مەترسییەکی پێشبینینەکراوی خواردنی پرتەقاڵ

تەندروستی

23/12/2021‌ 1333 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

خانمە پسپۆڕێکی بواری خۆراکی رووسیی دەڵێت لەهەندێک حاڵەتدا خواردنی پرتەقاڵ کاریگەریی نەرێنیی لەسەر تەندوروستیی مرۆڤ هەیە و زیانی پێدەگەیەنێت.

یولیا پۆلۆڤینسکایا بە ئاژانسی سپۆتنیکی رووسیی باسی لە مەترسییەکانی خواردنی پرتەقاڵ کردووە و وتویەتی: مزرەمەنییەکان سەرچاوەی درووستبوونی هەستیارین، بۆیە نابێت بڕێکی زۆریان لێبخورێت، چونکە هەستەوەریی و شۆکی هەستیاریی درووستدەکەن.

هەروەک وتویەتی: لەکاتی بوونی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس دەبێت ئاگاداری خواردنی میوەی پرتەقاڵ بین، جگە لەوەی بەرزبوونەوەی ترشەڵۆکی پڕتەقاڵ زیان بە مینای ددانەکان دەگەیەنێت.

پۆلۆڤینسکایا ئاماژەی بۆئەوەکردووە کە لەگەڵ ئەو مەترسیانەشدا پرتەقاڵ میوەیەکی دەوڵەمەندە بە خۆراکپێدەرەکان، لەوانە ڤیتامین سی و فلاڤۆنید، کە گەشەی جەستە ڕێکدەخات و کاریگەریی دژە ئۆکسێنی هەیە، هەروەک ئەو میوەیە کار لەسەر دابەزیاندنی پەستانی خوێن و بەهێزکردنی دیواری لوولەکانی خوێن دەکات و ئاستی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی