شارپرێس:
تائێستا هێزه‌كانى ئاسایش له‌سنورى یه‌كێتى موچه‌یان پێنه‌دراوه، له‌كاتێكدا له‌ڕۆژى 12ى ئه‌م مانگه‌وه له‌سنورى پارتى ئاسایش موچه‌ى پێدراوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌شارپرێس دراون، ڕۆژى 12ى ئه‌م مانگه موچه‌ى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم دابه‌شكراوه، له‌سنورى پارتى هێزه‌كانى ئاسایش موچه‌یان وه‌رگرتوه‌و له‌سلێمانى تائێستا دابه‌شنه‌كراوه.
سه‌ربارى به‌دواداچونه‌كانى شارپرێس، تائێستا هۆكارى دابه‌شنه‌كردنى موچه‌ى هێزه‌كانى ئاسایش له‌سنورى یه‌كێتى ڕون نییه.
ش.هـ