شارپرێس:
عەلی فەیلی بەرپرسی دۆسیەی کوردانی فەیلی لەناو بارەگای بارزانی
لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی
دیموکراتی کوردستان، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوماڵی شیعە و نەهەێشتنی
ناکۆکییەکانی نێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگیی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی
نوێی عێراق، دەستپێشخەرییەکی نوێ رادەگەیەنێت.
فەیلی لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاماژەى بەوەکردوە، پشتیوانی هەر دەستپیشخەرییەک
دەکەین کە ببێتە هۆی کۆتایی هێنان بەو قەیرانە سیاسییەی لە وڵاتدا هەیە، بۆئەوەش
پارتی ئامادەی ئەوەیە کە لەوڕووەوە سازشی گەورە پێشکەش بکات، ئاماژەی بۆ
ئەوەشکردووە کە ئەو دەستپێشخەرییە نوێکەی بارزانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسیی
وڵات، لەدەستپێشخەرییەکانی تر واقیعی تر دەبێت.
بەرپرسەکەى پارتى لەبارەگای بارزانى، ناوەڕۆکی دەستپێشخەرییە نوێکەی بارزانی لە دەستپێشخەرییەکەی
موقتەدا سەدری ڕێبەری رەوتی سەدر جیاوازە.
بەوتەی دەیلی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی پارتی چارەسەری واقیعی لەخۆی گرتووە
و وەڵامدەرەوەی داوکاریی سەرجەم لایەنەکانی لەخۆگرتووە، بەشێوەیەک بەپێی ئەوە
دەبێت کاندیدی سەرۆک وەزیران لەناو ماڵی شیعەدا یەکلایی بکرێتەوە و هەڵببژێردرێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی