وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ یه‌ك هه‌فته‌ى تر پشووى ڕاگه‌یاند

کوردستان

22/01/2022‌ 1216 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم یه‌ك هه‌فته‌ پشووى ناوه‌نده‌كانى خوێندنى درێژكرده‌وه‌و رۆژى 31/1/2022 خوێندن ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى"بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی  مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران لە دابەزینی پلەکانی گەرمی  پاش هەڵسەنگاندنی ( وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بریارماندا : 

١- لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ( حکومی - ناحکومی ) پشوو دەبێت تا رۆژی یەکشەممە ٣٠ی ١ی ٢٠٢٢ واتا رۆژی یەکشەممە پشوو دەبێت. 
٢- ئەو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوانەی  وەرزی یەکەم کە ئەنجام نەدراون لە رۆژی دووشەممە ٣١ی ١ی ٢٠٢٢  دەستپێدەکرێتەوە، کارگێری ناوەندەکانی خوێندن خشتەی  ئەو تاقیکردنەوانەی کەماون بۆ قوتابیان و خوێندکاران رادەگەیەنن  بەمەرجێک بەیانیان لەکاتژمێر ٩:٣٠ ی بەیانی دەستپێبکات، پاش ئەنجامدانی ئەو تاقیکردنەوانەی کە ماون خوێندنی وەرزی دووەم  دەستپێدەکات . 
٣- قوتابخانەکانی (سابیس ) و (نێودەوڵەتییەکان) و ( بیانییەکان ) کە پرۆگرامی تایبەتیان هەیە دەتوانن تا وادەی ئاماژەپێکراو بە شێوازی خوێندنی ئۆنلاین بەردەوام بن.
٤- ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بۆ قەرەبووکردنەوەی ماوەی لەدەستچوو ، ساڵنامەی خوێندن هەموار دەکاتەوە".
به‌هۆى شه‌پۆلى سه‌رماو بارینى به‌فره‌وه‌ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌ له‌ رۆژى 17ئه‌م مانگه‌وه‌ پشوو ڕاگه‌یه‌ندراو ئه‌مرۆش پشوه‌كه‌ بۆماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌ى تر درێژكرایه‌وه‌.
ئ.ق