دۆخی ڕانیە دوای کوژرانی موراد کانی کوردەیی ناجێگیرە.. زانیاری نەبیستراو

کوردستان

25/11/2021‌ 12478 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەپاش ڕوبەڕوبونەوەی نێوان عەقید موراد کانی کوردەیی و هێزێکی چەکدار، ئێستا دۆخی ڕانیە ناجێگیرە و کەسوکاری عەقید موڕاد لەنێو ڕانیە بە چەکەوە لەبەردەم نەخۆشخانەی شارەکە جێگیربوون.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی شارپرێس لەسەرچاوەیەکی ئاگادار دەستیکەوتووە، لە ڕووبەڕوبونەوەی نێوان عەقید موراد و هێزە چەکدارەکەدا جگە لە عەقید موراد دوو کەسی دیکە کوژراون، کە یەکێکیان ئامۆزا و ئەوەی دیکەیان کوڕیەتی.

شارپرێس زانیویەتی، لەکاتی ڕوبەڕوبونەوەکەدا پاش ئەوەی عەقید موراد بە پێکراوی دەکەوێتەسەر زەویی، هێزە چەکدارەکە ناوبراو لەگەڵ خۆیاندا دەبەن.

لەنێو ئەو کەسانەی یاوەری عەقید موراد بوون کەسێکیان بە سەختی بریندارە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە، لە هێزە چەکدارەکەی بەرامبەریش، دوو کەس بریندارن.

سەرچاوەکەی شارپرێس باسی لەوەشکرد، دۆخی قەزای رانیە ناجێگیرە و ھێزی ئەمنی و سەربازی خراوەتە ئامادەباشیەوە و لەنێو شاردا بڵاوەیانپێکراوە.