژئاواى كوردستان بدات، ئه‌گه‌ر هاوكارى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌تایبه‌ت ئه‌مریكاو ڕوسیاى نه‌بێت، ئه‌مه‌ش هۆكارى خۆی هه‌یه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و به‌ڕێوه‌بردن‌و ئیراده‌یه‌ى خه‌ڵكى باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا (ڕۆژئاواى كوردستان) نیشانى دونیاى داوه له‌ماوه‌ى 10 ساڵى ڕابردودا".
له‌دواى دیداره‌كان چى ڕویدا؟
په‌یوه‌ست به‌هه‌ڵوێستى ڕوسیا‌و ئه‌مریكا له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى په‌لاماردانى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه له‌لایه‌ن توركیا، به‌رپرسه باڵاكه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان باسى له‌وه‌شكرد، "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو هه‌وڵیدا سه‌رۆكى ئه‌مریكاو ڕوسیا‌و چه‌ند سه‌رۆكێكى دیكه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپى ببینێت، هه‌موو دیداره‌كانى ئه‌نجامداو به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان تاكه هۆكارو ئامانجى كۆبونه‌وه‌كانى ئه‌ردۆغان په‌لاماردانى ڕۆژئاواى كوردستان بوو، به‌ڵام هیچكام له‌و سه‌رۆكانه بۆ په‌لامارێكى نوێ ئه‌رێیان بۆ نه‌كرد".
وه‌كو ده‌ڵێت:"دواى ئه‌وه‌ش توركیا كه‌وته ناو دۆخێكى زۆر ئاڵۆز‌و خراپه‌وه، هه‌م له‌ڕوى ئابورى، سیاسى‌و دیبلۆماسى‌و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى هیچ سۆز‌و به‌ڵێنێكى وه‌رنه‌گرت له‌و سه‌رۆكانه‌ى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كردن".
سه‌ربارى هه‌مووشت..ئه‌وان ئاماده‌ن‌و ئه‌گه‌ری په‌لامار هه‌یه...
به‌رپرسه‌كه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه كه سه‌ربارى هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه‌ى باسكران له‌باره‌ى توركیاوه بۆ وه‌رنه‌گرتنى به‌ڵێ، "به‌ڵام ئێستاش پێمانوایه ئه‌گه‌رى په‌لاماردان هێشتا زۆر به‌هێزه له‌مێشكى ئه‌ردۆغاندا، بۆ ئه‌وه‌ش ڕۆژئاواى كوردستان هه‌موو پێشبینیه‌كى كردوه‌و ئاماده‌كارییش ئه‌نجامدراوه".
پێشبینى ئه‌وه‌شده‌كرێت، هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا شه‌ڕێكى گه‌وره‌ى لێبكه‌وێته‌وه، چونكه ڕۆژانه توركیا سنور ده‌به‌زێنێت‌و ئه‌و ئاگربه‌سته‌شى هه‌بوو له‌نێوانمان، ئه‌ویشى وه‌لا ناوه‌و له‌م سنورانه به‌رده‌وام په‌لامارى توركیا هه‌یه ئه‌وانیش (شه‌هبا، ته‌لڕه‌فعه‌ت، عه‌ین عیسا، ته‌ل ته‌مه‌ر، كۆبانێ، قامیشلۆ) توركیا ئێستا زۆربه‌ى په‌لاماره‌كانى له‌ئاسمانه‌وه ئه‌نجامده‌دات له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانه‌وه. (ئه‌مه‌ش به‌شێكى تر بوو له‌قسه‌كانى غه‌ریب حه‌سۆ).
پرسیارێكى گرنگ...
له‌م نێوه‌نده‌دا پرسیارێكى مێشكى هه‌موانى گرتوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بۆ نمونه ئێستا له‌باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا (ڕۆژئاواى كوردستان) هه‌م ئه‌مریكاو هه‌میش ڕوسیا بونى هه‌یه، ئه‌ى بۆچى ئه‌و په‌لامارانه‌ى توركیا به‌شێوه‌ى به‌رده‌وام بونیان هه‌یه، له‌و ڕوه‌شه‌وه وتى:"ئێمه نایشارینه‌وه، ئه‌و دوو وڵاته به‌بێ هیچ چاره‌سه‌ریه‌ك له‌ڕۆژئاواى كوردستانن‌و تائێستا هیچ چاره‌سه‌ریه‌كیان بۆ پرسى كورد‌و سوریا پێنه‌بوه‌و ئه‌وه‌شى كراوه ئه‌نجامى زۆر خراپى هه‌بوه".
