نەوتی هەرێم تاڵانفرۆش دەكرێت

مەلەفی تایبەت

08/12/2021‌ 1295 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپریس: سەرتیپ جەوهەر

  12 دۆلار لەبازاڕ هەرزانتر و تێچوەكەشی 3 ئەوەندەی وڵاتانە 
  ئەوانەی دروشم و بەرگی نەتەوەیی بەسەربەخۆكردنی نەوتەوە دەكەن، فەرموون ئەم تاڵانیە ببینن
ئەمڕۆ كۆمپانیای دیلیۆیت داهاتی شەش مانگی نەوتی هەرێمی راگەیاند. بەپێی ئەو ژمارانەی راگەیەنراون سامانی نەوت لەهەرێم تاڵانفرۆش دەكرێت و داهاتێكی ئێجگار زۆر كە سامانی خەڵكی كوردستانە بەفیڕۆ دەدرێت. ئەمە لەكاتێكدایە هەموو مانگێك حكومەتی هەرێم بەناوی چاوەڕێ كردنی 200 ملیار دینار لەعیراقەوە كە دەكاتە نزیكەی 130 ملیۆن دۆلار موچەی فەرمانبەران دوادەخات!

بەپێی ئەو ژمارانەی خراونەتە روو، 42% داهاتی نەوت بۆ حكومەت دەمێنێتەوەو لە 58% بۆ كۆمپانیاكان دەڕوات! ئەم خەرجییە لەهیچ وڵاتێكدا نییەو بێگومان دەستێكی زۆر گەورە لەپشت ئەم بارودۆخەیە.
بەپێی ئەو ژمارەی بەردەستە داهاتی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ 
4 ملیار و 100ملیۆن دۆلار بووە، دوای دەركردنی خەرجی و کرێییەکان ملیارێک و737 ملیۆن دۆلاری سافی ماوەتەوە! واتە تەنها 42%ی پارەكە بۆ حكومەت ماوەتەوە؟!
بەپێی بەدواداچوونێكی سەرەتایی، تێكڕای نرخی نەوت لەماوەی شەش مانگدا لەبازاڕەكانی جیهان 65 دۆلار بووە بۆ یەك بەرمیل، بەڵام هەرێم نەوتی هەرزامفرۆكردووە بە 53 دۆلاری فرۆشتووە!
بەپێی ئەو ژمارانە، نرخی تێچووی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت بۆ یەك بەرمیل لەماوەی ئەو شەش مانگە نزیكەی 31 دۆلار بووە، تەنها 22 دۆلار بۆ حكومەتی هەرێم ماوەتەوە.
ئەوەی جێی سەرنجە ئەو تێچووە زۆرەیە لەنەوتی هەرێم لەدەرهێنان و رەوانەكردن و فرۆشتن؟ بەراورد بەنرخی تێچووی نەوت لەعیراق و وڵاتانی دەوروبەر دەگاتە سێ‌ قات و زیاتر! بۆنمونە لەوڵاتێكی وەكو كوێت تێچووی نەوت نزیكەی 8.50 دۆلارە، بەڵام لە وڵاتێكی وەك ئێران دەگاتە زیاتر لە 12.5 دۆلار، كەچی نەوتی كوردستان لە دەگاتە نزیكەی 31 دۆلار كە بەراستی جێی سەرنجە! بۆیە ئەوەی دەیەوێت چاكسازیی لەحوكمڕانی هەرێم بكات، یان دروشمیی نەتەوەیی و نیشتیمانیی بەبەرگی فرۆشتنی نەوتەوە دەكات، بابێت بەر لە هەموو شتێك تەماشایەكی ژمارەكانی داهاتی نەوت و ئەو پارەیەی بۆ كۆمپانیاكانی نەوت دەڕوات بكات! ئینجا منەت بەسەر خەڵكی كوردستانەوە بكات.

 نرخی تێچووی نەوت لەچەند وڵاتێك، بەنزیككراوەیی
 
كوێت 3.7  دۆلار     بەخەرجی سەرمایەوە گشتی 8.5 دۆلار
سعودیە 4.5 دۆلار     -     گشتى     9.9 دۆلار
عیراق 4.8 دۆلار        -    گشتی      10.7 دۆلار
عومان 5.3 دۆلار       -    گشتی      11.3 دۆلار
ئیمارات 6.6 دۆلار     -     گشتی     12.3 دۆلار
قەتەر 6.8 دۆلار        -    گشتی      12.6 دۆلار
ئێران  6.9 دۆلار        -     گشتی     12.6 دۆلار
هەرێمەكەی خۆشمان: 31 دۆلار