شارپرێس:
بەردەوام پرسیارێک لەمێشکی زانایانی بواری گەردوونناسییو تەنانەت خەڵکی ئاساییشدا دێتو دەچێت کە ئەویش ئەوەیە، کەی شارستانییەتی مرۆڤ ئاماژەی پەیوەندیکردنی لەشارستانییەکانی تری ناو گەردوونەوە پێدەگات؟
سەبارەت بەو بابەتە، لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لەلایەن زاناکانی زانکۆی پەککینەوە کراوەو پوختەکەی ئەوەیە، شارستانییەتی مرۆڤ لانیکەم دەبێت تاوەکو 400 هەزار ساڵی تر چاوەڕێبکات، بۆئەوەی بتوانێت پەیوەندیی بەشارستانییەتەکانی تری گەردوونەوە بکات، ئەویش ئەگەربێتو بوونیان هەبێت.
زاناکانی بەشدار لەو لێکۆڵینەوەیە باسیان لەوەکردووە، لەماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا لێکۆڵینەوەگەلێکی زۆر لەسەر شارستانییەکانی دەرەوەی هەسارەی زەوییەوە کراون، بەڵام بەشێکیان گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە هیچ ژیانێک لەدەرەوەی زەوییدا بوونی نییە، بەڵام ئەو ئەنجامانە ئەوە ئەوانی ساردنەکردۆتەوە، بۆیە بەردەوامبوون لەسەر لێکۆڵینەوەکەیان.
لێکۆڵینەوەکانی ڕابردوو جەختیان لەوەکردۆتەوە، دەرفەتی پەیوەندیگرتنی مرۆڤ بەشارستانییەکانی دەرەوەی زەویی زۆر کەمە، تەنانەت بەگوێرەی گەشبینانەترین لێکۆڵینەوەکان مرۆڤ تاوەکو 2000 ساڵی تر هیچ دەرفەتێکی بۆ درووستکردنی ئەو پەیوەندییە نییە.