بەشێک لەسەرکردەکانى یەکێتى بۆ هێورکردنەوەى دۆخەکە پەیوەندی بە لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانیەوە دەکەن

کوردستان

25/11/2021‌ 24186 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەدوای رووداوکەى شاری رانیەو کوشتنى موراد کانى کوردەیی و پاسەوانەکانى ھێزێکی ئەمنی زۆر لە مالی لاھور شێخ جەنگی کۆ بوەتەوە.

بە پێی زانیاریەکانی شارپرێس بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی لە گفتوگۆی ئەوەدان بە ئامانجی لە کۆنترۆل دەرنەچوونی دۆخەکە سەردانی لاھور شێخ جەنگی بکەن.

هەر بەپێی زانیارییەکان کە ئەو سەرکردانەى یەکێتى مەبەستیانە داوای لێ بکەن کە دان بە خۆدا بگرێت و بە رێگەی بەکارھێنانی ھێز بیر لە چارەسەر نەکاتەوەو پێدەچێت دواتر بچنە لای باڤل تاڵەبانیش.

ئێوارەی ئەمرۆ موراد کانى کوردەیی کەسى نزیک لە لاهور شێخ جەنگی دوو لە پاسەوانەکانى لە شارى رانیە لەلایەن ژمارەیەک چەکدارى دەمامکدارەوە کوژران، ئەوەش دۆخێکى ئاڵۆزی لەناو رانیەو سلێمانى دروستکردوە.