بەرشەلۆنە بیر لە بەدەستهێنانی رۆناڵدۆ دەكاتەوە

وەرزش

10/01/2022‌ 420 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوە كردووە، پێشبینی دەكرێت كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد لە هاوینی داهاتوو روو لە یانەی بەرشەلۆنە بكات.

رۆناڵدۆ لەو ساتەوەی گەڕاوەتەوە بۆ یانەی مانچستەر یونایتد رووبەڕووی چەند سەختییەك بووەتەوە و یانەكە نەیتوانیوە ئەنجامی باش بەدەستبهێنێت هەروەها رۆناڵدۆ لە رەفتارەكانی رالف رانگنیك قایل نییەو داوای لە بەڕێوبەری كارەكانی كردووە لە هاوینی داهاتوو دەریچەیەكی بۆ رۆیشتن بۆ بدۆزێتەوە.

بە گوێرەی رۆژنامەكە، پەیوەندی نێوان خۆرخی مێندیزی بەڕێوبەری كارەكانی رۆناڵدۆ و خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە پەیوەندییەكی پتەوە و ئەوەیش وا دەكات رۆیشتنی رۆناڵدۆ بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئەگەرێكی بەهێز بێت.

رەنج رەسول