شارپرێس:
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ساڵنامه‌ى هه‌مواركراوى تاقیكردنه‌وه‌كانى ساڵى خوێندنى 2021-2022ى بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده لە نووسراوێكدا ساڵنامه‌ى هه‌مواركراوى تاقیكردنه‌وه‌كانى ساڵى خوێندنى 2021-2022ى بڵاو كرده‌وه، تێیدا پشووه‌كانى مانگى سێ له‌ناوه‌نده‌كان خوێندن راگه‌یاندرا.
له‌نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا ئاماژە بەوە کراوە، بۆ ئەمساڵ لە 11ی ئادار تا 24ی ئاداری 2022، پشووی فەرمییە، جگە لە رۆژانی 12 ، 13 ، 14 ، 15 ، 16 ، 17ی ئادار لە ناوەندەکانی خوێندن دەوام فەرمی دەبێت بۆ قەرەبووكردنەوەی پشووەكانی پێشوو.
