شارپرێس:
لقی سلێمانی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیان دەستگیركردنی ئەندامێكیانی بەناوی میهر نایف ڕاگەیاند كە یەكێكە لەخوێندكارە یەكەمەكانی ساڵی ڕابردوو.
فاتمە عەلی دایكی میهر نایف خوێندكاری كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی كە لەدوێنێوە دەستگیركراوە لەفەیسبوكی خۆی نوسیویەتی:"ئەو کە داوای مافی خۆیو هاوڕێکانی دەکرد بەشێوازێکی مەدەنیانە، بەڵام ئەوان زۆر بێویژدانانە بەڕۆژی ڕوناک لەسەر شەقامی گشتیی دەیڕفێننو بێسەروشوێنی دەکەن، بێئەوەی تائێستا هیچ سۆراغێکی هەبێت".
دایكی میهر نوسیویهتى:"دڵنیابە زیندان جێگای تۆ نییە، دوو ساڵە چاوەڕێبویت خەڵاتی ڕێزلێنانت پێبدرێت، بەڵام ئەمەیە پاداشتو خەڵاتی حکومەتی مافیا بۆ خوێندکارە لێهاتوو بەهرهمەندەکان".
لقی سلێمانی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانیش بڵاویكردەوە، میهر، خوێندكاری کۆلێژی پزیشکی سلێمانیو ئەندامی ڕێکخراوی گەشەپێدانەو بەڕێکاری مەدەنیو بەمەبەستی داخوازی مافە زەوتکراوەکانیان لەگەڵ ژمارەیەکی دیکەی قوتابی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.
س.س
میهر نایف خوێندكاری كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی