شارپرێس:
له‌ڕۆژى جیهانى قوربانیانى هاتوچۆدا، کەمێک پێش ئێستا‌و له‌ڕوداوێکی سەختی هاتوچۆدا لەڕێگه‌ی کەرکوک چەمچەماڵ نزیک بەرزاییەکانی بانی مەقان حه‌وت كه‌س بونه قوربانى.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ، لەڕوداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگه‌ی چەمچەماڵ ــ کەرکوک بانی لەمەقان بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل 6 کەس گیانیان لەدەستداوه‌و کەسێکیش بریندارە.
هەڵکەوت حەمە نەجم بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ پێیڕاگەیاندین، کەمێک پێش ئێستا بەهۆ پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک‌و بارهەڵگرێک لەسەر ڕێگه‌ی چەمچەماڵ ــ کەرکوک لەبانی مەقان، تەرمی شەش کەس گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە دوو منداڵ‌و ژنێك‌و سێ پیاون.
ئه‌وه‌ش هاتوه، "سەرجەم ئه‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه سه‌رنشینى ناو ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه بون‌و شۆفێری بارهەڵگرەکەش بریندارە، دوای ڕێکارەکانیش تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێن".
ئه‌م ڕوداوه له‌كاتێكدا ڕویداوه ئه‌مڕۆ سێیه‌م یه‌كشه‌ممه‌ى مانگى نۆڤه‌مبه‌ره‌و ڕۆژى جیهانى قوربانیانى ڕوداوه‌كانى هاتوچۆیه له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا.
ش.هـ