شارپرێس:
كۆرۆناى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن گهیشته 24 وڵاتى جیهانو ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش پەیامێكى دڵنیایی بڵاودهكاتهوه، ڕاشیدهگهیهنێت، "زۆرینەی توشبونەکان بەشێوە گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن سادەنو هیچ حاڵەتێکی مەترسیداریان تێدانییە".
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بەرپرسێکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی وتویهتى، "هیچ بەڵگەیەک لەبەدەستدانییە بیسەلمێنێت کە ئەو ڤاکسینانەی ئێستا هەن کاراییەکەیان بەرامبەر بەشێوە گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن پاشەکشەی کردبێت".
ڕۆیتەرز لەزاری بەرپرسەکەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە گواستویەتییەوە کە وتویەتی:"هەندێک لەئاماژە سەرەتاییەکان ئەوەدەردەخەن کە زۆرینەی توشبونەکان بەشێوە گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن سادەنو هیچ حاڵەتێکی مەترسیداریان تێدانییە".
هەروەک باسی لەوەشکردوە، لەگەڵ پسپۆڕانیان سەرتاسەری جیهان کار لەسەرئەوە دەکەن کە کاریگەرییەکانی کۆڕۆنای ئۆمیکڕۆن لەسەر خێرایی گواستنەوەو توندی نەخۆشییەکە دیاریی بکەن".
جەختیشیکردۆتەوە، زۆر گرنگە خەڵک گرنگیی بەدەمامک کردنو پابەندبون بەڕێساکانی دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتییو پاکوخاوێنی کەسیی بدەن، تەنانەت لەدوای خۆکوتانیشیان.
بەرپرسەکەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی ئاماژەی بەوەکردوە، نەبونی یەکسانیی لەدابەشکردنی ڤاکسینەکانی دژی کۆڕۆنا یەکێکە لەهۆکارە سەرەکییەکانی نیگەرابون لەپرۆسەی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
ئهوهشى وتوه، "لە10 وڵاتی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو ڕۆژهەڵاتی دەریای سپیی ناوەڕاست، ڕێژەی خۆکوتان دژ بەکۆڕۆنا تەنها گەیشتۆتە لە7%".
سەبارەت بەو وڵاتانەشی کە ڤایرۆسی کۆڕۆنای ئۆمیکڕۆنیان تێدا تۆمارکراوە، بەرپرسەکەی تەندرووستیی جیهانیی وتویەتی:"ڕەنگە تائێستا ژمارەی ئەو وڵاتانە گەیشتبێتە 24 دەوڵەت".
لەکۆتاییدا دڵنیاییداوە لەوەی لەئێستادا پێویست بەبەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی نوێ ناکات، بەڵکو کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی ڤاکسین، تەنیا ئەوەندەیان پێویستە کە گۆڕانکارییەکی زۆر بچوک بەسەر ڤاکسینەکان ئێستادا بهێنن.