شارپرێس:
به‌هۆى پشوه‌كانى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان‌و ڕۆژى جیهانیی كرێكارانه‌وه، ماوه‌ى 10 ڕۆژ له‌سه‌ریه‌ك پشوو ده‌بێت له‌هه‌رێمى كوردستان.
به‌گوێره‌ى ڕۆژژمێرى حكومه‌تى هه‌رێم تایبه‌ت به‌دیاریكردنى پشووه فه‌رمیه‌كان، له‌ڕۆژى 28ى 4ى 2022 تاوه‌کو 8ى 5ى 2022 لەسەرجەم فەرمانگەکان‌و خوێندنگه‌و زانکۆ‌و پەیمانگاکانى هه‌رێم پشوی فەرمی دەبێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، ڕۆژى 8ى 5ى 2022 یه‌كه‌م ڕۆژى تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی وه‌رزى دووه‌مى ساڵى خوێندن ده‌بێت.
ش.هـ