شارپرێس:
كوشتارگه‌ى نوێى سلێمانى په‌یامێك له‌باره‌ى تاى خوێنبه‌ربوونه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه‌و دڵنیایی به‌دانیشتوانى سنورى پارێزگاى سلێمانى ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "چه‌ند به‌هۆى هه‌بوونى گه‌نه‌وه ڕه‌تكراونه‌ته‌وه".
له‌په‌یامێكدا كوشتارگه‌ى نوێى سلێمانى نوسویه‌تى:"هاوڵاتی ئەزیزو خۆشەویست، پشتیوان بەخوای گەورە، دڵنیابن هەتا ڕۆڵەکانتان هەبن لەکوشتارگەی نوێی سلێمانی‌و سەرجەم کوشتارگەکانی کوردستان، ناهێڵین ئەم پەتا نەگریسەی (تای خوێنبەربوون) ڕوو لێرە بکات".
جه‌ختیشیكردۆته‌وه، "ڕۆڵەکانتان هێڵی یەکەمی بەرگریەکی تۆکمەو توند‌و تۆڵ دەبن بۆ پێشگیریی لەم پەتایە، تکایە ئێوەش هاوکارمان بن‌و بەهیچ شێوەیەك گۆشتی سەرجادەو شەقامەکان مەکڕن کە پشکنینی بۆ نەکراوەو تەنها خوا دەزانێ کە چییەو چۆنە!؟".
له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌ى كوشتارگه‌ى نوێى سلێمانیدا وێنەی چەند ئاژەڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه لەکوشتارگەی نوێی سلێمانی بەهۆی هەبوونی گەنەوە لەلایەن ستافی پزیشکیی پێش سەربڕین ڕەتکراونه‌تەوە.
په‌یامه‌كه‌ى كوشتارگه‌ى نوێى سلێمانى له‌كاتێكدایه، له‌شاره‌كانى خواروو ناوه‌ڕاستى عێراق‌و هه‌رێمى كوردستانیش چه‌ند حاڵه‌تێكى تای خوێنبەربوون تۆماركراون‌و ئه‌وه‌ش ترس‌و دڵه‌ڕاوكێى له‌ناو هاوڵاتیاندا دروستكردووه.
ش.هـ