وەزارەتى دارایی مووچەى وەزارەتێکى دیکە دابەش دەکات

کوردستان

10/01/2022‌ 4566 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بریارە سبەینێ مووچەی لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت .

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى پێشمەرگە بەشارپرێسی راگەیاند، سبەینێ سێ شەممە مووچەی لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت .

هەروەها بڕیاریشە سبەینێ موچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەکرێت.

 تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی لیستێکی تەواوەتی بۆ موچە بڵاونەکردووەتەوە و دابەشکردنی موچە بە خاوی بەڕێوەدەچێت و وەزارەتى دارایی وەزارەت وەزارەت دابەشکردنى موچە رادەگەیەنێت.

حکومەتی هەرێم پێشتر بانگەشەی ئەوەی کرد، کە هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشدەکات، بەڵام ماوەى دوو مانگە کار بەو بریارە ناکرێت.

س.هـ