شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكى كوردستان زانیاریی گرنگ له‌باره‌ى غازى سروشتى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دڵنیام نەوت ھیچ ئایندەیەکی گەشی پێنیە بۆ خەڵکی کوردستان، ئەگەر پلانێکی تۆکمە ھەبێت، غازی سروشتی نەک چارەسەری گرفتی غاز‌و کارەبا، بەڵکو ئایندەیەکی گەشی پێیە بۆ کوردستان"، ده‌شڵێت:"به‌پێى داتایه‌كى حكومه‌تى هه‌رێم، ئێستا له‌یه‌ده‌گى غازدا، هه‌رێمى كوردستان پله‌ى حه‌وته‌مى هه‌یه‌و له‌دواى سعودیه دێت".
له‌فه‌یسبوكى خۆى، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایكردوه، "ھەرێمی کوردستان بەراورد بەدەوڵەتانی جیھان، حەوتەم دەوڵەمەندترینە لەیەدەگی گازی سروشتی (5.7 ترلیۆن پێ سێجا) بەپلانێکی تۆکمە نەک گرفتی غاز‌و کارەبا، خۆشگوزەرانیشی دەھێنا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت:"دڵنیام لەوەی نەوت ھیچ ئایندەیەکی گەشی پێنیە بۆ خەڵکی کوردستان، ئەگەر پلانێکی تۆکمە ھەبێت غازی سروشتی نەک چارەسەری گرفتی غاز‌و کارەبا، بەڵکو ئایندەیەکی گەشی پێیە بۆ کوردستان".
ده‌شڵێت:"بەپێی داتای فەرمی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان یەدەگی غازی ھەرێمی كوردستان (5.6 ترلیۆن پێ سێجایە) ئەگەر ئەم داتایه دروستبێت، ئه‌وا ھەرێم لەیەدەگی غازی سروشتی دەکەوێتە دوای سعودیەو له‌پله‌ى حه‌وته‌مدا ده‌بێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره زیاتر له‌وباره‌یه‌وه نوسیویه‌تى:"پرسیاری جدی ئەوەیە ڕوئیای ھەرێمی کوردستان بۆ ئەم سامانە سروشتیە چییە! نەک خەڵک گرفتی بوتڵێک غازی ھەبێت، من دەزانم وەبەرھێنان لەغازی سروشتی بەراورد بەنەوت کاتی زۆر زۆر دەوێت، بەڵام بەراورد بەنەوت کەمترین پلان بۆ وەبەرھێنان ھەیە!".
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، "ساڵى 2010 حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكردوه، له‌گه‌ڵ هه‌بونى 200 ترلیۆن پێ سێجا (5.7 ترلیۆن مه‌تر سێجا) له‌گازى سروشتى زانراو كه هاو سنورى ته‌وه‌رى وزه‌ى ئۆراسیایه، هه‌رێمى كوردستان كه‌وتۆته سه‌ر چوارڕێیانى وزه، هه‌ركاتێك پێویستى ناوخۆ له‌كاره‌باو پرۆسه‌كانى پیشه‌سازى هاتنه‌دى، ئه‌و غازه‌ى ده‌مێنێته‌وه ڕێگه‌ى خۆى ده‌دۆزێته‌وه بۆ بازاڕ له‌ڕێگه‌ى هێڵى بۆرى‌و تۆڕى گشتگیره‌وه".
بۆ ئه‌وه‌ش جه‌ختیكردۆته‌وه، "ئەمەم لەسایتی حکومەتی ھەرێم وەرگرتوەو پێموایە لەساڵی 2010وە نوسراوە!، بەڵام ھیچ زانیاری‌و وردەکاری‌و پلانێک نییە بۆ ئەوەی ئەم یەدەگە زۆرە چۆن وەگەڕدەخرێت، حوکمڕانی لەبری خەیاڵ، پلان‌و ستراتیژی دەوێت".
له‌كۆتاییشدا ته‌ئكیدده‌كاته‌وه له‌وه‌ى، هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ڵى‌و نادادیه‌ى له‌هه‌ردوو زۆنى سه‌وزو زه‌رد ده‌گوزه‌رێ، "بەبێ لوتکەی دەسەڵات لەھەردولا کەس ھیچی پێناکرێت، له‌سلێمانی بافڵ تاڵەبانی‌و قوباد تاڵەبانی، له‌ھەولێریش مەسرور بارزانی".
ش.هـ