وتیشى:"كۆده‌نگیه‌ك له‌لاى به‌رپرسانى ڕۆژئاواى كوردستان دروستبوه كه پێویسته له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سوریا بكه‌وینه گفتوگۆ‌و دانوستانه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ڕوسیا هه‌وڵده‌دات، ئێمه‌ش وتومانه هه‌موو چاره‌سه‌ریه‌ك به‌گوێره‌ى ئه‌و ڕێ‌و ڕێبازه‌ى له‌ڕۆژئاواى كوردستان بونى هه‌یه چاره‌سه‌رده‌كرێت نه‌ك ئه‌وه‌ى له‌دیمه‌شق هه‌یه، ئه‌زمونى 10 ساڵى حوكمڕانیشمان گه‌واهى ئه‌و ڕاستیه ده‌دات".
غه‌ریب حه‌سۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "هیچ كات گفتوگۆ‌و دانوستان‌و دیالۆگى ئاشتیانه ڕه‌تناكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌زمونى ڕابردوو نیشاندا نه ئه‌ستانه‌و نه هیچ كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى پرسى سوریاوه ئه‌نجامى نه‌بوه‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كاره‌ساتى خراپ به‌سه‌ر گه‌لى كورددا هاتوه".
ڕوسیا هه‌وڵده‌دات..
به‌وته‌ى حه‌سۆ، ڕوسیا هه‌وڵده‌دات ڕۆڵى هه‌بێت له‌وه‌ى ڕۆژئاوا‌و سوریا له‌یه‌ك نزیكبكاته‌وه، ئه‌وانیش وه‌ك ئیداره‌ى خۆسه‌ر وتویانه پێشوازى له‌دانوستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌پاندنى مه‌رج‌و به‌رژه‌وه‌ندیی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه ته‌نانه‌ت به‌مه‌رج‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ڕوسیاشه‌وه.
ده‌شڵێت:"ئێمه هه‌موكات وتومانه، هه‌ر ده‌وڵه‌تێك مافى مرۆڤ‌و ئاشتى قبوڵ بێت‌و حكومه‌تى سوریاش ده‌ستورێكى نوێ بنوسێته‌وه، ئه‌وا ئێمه وه‌كو ڕێڤه‌به‌رى خۆسه‌ر ده‌ستى دۆستایه‌تیمانى بۆ درێژده‌كه‌ین".
زیاتر ده‌ڵێت:"ئێمه وه‌كو سوریامان نه‌كرد چه‌ك به‌رزبكه‌ینه‌وه وه‌ك ئه‌وان هه‌ستى ناسیۆنالیستى دروستبكه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه مافى‌و مرۆڤ‌و برایه‌تیمان له‌ڕۆژئاواى كوردستان په‌ره‌پێداو ئه‌وه‌ش وایكرد هه‌موو پێكهاته‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان پێكه‌وه ئیداره‌ى خۆسه‌ر دروستبكه‌ین‌و پێكه‌وه په‌ره‌ى پێبده‌ین‌و به‌ڕێوه‌ى به‌رین، ئێمه ڕامانگه‌یاندوه‌و جه‌ختیشیى له‌سه‌رده‌كه‌ینه‌وه، هه‌موو له‌سوریادا سورین، بۆیه پێویسته ده‌ستى ئاشتى بۆ یه‌ك درێژبكه‌ین‌و ئه‌گه‌ر بشمانه‌وێت سوریایه‌كى به‌هێزمان هه‌بێت، ئه‌وا پێویسته ده‌ستمان له‌ناو ده‌ستى یه‌ك بێت‌و برایه‌تى‌و ئاشتى په‌ره‌پێبده‌ین".
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا حه‌سۆ ئاشكرایده‌كات، "پێمانوایه ئه‌و كۆبونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌ى كه ڕوسیا نێوه‌ندگیریی ده‌كات له‌نێوان ئێمه‌و حكومه‌تى سوریادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و ئومێدیشمان وایه، هیچ لایه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆى فه‌رزنه‌كات، چونكه ئامانجى ئێمه وه‌كو ئیداره‌ى خۆسه‌ر، ته‌نهاو ته‌نها برایه‌تى‌و ئاشتى‌و بڕینه‌وه‌ى ده‌ستى تیرۆر‌و بونیادنانى سوریایه‌كى به‌هێزه".
ش.هـ