شارپرێس:
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق له‌فڕاكسیۆنى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان ناڕه‌زایی دژى كاندیدكردنى هۆشیار زێبارى هه‌یه و له‌كۆتاییدا ده‌رئه‌نجامى هه‌وڵه‌كانى یه‌كێـتى ده‌رده‌كه‌وێت.
كه‌ریم شوكور، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌فڕاكسیۆنى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، ئه‌و بانگه‌شه‌ى پارتى ده‌یكات به‌هۆى ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نى تر كه كاندیده‌كه‌یان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار براوه ده‌بێت ته‌نها هه‌ڵاى ڕأگه‌یاندنه‌و كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌و ئاسانیه ئه‌نجام نادرێت.
وتیشى، رۆژ به‌رۆژ په‌ره‌سه‌ندنه‌كان ده‌گۆڕێن و كارگه‌شته ئه‌وه‌ى هادى عامرى كه داواى دیالۆگى ده‌كرد هه‌ڕه‌شه بكات، ده‌ڵێت" وه‌ك یه‌كێتى زانیاریان به‌ده‌ستگه‌شتوه كه ناڕه‌زایی له نێو په‌رله‌مانتارانى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌یه له‌به‌رانبه‌ر كاندیده‌كه‌ى پارتى".
بڕیاره رۆژى 7شوبات په‌رله‌مانى عێراق سه‌رۆككۆمارى داهاتوو هه‌ڵبژێرێت و به‌پێى یاسا پێویسته 220 ئه‌ندام ئاماده‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌بن و له‌یه‌كه‌م جه‌وله‌ى ده‌نگدان كاندیدى سه‌ركه‌وتوو 2له‌سه‌رسێى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
ئ.ق