هۆنەر یەكەمین مۆبایلی چەماوەی خۆی ئاشكرا دەكات

هەمەڕەنگ

10/01/2022‌ 396 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای هۆنەری شوێنكەوتەی پێشووی كۆمپانیای هواوی مۆبایلێكی چەماوەی بە ناوی ماجیك فی ئاشكرا كرد.

مۆبایبلە نوێیەكە هاوشێوەی مۆبایلە چەماوەكانی گالاكسی سامسۆنگە و خاوەنی دوو شاشەیە، شاشەیەك كە دەچەمێتەوە و شاشەیەكی تری بچوكی هەیە كە بۆ ئاگادارییەكان و پەیامەكان بەكاردێت.

قەبارەی شاشەی سەرەكی مۆبایلەكە 7.9 ئینجە بە وردیی پیشاندانی 2272 × 1984 پێكسڵ و توانای نوێبونەوەی 90 هێرتزی هەیە، قەبارەی شاشەی جێگیری مۆبایلەكە 6.45 ئینجە بە وردیی پیشاندانی 2560 × 1080 پێكسڵ و توانای نوێبونەوەی 120 هێرتزی هەیە.

چارەسەركەری snapdragon 8 gen 1  بۆ مۆبایلەكە جێگیركراوە، رامی مۆبایلەكە 12 گێگابایت و بیرگەی ناوەكی 256 / 512 گێگابایتە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، مۆبایلەكە خاوەنی سێ كامێرای سەرەكییە بە قەبارەی 50 مێگاپێكسڵ و كامێرای پێشەوەی توانای ناسینەوەی رووخساری هەیە.

توانستی پاتری مۆبایلەكە 4750 میلی ئەمپێر/ كاتژمێرە و توانای بارگاویكردنەوەی 66 واتی هەیە هەروەها نرخی مۆبایلەكە 1569 دۆلاری ئەمریكی دەبێت.

رەنج رەسول