شارپرێس:
حکومەتی هەرێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات، له‌مانگى نیساندا (مانگى 4) دوو ڕۆژ پشووى فه‌رمى ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه حكومیه‌كاندا.
به‌گوێره‌ى ئه‌و ساڵنامه‌یه‌ى كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه بڕیارى له‌سه‌ردراوه بۆ پشووه‌كان له‌هه‌رێم، مانگى داهاتوو دوو ڕۆژ پشووى فه‌رمیی ده‌بێت.
به‌گوێره‌ى ساڵنامه‌كه، ڕۆژى 9ى 4 به‌بۆنه‌ى ڕۆژی ڕوخانی ڕژێمی بەعس‌و ئازادکردنی عێراقه‌وه پشووى فه‌رمییه له‌هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ر به‌گوێره‌ى ساڵنامه‌كه، ڕۆژى 20ى 4یش پشووى فه‌رمیی ده‌بێت به‌بۆنه‌ى سەری ساڵی ئێزدییەکان (جەژنی سوری ئێزدییەکان).
ش.هـ