شارپرێس:
پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە کە سبەی پێنج شەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن (زانکۆ، پەیمانگا، قوتابخانە حکومی و ئەهلیەکان) پشووی فەرمی دەبێت.
لە راگەیەنراوێکدا پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، بەهۆی پێشبینیەکانی کەشناسی و گۆڕانی کەش و هەوا و دابەزینی پلەی گەرمی، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەی بەڕێز پارێزگاری هەولێر لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری خوێندنی باڵا و وەزیری پەروردە گەیشتنە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-
ئاماژە بەوەشکراوە، بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 2022.1.20، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن (زانکۆ، پەیمانگا، قوتابخانە حکومی و ئەهلیەکان) پشووی فەرمی دەبێت.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لهبهر ئهوهی وەزارەتی دارایی لە پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەدایە، لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حکومیەکان پشوو نابێت و دەوامی فەرمییە.
هەروەها پارێزگارى هەولێر روونیکردوەتەوە کە ئهم بڕیارانە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ناگرێتەوە.
لەلایەکى دیکەوە ئیدارەى گەرمیان رایگەیاند، لەپێناو سەلامەتی فەرمانبەران بڕیارماندا سبەینێ پێنجشەمە (٢٠٢٢/١/٢٠) لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت پشووی فەرمی بێت، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان کەخشتەی کارکردنیان دەستنیشان کراوە.
ئیدارەى گەرمیان داوا لە شۆفێران دەکات کە لەپێناو پاراستنی ژیانیان پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن.
ئەمڕۆش لهپارێزگاى ههڵهبجهو ئیدارهكانى (سۆران، ڕاپهڕینو زاخۆ) بهفهرمى سبهینێ پێنجشهممه كرایه پشوو لهسهرجهم دامهزراوه حكومیهكاندا.
س.هـ