موحریز بەڵێنێك بە هاندەرانی جەزائیر دەدات

وەرزش

10/01/2022‌ 348 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ریاز موحریزی جەزائیری و یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی لە جامی نەتەوەكانی ئەفریقا كە لە وڵاتی كامیرۆن بەڕێوەدەچێت، دەركەوت و بەڵێنێكی بە هاندەرانی هەڵبژاردەكەی دا.

موحریز لە گرتە ڤیدیۆیەكداكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردوەتەوە دەڵێت، ئێمە لێرەین لە جامی نەتەوەكانی ئەفریقا و هەموو سوپاسێك ئاراستەی هاندەرانی جەزائیر دەكەم.

وتیشی، كارێك دەكەین هاندەران شانازیمان پێوە بكەن.

رەنج رەسول